بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
لیستە

لە یاریزانییەوە بۆ نانەوا

ئەم لینکە ڤیدیۆیەکی یووتیووب دەکاتەوە. تکایە ڕێساکانی هەرێمی تایبەتی ئەوێ بپارێزە.

دووبارە

لە یاریزانییەوە بۆ نانەوا

من ناوم فایدەیە؛ ٢٣ ساڵم و خەڵکی ئەکرام. خەونم ئەوەبوو ببمە یاریزانێکی تۆپیپێی سەرکەوتوو لە ئەوروپا. دەمویست ببمە پیشەگەر، بەڵام ئەو پلانە شکستی هێنا. ئێستا کارێکی خۆم بەڕێوەدەبەم لە غانا، هەرچەندە بۆ بەدەستهێنانی ئەوە، هەندێک پاڵپشتیم پێویست بوو.
من یاریزانێکی شارەزا بووم. بۆ تیپی داڵاس تەکساس یاریم دەکرد لێرە لە ئەکرا و لە ٢٠١٣ لەگەڵیان ڕۆیشتم بۆ پاڵەوانیەتییەک لە نەرویج. من لە ئەوروپا مامەوە و گەشتم کرد بۆ دانیمارک بۆ بوون بە پیشەگەر لەوێ. بەلام دەستگیرکرام چونکە ڤیزاکەم بەسەرچووبوو. داوای پەنابەریم کرد – سەرکەوتوو نەبوو.

نەمدەویست کۆڵبدەم لە خەونەکەم بۆ بوون بە یاریزانێکی پیشەگەر لە ئەوروپا، بۆیە چووم بۆ ئەڵمانیا و لەوێش داوای پەنابەریم کرد. بەردەوام دەگەڕام بۆ تیپێکی تۆپیپێی گەورە تاکو وەرم بگرن. بەخت یاوەرم نەبوو، و ئەوە سەری نەگرت. لە کۆتاییدا کارێکم وەرگرت لە خواردنگەیەک و فێری ئەڵمانی بووم. بۆم دەرکەوت چەندە قورسە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ خەڵکانی دەوروبەر بەبێ هەبوونی توانستی زمان. بەڵام داواکاریی پەنابەرییەکەم دووبارە ڕەتکرایەوە. پێکانێکی ئەژنۆم وایکرد چیتر نەتوانم یاری تۆپیپێ بکەم.

فایدە لە نانەواخانەکەی. ئەو ئێستا شەربەتی فرێشی گوشراویش دەفرۆشێت لەوێدا.

گەڕامەوە بۆ غانا، هەرچەندە هیچ شتێک و دەرفەتێکم نەبوو لەوێ. ناوەندی غانی-ئەڵمانی بۆ کار، کۆچ و ئاوێتەکردنەوە یارمەتییان دام بۆ دەستپێکردنەوە. تیمی ڕاوێژکارییەکە شوقەیەکیان بۆ گرتم و کاریان ڕێکخست بۆم تاکو بەشداری بکەم لە خولێکی مەشقکردن بۆ کاردەستپێکردن. لەوێ زۆر فێربووم و ئەو زانیاریە نوێیانە وایکرد نانەواخانەیەک بکەمەوە. هەروەها من شەربەتی میوەی سروشتی گوشراویش دەفرۆشم. زۆر دڵخۆشم بەڕاستی، چونکە پارەی خۆم بەدەست دەهێنم و پێداویستییەکانی خۆم دابین دەکەم. بە ئاسانی توانیم کارەکەی خۆم دەستپێبکەم بەهۆی ئەو پاڵپشتییە زۆرەی کە وەرمگرت. ئێستا دەمەوێت ببمە یەکێک لە باشترین نانەواکان لە وڵات.

لە ٠٦/٢٠٢٠

هەبوونی نانەوایەکی خۆم وای کرد ژیانێکی باشترم هەبێت لێرە لە غانا وەک ئەوەی ئەڵمانیا.
Faida, Ghana

ئەزمونەکان زیاتر