بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
لیستە

گەڕانەوە بۆ لای خێزان

ئەم لینکە ڤیدیۆیەکی یووتیووب دەکاتەوە. تکایە ڕێساکانی هەرێمی تایبەتی ئەوێ بپارێزە.

دووبارە

گەڕانەوە بۆ لای خێزان

من ناوم زانکۆیە و لە هەولێر لە دایک بووم لە ١٩٨٦. ڕۆیشتم بەرەو ئەڵمانیا لە ٢٠١٧، چونکە دەمەویست پیشەکەم پێشبخەم. هەلبەتا، لەماوەی مانەوەم لەوێ، بۆم دەرکەوت کە لە ژیاندا چ شتێک گرنگە. گەڕامەوە بۆ عێراق و ئێستا شوێنێکی چاکردنەوەی ئۆتۆمبێلمی خۆمم هەیە.

بۆم ڕوون بۆوە کە گەر بڕۆی بۆ ئەوروپا، دەبێ ژیانت دەستپیبکەیەوە لە سفرەوە. من لە چەندان کاری جیاوازدا کارم کردووە لە عێراق و لە کۆتاییدا هۆڵێکی لەشجوانیم دانا. بەڵام دەمەویست زیاتر بەدەستبهێنم. ڤیزایەکی یەک-مانگیم بەدەستهێنا بۆ ئەڵمانیا لە ٢٠١٧. بڕیارم دا کە بمێنمەوە دوای ئێکسپایەربوونی ڤیزاکە، چونکە دەمەویست خەونەکانم بەدی بهێنم. کاربەدەستان شوێنێکی مانەوەی کاتیان پێدام لە کەمپێکی کۆچبەران.

دوای چەند مانگێک، شتێکی زۆر ناخۆش ڕوویدا. دوو لە هاوڕێکانم لە ئەڵمانیا هەواڵی کۆچی دوایی دایکیان پێگەیشت، لە عێراق. بۆم دەرکەوت خێزانەکەم چەندە گرنگە بۆم، و چەندە پێمناخۆشە چیتر لە دووری ئەوان بژیم.

بۆیە سەردانی ناوەندی کۆچم کرد و پرسیارم کرد لەبارەی بژاردەکانی گەڕانەوە. کۆبوونەوەیەکم کرد لەگەڵ ڕاوێژکارانی ئەوێ و هەنگاوە پێویستەکانیان بۆم ڕوونکردەوە. هەموو شتێکیان ڕێکخست لەماوەی دوو هەفتەدا.

زانکۆ لە دوکانەکەی و شوشتنگەی ئۆتۆمبێلەکەی لە هەولێر

ناوەندی ئەڵمانی بۆ کار، کۆچ و ئاوێتەکردنەوە (GMAC) لە هەرێمی کوردستانی عێراق پەیوەندییان پێوەکردم کاتێک گەڕامەوە بۆ هەولێر. چاوپێکەوتنێکیان بۆ ڕێکخستم کە هەموو ئەو زانیارییە گونجاوانەیان پێدام لە بارەی بژاردەکانم. GMAC مەشقی زیاتری بۆ ڕێکخستم و یارمەتی دام بۆ ئامادەکردنی ئەو کەلوپەلانەی کە پێویستن بۆ کارەکەم. ئەمە وایکرد بتوانم کارەکەم دەستپێبکەمەوە.

پەتای کۆرۆنا بووە هۆی ئەوەی دوکانی چاکردنەوەی ئۆتۆمبێلەکەم بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک دابخەم، بەڵام توانیم بیکەمەوە دوای ڕەمەزان. من گەشبینم بەهۆی ئەو ژمارەی زۆرەی کڕیارانمەوە کە هەمە. هەروەها من ڕێکەوتننیشم هەیە لەگەڵ پێشانگاکانی ئۆتۆمبێلیشدا. ئێمە ئۆتۆمبێلەکانی ئەوان خاوێن دەکەینەوە لە پێشانگاکانیان و ئەوانیش وردە وردە دەکرێنەوە.

ئێستا من ژیانێکی سادەم هەیە، بەڵام من پێی ڕازیم. ئەوە باشتر بۆم کە لە وڵاتی خۆمدا بژیم لەگەڵ خێزانەکەمدا.

لە ٠٦/٢٠٢٠

ئێستا ژیانێکی سادەم هەیە، بەڵام پێی ڕازیم.
Zanko, Irak

ئەزمونەکان زیاتر