بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
لیستە

ژنان لە عێراق چۆن دەتوانن ببن بە خاوەنکاری خۆیان

أحلام (يمين) هي إحدى النساء اللواتي يدعمهن تحالف هارتلاند الدولي (HAI)، فاطمة من HAI (يسار) يسعدها نجاح النساء.

ژنان لە عێراق چۆن دەتوانن ببن بە خاوەنکاری خۆیان

گەڕانەوە بۆ وڵاتی خۆت هەمیشە ئاسان نییە. سەرەڕای ئەوە یارمەتی لەلایەن (GMAC) و ڕێکخراوە هاوبەشەکەیان (هاوپەیمانی هارتلاندی نێودەوڵەتی) یارمەتی ژنان دەدات بۆ دامەزراندنی بازرگانییەکانیان لە عێراقدا. ئەم دوو ژنە بازرگانییە ئۆنلاینە سەرکەوتووەکانیان بەڕێوە دەبەن لە بەغداد، بۆ فرۆشتنی جلوبەرگ و بابەتی جوانکاریی یەک بەدوای یەک.

نەهلە ٥٠ ساڵ بوو کاتێک گەشتی کرد بۆ ئەڵمانیا لەگەڵ کوڕەکەی لە ساڵی ٢٠١٦. ئەو عێراقی بەجێهێشت لەترسدا دوای ئەوەی هاوڕێیەکی کوڕەکەی کوژرا. سەرەڕای ئەوە داواکارییەکانی بۆ مانەوە لە ئەڵمانیا پەسەند نەدەکران. نەهلە بڕیاریدا بگەڕێتەوە عێراق لە ٢٠٢٢. ئەو وتی "ڕێکخراوی کۆچی جیهانیی (IOM) یارمەتی دام بگەڕێمەوە عێراق". " کوڕەکەم لە هامبۆرگ مایەوە"، ئەو وای وت، "بەڵام من پێویست بوو بگەڕێمەوە ماڵ بۆ چاودێریکردنی منداڵەکەی ترم، کچەکەم؛ کچەکەم لەو کاتەدا خۆشی منداڵێکی هەبوو." لە عێراقدا، (IOM) نەهلەی ناساند بە سەنتەری عێراقی-ئەڵمانی بۆ کار، کۆچ و ئاوێتەکردنەوە (GMAC)، تاکوو ئەو یارمەتی وەربگرێت بۆ دەستپێکە نوێکەی.

لە مامۆستاییەوە بۆ کارسازیی

نەهلە پێشتر وەک مامۆستا کاری دەکرد لە بەغداد، بەڵام دوای گەڕانەوەی قورس بوو بتوانێت کارێک بدۆزێتەوە. "ئێستا من هەژمارێکی ئینستاگرام بەڕێوە دەبەم و جلوبەرگ دەفرۆشم لەڕێگەی واتسئاپەوە"، ئەو وای وت. ئەو شانازی دەکات بە هەبوونی جۆرە جیاوازەکانی جلوبەرگی ژنان و منداڵان. ئەو سوپاسی (GMAC) دەکات بۆ ئەو دەستپێکە نوێیە و هەروەها هاوپەیمانی هارتلاندی نێودەوڵەتی (HAI)، کە ڕێکخراوێکی هاوبەشی (GMAC)ە. ئەوان هاوکاری نەهلەیان کرد بە دابینکردنی یارمەتییەکی دارایی بچووک بۆ دەستپێکی کارەکەی. "ئێستا من دەتوانم کارەکەی خۆم بەڕێوە ببەم و قازانجێکی بچووکیش بکەم بۆ یارمەتیدانی خێزانەکەم و خۆشم"، ئەو وای وت.

هەردوو (GMAC) و (HAI) هەماهەنگی یەکتر دەکەن لەوەتەی مانگی چواری ٢٠٢٢. (GMAC) پاڵپشتی کەلوپەلیی دابین دەکات بۆ خەڵک لە ڕێگەی جیاوازەوە کە ئەمانە لەلایەن ناوەندەکانی خۆیانەوە دابین دەکرێن یاخود لەڕێگەی ڕێکخراوە هابەشەکانەوە لەسەرتاسەری وڵاتدا. زۆربەی کات لە ناوڕاست و باشووری عێراقەوە، خەڵکی پێشنیاز دەکەن بۆ یەکێک لە ڕێکخراوە هاوبەشەکان. ئەو کەسانەی کە شیاوی کارسازیان هەیە، کەسێکیان بۆ دابین دەکرێت بۆ ماوەیەکی درێژ بۆ سەرپەرشتی کردن. نەهلە سەرسامە بەو پاڵپشتییەی بۆی دابینکراوە بۆ بیرۆکەی بازرگانییەکەی: "ئەوان یارمەتیان دام تاکو نرخی بەرهەمەکانم دیاری بکەم بەجۆرێک کە بتوانم قازانجییان لێ بکەم – لە ئێستادا کارەکەم سەرپێی خۆی کەوتووە."

تدير أحلام (يسار) الآن شركة مستحضرات تجميل ناجحة عبر الإنترنت بفضل دعم HAI و GMAC.

چۆن (GMAC) و (HAI) پاڵپشتی گەڕاوەکان دەکەن

فاتیمە، پارێزەر و ڕاوێژکارە لە (HAI)، شانازی دەکات بە کاری تیمەکەی لەوەتەی دەستیان کردووە بە هەماهەنگی لەگەڵ (GMAC) لە ساڵی ڕابردوو. ئەو باس لەوە دەکات کە گەڕاوەکان پاڵپشتیەکی هەمەلایەنە وەردەگرن بۆ دەستپێکردنی بازرگانییەک. خولێکی ڕاهێنان هەیە کە زانیارییە بنچینەییە پێویستەکان دەوترێنەوە. تیمی (GMAC) و گەڕاوەکان بەیەکەوە پلانێکی بازرگانیی دادەڕێژن بەگوێرەی بیرۆکەکەیان. کەلوپەل و پێداویستییەکان دابین دەکرێن تاکو ئەو کاتەی تاکەکە دەکەوێتە سەرپێی خۆی و بازرگانییەکە دەستپێدەکات. "زۆربەی گەڕاوەکان زۆر دڵخۆشن"، فاتیمە وادەڵێت. "ئەمانە و هەروەها ئەو پاڵپشتییە یاسایی و دەروونی-کۆمەڵایەتییەش کە دابینی دەکەین. ڕاوێژکاریی دەروونی-کۆمەڵایەتی باش زۆر گرنگە!"

فاتیمە ئاماژە بەوە دەکات کە زۆر لە گەڕاوە عێراقییەکان کە لە ئەوروپاوە دەگەڕێنەوە پێویستیان بە پاڵپشتی دەروونی-کۆمەڵایەتی دەبێت تاکو خۆیان بگونجێننەوە لەگەڵ دۆخەکە. هەروەها پاڵپشتی یاسایی ڕەنگە پێویست بێت، چونکە زۆرێک پێویستیان بەوەیە دووبارە ئاشنابنەوە بەچۆنیەتی کارکردنی سیستەمە یاساییەکە. لە هەندێک دۆخدا، بەڵگەنامەی یاسایی نوێ پێویستە داوابکرێت. (HAI) هەردوو لە مانە دابین دەکات. "پڕۆژەکانمان سەرکەوتووتر دەبن کاتێک خەڵکی ڕاوێژی یاسایی باش وەردەگرن و تەندروستیەکی دەروونی جێگیریان هەیە"، فاتیمە ڕوونی دەکاتەوە. "هەموو شتێک بەیەکەوە بەندە. هەروەها سەردانیکردنی بەردەوام و پەوەندییەکی باشیش گرنگن. ئێمە هەمیشە دڵنیایی دەدەین لە دابینکردنی شوێن و کات بۆ ڕاوێژکارییەکان."

فاطمة محامية ومستشارة في تحالف هارتلاند الدولي.

ئەو پڕۆژانەی کە گەشە دەکەن

ڕاوێژکارەکە جەخت دەکاتەوە لەسەر ئەوەی کە هەر تاکێک یارمەتی وەربگرێت، بەبێ جیاوازیکردنی ڕەگەز. "زۆر چێژبەخشە کە دەبینین ئەو ژنانەی یارمەتی دراون سەرکەوتوو دەبن"، فاتیمە وادەڵێت. نەهلە نموونەیەکە لەوان. هەروەها ئەحلامیش سوودی وەرگرتووە لە پاڵپشتییە دابینکراوەکان لە لایەن (GMAC) و (HAI). ئەو لە ساڵی ٢٠٢٢ گەڕایەوە بۆ عێراق. ئەو دایکی حەوت منداڵە و لە بەغداد دەژی، و لە ئێستادا بازرگانییەکی ئۆنڵاینی جوانکاریی بەڕێوە دەبات بەهۆی ئەو ڕاوێژ و پاڵپشتیانەی وەری گرت لەلایەن (GMAC) و (‌HAI)ەوە. "من بەزۆری بەرهەمەکانم لەڕێگەی واتسئاپەوە دەفرۆشم، بەڵام پلانم هەیە کە وێبسایتێک دابمەزرێنم"، ئەحلامی ٥٤ ساڵ وادەڵێت. ئەو دڵشادە بە پڕۆژەکە و دەرفەتەکانی گەشەکردن.

ئەحلام عێراقی بەجێهێشت و لە شتوتگارت دەژیا بۆ ماوەی شەش ساڵ بەر لەوەی بگەڕێتەوە ساڵی ڕابردوو. "سێ لە منداڵەکانم هێشتا لە ئەڵمانیان، بەڵام ئەوانی تر لە عێراقدا ماونەوە"، ئەو ڕوونیکردەوە. ئەحلام بەشداری کرد لە وۆرکشۆپێکی بەڕێوەبردنی بازرگانیی کە لەلایەن (GMAC)ەوە دابینکرابوو کەمێک دوای گەڕانەوەی بۆ بەغداد. ئەمە یارمەتی ئەوی دا تاکو پەرە بە بیرۆکە بازرگانییەکەی بدات، کە دواتر لە مانگی دەی ٢٠٢٢ جێبەجێی کرد بە پاڵپشتی (HAI). "ئەمە بەڕاستی چێژبەخشە و من دڵشادم کە ئەو دەرفەتە نوێیەم هەیە". ئەو وای وت. "کاتێک گەڕامەوە بۆ عێراق، هیچم نەبوو، بەڵام ئێستا دەتوانم شت بکڕم بۆ خێزانەکەم بەو قازانجەی کە لە بازرگانییەکەوە دەیکەم."

06/2023

ڕاوێژی دەروونی-کۆمەڵایەتی باش زۆر گرینگە!
فاتیمە، پارێزەر و ڕاوێژکار لە هاوپەیمانی هارتلاندی نێودەوڵەتی (HAI)

ئەزمونەکان زیاتر