بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
لیستە

دەستپێکێکی نوێ لە دوکانەکەی خۆت

دێریک بازرگانییەکی ئامێری ناوماڵ بەڕێوەدەبات.

دەستپێکێکی نوێ لە دوکانەکەی خۆت

من ناوم دێریکە؛ ٢٩ ساڵم و خەڵکی غانام. من زانستی کۆمپیوتەرم خوێندووە، بەڵام لە وڵاتی خۆم نەمتوانی کارێک بدۆزمەوە. لە ٢٠١٤ وەک گەشتیارهاتم بۆ ئەڵمانیا، لەوێ مامەوە و لە خواردنگەیەک کارم دەکرد. بەڵام ژیانم بەوجۆرە نەبوو کە پێشبینیم دەکرد.

هەستم بە ئاسودەیی نەدەکرد لەم وڵاتە بێگانەیەدا، سەرەڕای ئەوەی کە فێری ئەڵمانی ببووم و کاریشم دەستکەوتبوو. بیری هاوڕێیان و خێزانمم دەکرد. بەهۆی بیرکردنی ماڵەوە، زۆرجار گوێم لە وێستگەی ڕادیۆی غانا دەگرت. لەوێدا زانیم لە بارەی "ناوەندی ئەڵمانی-غانی بۆ کار، کۆچ و ئاوێتەکردنەوە" (GMAC) لە ئەکرا. کاتێک پەیوەندیم پێوەکردن، منیان ناساند بە شارەزایەکی ئاوێتەکردنەوە لە ئەڵمانیا.

شارەزاکە بۆی ڕوون کردمەوە بژاردەکانی بەردەمم بۆ گەڕانەوە بۆ غانا و بنیادنانی داهاتوویەک بۆخۆم. دواتر بڕیارمدا بە ئارەزوومەندانە بگەڕێمەوە. ئەوەش لە ٢٠١٨دا ڕوویدا. ناوەندەکە شوێنی مانەوەی بۆ دابینکردم. بۆیە دوای گەڕانەوەم زانیم ڕاستەوخۆ بچم بۆ کوێ.

دواتر بەشداریم کرد لە خولێکی مەشقکردن بۆ دەستپێکردنی بازرگانی. لەوێ فێربووم چۆن کۆمپانیایەک دابمەزرێنی. هەروەها خولێکی ڕاهێنانی سێ-مانگەشم وەرگرت، کە زۆر زانیاری کرداری پێدام.

دەزگای "Sparkassenstiftung" قەرزێکی داپێم بۆ دەستپێکردنی کارەکەم. بڕیارمدا دوکانێکی کەلوپەلی ناوماڵ بکەمەوە. هەروەها من لقێکی "Mobile Money"ش بەڕێوە دەبەم لەوێ. ئەمە خزمەتگوزارییەکە کە ئاڵوگۆڕی پارە دەکات لەڕێی مۆبایلەوە. کار زۆر باشە.

لە ١٢/٢٠١٩

شانازی دەکەم کە لە وڵاتی خۆم سەرلەنوێ دەستمپێکردەوە.
دێریک، غانا

ئەزمونەکان زیاتر