بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
لیستە

دروستکردن پرد تاکو خەڵکی بتوانن بگەڕێنەوە

شارەزای ئاوێتەکردنەوە ستێفان گرونباوم لەکاتی گفتوگۆدا

ستیفان گرونباوم یەکێکە لە ٢٠ شارەزاکەی ئاوێتەکردنەوەی (GIZ) کە دابەشبوون بەسەر نزیکەی هەموو ویلایەتەکانی ئەڵمانیادا. ئەوان وەک پردێکی پەیوەندی کاردەکەن لەنێوان ڕاوێژکارانی گەڕانەوە لە ئەڵمانیا و ئەوانەی کار دەکەن لە وڵاتانی دایک.

بەڕێز گرونباوم، تۆ چۆن بووی بە شارەزای ئاوێتەکردنەوە؟
من مۆڵەتپێدراوم وەک پاسەوانی دارستان، بەڵام بۆ نزیکەی ١٥ ساڵ کارم کردووە بۆ چەندان ڕێکخراو لە بەشی فریاکەوتن و یارمەتی گوازراوە لە ئەفریقا و ئەفغانستان. من و خێزانەکەم لە گینیا و سەنیگال ژیاون لەگەڵ چەند شوێنی تر. من وەک شارەزای ئاوێتەکردنەوە کاردەکەم بۆ GIZ لە (ناوەندی ڕاوێژکاری گەڕانەوە بۆ کۆچبەران) لە باکوری باڤاریا لە ساڵی ٢٠١٨ ەوە.

بەدیاری کراوی چۆن یارمەتی خەڵکی دەدەی؟
من زیاتر دەچمە ناو ئەو خزمەتگوزارییانەی GIZ دابینیان دەکات لە وڵاتانی دایک. دواتر ئەو زانیاریانەی لەلایەن ناوەندەکانی ڕاوێژکارییەوە دابینکراون دەگوازمەوە – ئەوانەی پەیوەندیدارن بە ئۆفەری کار، یارمەتی بۆ پڕکردنەوەی پێشکەشکردنەکان، دەستپێکردنی کارێک، ڕاوێژی دەروونی-کۆمەڵایەتی یان دۆزینەوەی شوێنی نیشتەجێبوون – بۆ ڕاوێژکارانی گەڕاندنەوە. لە هەندێک وڵاتدا، ئێمە شوێنێکی مانەوەی کاتی دابین دەکەین تاکو شوقەیەک دەدۆزرێتەوە. وەک شارەزایەک کە سەرنجم زیاتر لەسەر عێراقە، من وەڵامی پرسیارەکانی تایبەت بە عێراق دەدەمەوە کە لە ویلایەتەکانی تری ئەڵمانیاوە دێن.

چۆن کارێک ڕێکدەخەی بۆ کەسێک لە عێراق لە کاتێک تۆ لێرە نیشتەجێی؟
من خەڵکی ئاماژەپێدەدەم بۆ ناوەندی ڕاوێژکاری لە هەولێر، کە دواتر یارمەتی دابین دەکەن بۆ نوسینی سی ڤی و پڕکردنەوەی فۆڕمەکان، بۆ نموونە. ناوەندەکەی ئەوێ پەیوەندی کردووە لەگەڵ خاوەنکاراندا. هەروەها ئێمە یارمەتی خەڵکی دەدەین بۆ دەستپێکردن لەگەڵ پیشەکانیان، هەندێک جار لەڕێی کاری کاتییەوە کە بە پارەدانی نزیک لە موچەوە دەبێت. ئەمە زۆر باش کاردەکات. ئێمە یارمەتی بگەڕاوەکانی تریش دەکەین کاتێک بازرگانییەک دەستپێدەکەن. بەم نزیکانە ئەوە یارمەتی گەنجێکی عێراقی دا بۆ کردنەوەی دوکانێکی تایە. ئەو یارمەتی درا بۆ کڕینی ئامێرێکی باڵانسکردن کە ئێستا ئەو دەتوانێت بژێویەک بۆ خۆی و خێزانەکەی دابین بکات.

ئەو ئاڵنگاریانە چین کە تۆشیان دەبی لە کارەکەتدا؟
ئەگەر گەڕاوەکان بیرۆکەی زۆر دیاریکراویان هەبێت لەسەر ئەوەی چۆن دەیانەوێت بگەڕێنەوە ناو بازاڕی کار لە وڵاتی خۆیان، ئەوە هەندێک جار قورس دەبێت بۆ بەدیهێنانی چاوەڕوانییەکانیان. باردودۆخەکان لەو وڵاتە ڕەنگە گۆڕانیان بەسەر داهاتبێت لەو ماوەیەدا. ئەگەر کەسێک بیرۆکەی کردنەوەی دوکانێکی هەبێت لە شارۆچکەیەکی دیاریکراو، بەڵام چەندان دوکانی لەو جۆرە هەبن لەو ناوچەیە، ئەوا ئێمە پێشنیازی جێگرەوە دەکەین بۆی.

پەتای کۆرۆنا چۆن کارەکەی تۆی گۆڕیوە؟
ئێمە پێویست بوو خزمەتگوزاریی ڕوێژکارییەکانمان هەڵپەسێرین لە مانگی سێدا. گەڕاوەکان تەنانەت پرسیاریشیان نەدەکرد و گەشت کردنیش مەحاڵ بوو. لەوکاتەوە ئێمە چەند شتێکمان پەرەپێدا، لەوانە، ڕێکاری پاکوخاوێنی، و دووبارە ئێمە ئۆفەری ڕاوێژکاری دەکەینەوە. ئێستا ئێمە پەلەیەکی ڕاستەقینە دەبینین. ئێمە بەو کۆبوونەوە ڕاوێژکاریانە ڕادەگەینەوە کە بەهۆی کۆرۆناوە نەتوانرابوون ئەنجام بدرێن.

پەتای کۆرۆنا سەرەتا مانای ئەوەبوو کە کۆبوونەوە ڕاوێژکارییەکانمان هەڵپەسێرین. پەلەیەکی زۆرمان لەسەر بوو کاتێک دووبارە دەستمان کردوە بە کار.
Stefan Grünbaum

ئەزمونەکان زیاتر