بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
لیستە

پاڵپشتی ژنان بۆ دەستپێکێکی نوێ

ڕاوێژکار نیغات عەزیز.

پاڵپشتی ژنان بۆ دەستپێکێکی نوێ

نیغات عەزیز ڕاوێژکارێکە لە ناوەندی پاکستانی ئەڵمانی بۆ ئاسانکاریی و ئاوێتەکردنەوە (PGFRC) و کەسی بەرپرسە بۆ ژنان و خەڵکانی بە پێویستی. بەیەکەوە لەگەڵ ڕێکخراوە هاوبەشەکانی ناوەندەکە، ئەو داواکارییە تایبەتەکانیان دەخاتەڕوو.

ئەو ژنەی کە بەو نزیکانە پرسیاری کرد لە نیغات عەزیز بۆ هاریکاری، لەگەڵ خێزانەکەی لە دەرەوە ژیابوون بۆ ماوەی زیاتر لە ٢٠ ساڵ. "بەڵام بەهۆی پەتای کۆرۆناوە، مێردەکە کارەکەی لەدەست دا و خێزانەکە لەناکاو هەژار کەوتن." لەگەڵ سێ منداڵەکانی، ژنەکە گەڕایەوە پاکستان و ڕۆیشت بۆلای (PGFRC). نیغات عەزیز، کە سەرنجی لەسەر ڕاوێژدانە بە ژنان و خەڵکانی بە پێویستی، پاڵپشتی ئەوی کرد بۆ ئاوێتەوەبوونەوە لە پاکستان. ئەو پێشنیاری ئەو گەڕاوەی کرد بۆ ڕێکخراوەکان کە، سەرەڕای شتەکانی دیکە، پاڵپشتی دەروونی کۆمەڵایەتیان بۆ ئەو دابین کرد. لە (PGFRC)، ژنەکە فێربوو کەچۆن سی ڤی بنووسێت و شارەزابێت لە چاوپێکەوتنی کاردا. لەڕێی دەزگای هاشوو، ئەو بەشداری خولێکی مەشق دەکات لەسەر چۆنیەتی دەستپێکردنی بازرگانییەک.

نیغات عەزیز (ڕاست) لەگەڵ گەڕاوەیەک قسەدەکات.

سەربەخۆبوون وەک ئاڵنگارییەکی گەورە
 
"خوێندن و مەشقکردن هەردووک گرنگن بۆ ئاوێتەبوونەوە بۆناو کۆمەڵگای پاکستانی دوای گەڕانەوە بۆ وڵات،" عەزیز وای وت. بەرلەوەی ببێتە ڕاوێژکار لە (PGFRC)، ئەو کاری دەکرد لە پەرەپێدانی سەرچاوە مرۆییەکان و ڕاوێژکاریی پیشەیی بۆ نزیکەی ١٥ ساڵ. هەروەها ئەو پێشنیاری کۆمەڵە یاسای کردووە دژی گێچەڵی سێکسی لە نەخۆشخانەیەکی گەورە لە ئیسلامئاباد و زیاتر لە ٣،٠٠٠ لە کارمەندەکانی مەشق پێکردووە لەسەر ئەو بابەتە. ئەو دەزانێت کە ئەمە ئاڵنگارییەکی گەورەیە بۆ ژنان لە پاکستان کە لە ڕووی کۆمەڵایەتی و ئابووریەوە سەربەخۆبن.
 
لە ئەزموونی عەزیزەوە، ژنە گەڕاوەکان پێویستییەکی تایبەتیان هەیە بۆ پاڵپشتی، بەتایبەتی لە بواری تەندرووستی دەروونی. بەبڕوای ڕاوێژکارەکە، ژنەکان پێویستە سەرەتا ئەزموونەکانیان پەسەند بکەن. زۆرێک لەوان ئاستەنگیان هەبوو لە جێگیربوون لە ئەڵمانیا یان وڵاتێکی دیکە کە کۆچیان بۆ کردبوو. ئەم هەستە دەکرێ ئەوەندە کاریگەربێت کە ژنەکان بڕیاری توند بدەن: "لە یەکێک لە کەیسەکاندا، ژنێک داوای پەنابەری کرد لە ئەڵمانیا بۆ دەربازبوون لە توندووتیژی خێزانی لە پاکستان. بەڵام ئەو ژیانکردنی لەوێ ئەوەندە بەلاوە سەخت بوو کە لە کۆتاییدا گەڕایەوە بۆلای مێردەکەی لە پاکستان."

هەروەها بەڕێوەبردنی گەڕانەوە و ئاوێتەبوونەوەش ئاڵنگاری گەورەن بۆ ژنەکان. بۆیە عەزیز و هاوکارەکانی تیشکیان خستۆتە سەر پێویستی و داواکارییە تایبەتەکانیان. "ئێمە جەخت لەوە دەکەینەوە کە ڕێکارە کاریگەرەکان دابین بکەین بۆ ئاوێتەبوونەوەی ژنان و گروپە لاوازەکان کە دەگەڕێنەوە بۆ پاکستان"، عەزیز ئاماژەی پێدا.

مەشق و ڕاوێژ لەسەر دەسپێکردنی بازرگانییەک

(PGFRC) کاردەکات لەگەڵ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و دامەزراوەکانی تر بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاریی گونجاو بۆ ژنان. جگە لە دەزگای هاشوو، هاوبەشەکان بریتین لە دەزگای مۆجاز کە سەرنجیان لەسەر پاڵپشتییە وەک مەشق و خوێندن بۆ ژنان. (PGFRC) گەڕاوەکان بەیەک دەگەیەنێت لەگەڵ دەستەی 

پاکستان (APWA)، کە سەرنج دەخەنە سەر تەندروستی، خوێندن، مافەکانی ژنان و گێچەڵی سێکسی، یاخود لەگەڵ ژووری بازرگانی و پیشەسازی ژنان (WCCI)، کە پاڵپشتی بۆ ژنان دابین دەکات بۆ دەستپێکردنی بازرگانییەک یان خولی فێربوون. سەرباری ئەوانەش، (PGFRC) لە پەیوەندی دایە لەگەڵ ڕۆزان کە مەشق دابین دەکات هەروەها ڕاوێژکاریی لەسەر تەندروستی دەروونی و دەروونی-کۆمەڵایەتی.
 

عەزیز هاوسۆزیەکی گەورەی هەیە بۆ ئەو ژنانەی کە هەوڵدەەدەن ژیانێکی نوێ دروست بکەن لە پاکستان. "خۆم وەک ژنێکی ئیشکەر لە پاکستان، من ئەو دژواریانە دەبینم کە ژنان ڕووبەڕووی دەبنەوە ڕۆژانە بەهۆی نایەکسانی جێندەرییەوە لە کۆمەڵگاکەمان،" ئەو وای وت. "ئەگەر ئەمە دژواربێت بۆ ئەو ژنانەی کە سەردەستەن بەهۆی دەستگەیشتنیان بە خوێندنێکی باشەوە، ئەمە زۆر زیاتر دەبێت بۆ ژنانی دیکەی دۆخ خراپتر." عەزیز دەیەوێت ئەمە بگۆڕێت، ئەو وای وت. ئەوەیە کە هانی ئەو دەدات، لە کارکردنی بۆ (PGFRC) و بۆ ژنان.

هەر وەک 2021.03

ئێمە جەخت لەوە دەکەینەوە کە ڕێکارە کاریگەرەکان دابین بکەین بۆ ئاوێتەبوونەوەی ژنان و گروپە لاوازەکان کە دەگەڕێنەوە بۆ پاکستان.
نیغات عەزیز

ئەزمونەکان زیاتر