بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
لیستە

بەهێزبوون بۆ هەنگاوی داهاتوو

پێشانگاکە هانی ئیڤانا ئۆبێنگی دا تاکو بیرۆکەکەی بەدی بهێنێت بۆ بوون بە خاوەنکاری خۆی.

بەهێزبوون بۆ هەنگاوی داهاتوو

ڕۆژێکی گەرمی مانگی حەوتە. گروپێکی ژن و پیاوی گەنج وەستاون لەبەردەم هۆتێلێک لە ناوەڕاستی پایتەختی غانا، ئەکرا، لە چاوەڕوانی چوونە ژوورەوەیاندا. ئەوان جوان خۆیان ڕازاندۆتەوە و بەجۆشەوە قسەدەکەن و دەچنە ناو سەرەکەوە. ئەوان بەسەر یەکەم کۆسپدا سەرکەوتوون لە چوونە ناو بازاڕی کاری غانی: زۆرێک لەوان لەم نزیکانەدا خولێکی ڕاهێنان یان پرۆگرامێکی خوێندنیان تەواوکردووە. ئەوان بەهیوان بتوانن هەنگاوی داهاتوو بنێن لە پێشانگای کاری غانا.

دەرچووی زانکۆ ئیڤانا ئۆبێنگ ٢٨ ساڵە. ئەو دڵخۆشە کە جێگەیەکی باشی پێدراوە لە پێشانگاکە. "هەموو ئەوانەی دەرچووی زانکۆن دەیانەوێت ئیشێکی باش بەدەست بخەن. بەداخەوە، ڕاستییە سەختەکە لە غانا وایە کە بڕوانامەی زانکۆ گەرەنتی دەستکەوتنی کارت بۆ ناکات." ئەمە بۆیە کە ئۆبێنگ دەیەوێت ببێتە خاوەنکاری خۆی، و تەنانەت بیرۆکەیەکی دیاریکراویشی ئامادەکردووە بۆ دەستپێکردنی بازرگانییەکەی. ئەو هیواخوازە کە ئەو پێشانگایە بیرۆکەی زیاتری پێبدات لەسەر چۆنیەتی بەرەوپێشبردنی بیرۆکەکەی.

نزیکەی ٦،٦٠٠ بەشداربوو و ٦٨ کۆمپانیا

پێشانگاکە شوێنێکە بۆ بینینی خەڵکانی تر، و بەتایبەتی بۆ دۆزینەوەی کارێک. ئەوە شوێنێکە بۆ ئەوانەی بەدوای کاردا دەگەڕێن و خاوەنکارەکان بۆ ناسینی یەکتری. سەنتەری غانی-ئەڵمانی بۆ کار، کۆچ و ئاوێتەکردنەوە (GGC) و وەزارەتی کار و پەیوەندییەکانی کرێکار (MELR) ماوەیەکە لە هەماهەنگیدان بۆ ئەنجامدانی چەندین بۆنەی لەو جۆرە. ئەمساڵ پێشانگاکە، کە هاوبەشەکانی نوێنەری پیشەسازی و بازرگانی ئەڵمانیا لە غانا (AHA Ghana) دەگرێتەوە، بە شێوەیەکی سەرەکی بە شێوەی دوو جۆری بەڕێوەدەبرێت بەهۆی پەتاکەوە. بەشێکی پرۆگرامەکە لە شێوەی وۆرکشۆپی ئۆنلاین پێشکەش دەکرێت. زیاتر لە ٦،٦٠٠ بەشداربوو دەتوانن نوێنەرانی ٦٨ کۆمپانیا ببینن.

 

ئەمە مانای وایە کە پێشانگاکە دەرفەتێکە بۆ یەکەم، دیداری نافەرمی. قسەکەری ئەزموونداریش وۆرکشۆپەکان بەڕێوەدەبەن و زانیارییەکانیان باسدەکەن لەبارەی پرۆسەی پێشکەشکردنەکان و لەبارەی چەند مانگی سەرەتا لە کارێکی نوێدا. ئەمە چۆنیەتی نووسینی سی ڤی و ئامادەکاری بۆ چاوپێکەوتنی کار دەگرێتەوە، بۆ نموونە. هەروەها ڕێنیشاندانی گشتی پیشەیی، هەروەها پرۆگرامەکە شتی وەکو پێشەکی بۆ بەڕێوەبردنی دارایی بۆ بازرگانی ڕۆژانە و خولی ڕاهێنانی لەسەر پلانی بەبازاڕکردنیش دەگرێتەوە. ئەوانەی بە ئەزموونی پێشووترەوە دەتوانن بەشداری بکەن لە خولی تایبەت بۆ باشترکردنی شارەزاییە دیجیتاڵی و کارسازییەکانیان.

بەڵێننامەکەی کاری بێنیامین ئەدۆرسو تازە کۆتایی دێت – ئەو پێشانگاکە بەکاردەهێنێت بۆ گەڕان بەدوای کارێکی نوێدا.

بیرۆکە نوێکان و ڕوانینێکی وردی سی ڤی

هەروەها پێشانگاکە یارمەتی زۆرێک لە بەشداربووەکان دەدات بۆ دروستکردنی بیرۆکەی تەواو نوێ. "بەڵێننامەکەم بۆ کارکردن وەک شۆفێری بەرزکەرەوە لە کۆمپانیایەکی بیناسازیی بەرەو کۆتایی دێت". بێنیامین ئەدۆرسو وادەڵێت، بۆ نموونە. "من لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتییەوە زانیم لەبارەی ئەو پێشانگایە و بڕیارمدا بەدوای کارێکی نوێدا بگەڕێم لێرە. من بەو نزیکانە لەناو وۆرکشۆپێکدا بووم لەسەر دەستپێکردنی بازرگانییەک، هەرچەندە، و ئێستا پلانەکانم گۆڕان: من پێمباشترە شتێکی خۆم دەستپێبکەم." ئەدۆرسو دەیەوێت ئەوەی ماوە لە پێشانگاکە بەکاربهێنێت بۆ دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ ئەو خەڵکانەی لەناو بەشی بەرهەمهێناندان لە غانا. ئەو زیاتر ئارەزووی لە درووستکردنی پێڵاو دەکات.

دەرچووی زانکۆ ڕۆدی ئاسۆمانی، کە لە ئێستادا خولێکی فێربوون تەواودەکات وەک پەرەپێدەری وێبسایت لەگەڵ کۆمپانیایەکی IT لە ئەکرا، وا هەست دەکات کە پێشانگای کارەکە لە ئاستی پێشبینییەکانیدا بووە. "بەڕاستی دەمەویست سی ڤییەکەم پێداچوونەوەی بۆ بکرێت، چونکە من بەردەوام داواکاری پێشکەش دەکەم بۆ کار و تا ئێستا هیچیوا ئەنجامی نەبووە لەلایەن خاوەنکارەکانەوە. شارەزایانی ئێرە منیان ئاگادارکردەوە لە هەندێک خاڵی لاواز لە سی ڤییەکەمدا. ئەوە یارمەتی زۆری دام. من فێربووم کە بەڕێوەبەرانی مرۆیی بەدوای چیدا دەگەڕێن." خەونی ئاستۆمانی ئەوەیە کە لە کۆمانیایەکی IT نێونەتەوەیی کاربکات و بازرگانییەکی خۆی بنیادبنێت ڕۆژێک.

ڕۆدی ئاسۆمانی ئارەزوو دەکات لە کۆمپانیایەکی IT نێودەوڵەتیدا کاربکات.

ئۆفەری کاری دیاریکراو بۆ نزیکەی ٣٥٠ ژن و پیاوی گەنج

بریکاری وەزیری غانا بۆ کار و پەیوەندییەکانی کرێکار، برایت ویرکۆ برۆبی وتاری کردنەوەکەی لە پێشانگاکە تەرخانکرد بۆ سوپاسکردنی تیمی (GGC) بۆ ڕێکخستنە نایابەکەیان. بەڕێوەبەری (GGC) بینیامین وۆیستن بۆنەکەی کۆتایی پێهێنا بە تێبینییەکی ئەرێنی. ئەو وتی کە نزیکەی ٣٥٠ بەشداربوو ئۆفەرێکی کاری کۆنکرێتییان پێدراوە. ئەوان بەم زوانە دەستدەکەن بە پیشەکەیان لە ژمێریاریی، بواری خزمەتگوزاریی، بواری IT یان لە فرۆشتن.

ئیڤانا ئۆبێنگ لە سەرووی هەموو شتێکەوە بۆی دەرکەوت کە پێشانگاکە هاندانی پێ بەخشی. ئەو گفتوگۆیانەی ئەو ئەنجامیدان لە بۆنەکەدا، هانی ئەویدا تاکو بیرۆکەکەی بهێنێتە دی بۆ بوون بە خاوەنکاری خۆی و بچێتە ناو بواری جوانکاری ناوخۆیی: "من دەمەوێت ڕۆنی شەی بەرهەمبهێنم بۆ غانییەکان و بازاڕی نێودەوڵەتی. من لەو بۆنەیەی ئەمڕۆ هاتمە دەرەوە بە چەندین زانیاری بەنرخ کە لەلایەن خەڵکانێکی بە ئەزموونەوە باسدەکران."

ڕێکەوت: ٠٨/٢٠٢١

ئەم پێشانگایە زۆر یارمەتیدام. من بۆم دەرکەوت کە بەڕێوبەرانی مرۆیی بەدوای چیدا دەگەڕێن.
ڕۆدی ئاسۆمانی

ئەزمونەکان زیاتر