بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
لیستە

یارمەتی بۆ دەستپێکردنی کار دەتگەیەنێت بە خاوەنکاری خۆت

کارسازێکی سەرکەوتوو: ڤاهیدە لە ساڵۆنی قژبڕینەکەیدا

یارمەتی بۆ دەستپێکردنی کار دەتگەیەنێت بە خاوەنکاری خۆت

من ناوم ڤاهیدەیە و لە کۆسۆڤۆ دەژیم. ٣٩ ساڵم، و مێردەکەم و من چوار منداڵمان هەیە. من وەک ئارایشی قژ کارم کردووە بۆ زیاتر لە ١٥ ساڵ، بەڵام توشی ئاستەنگی ببوینەوە بۆ دابینکردنی بژێوی. ئێمە کۆچمان کرد بۆ ئەڵمانیا لە ٢٠١٥ بەهیوای ژیانێکی باشتر.

هەرچەندە نەماندەتوانی لەوێ کار بکەین. دوای سێ ساڵ کەیسی پەنابەرییەکەمان ڕەتکرایەوە، بۆیە دەبوایە بگەڕێینەوە بۆ کۆسۆڤۆ. خۆشبەختانە ئێمە بیستمان دەربارەی سەنتەری زانیاری ئەڵمانی بۆ کۆچ، مەشقکردن و پیشە (DIMAK) لە پریستینا. تیمی ڕاوێژکاری لەوێ یارمەتی گەڕاوەکانی وەک ئێمە دەدەن بۆ دووبارە جێگیربوونەوە لە کۆسۆڤۆ. بۆیە کەمێک دوای ئەوەی گەڕاینەوە سەردانی ئەو سەنتەرەمان کرد بۆ گەڕان بەدوای دەرفەتەکانی کاردا. ڕاوێژکارەکان ئەو بژاردانەیان بۆ ڕوون کردینەوە کە بۆ ئێمە بەردەست بوون.

یارمەتی دارایی بۆ کەلوپەلی کار

لەبەر ئەوەی دەمەویست ببمە خاوەنکاری خۆم، یەکێک لە بژاردەکانم بەتایبەتی بەلاوە سەرنجڕاکێش بوو: پڕۆگرامێکی ئاوێتەکردنەوە کە لەلایەن ئاژانسی کارکردنی کۆماری کۆسۆڤۆوە بەڕێوەدەبرێت بۆ گەڕاوەکان. کارسازە تازەپێگەیشتووەکان دەتوانن ئەمە بەکاربهێنن بۆ دەستکەوتنی یارمەتی دارایی بۆ کڕینی کەلوپەلەکانی کار یان شتێکی لەوجۆرە. ئەمە بەتایبەتی بۆ من گرنگ بوو چونکە بەڕاستی ئارەزووم دەکرد دووبارە وەک جوانکاری قژ کاربکەمەوە – ئەم جارە ئارایشگایەکی تایبەت بەخۆمم هەبێت. DIMAK یارمەتی دام بۆ پێشکەشکردن بۆ ئاژانسی کارکردنەکە بۆ هاوکاری دامەزراندنی بازرگانی تاکو کارەکەم بۆ ڕێکبخرێت. تاکە شت کە دەبێت خۆم پارەکەی بدەم کرێی شوێنەکەیە.

هەروەها DIMAK یارمەتیشیدام بۆ بەشداریکردن لە خولێکی مەشق بۆ دەستکردن بە کارێک. ئەم مەشقە یارمەتی دام چۆن سەرکەوتووانە بازرگانییەک بەڕێوەبەرم کە بەرگەی ڕۆژگاری سەخت بگرێت. بابەتەکان ژمێریاری و لیستەی کەلوپەلەکانی دەگرتەوە. ڕاوێژکارانی GIZ تەنانەت یارمەتیان دام بۆ ئامادەکردنی پلانێکی بازرگانی. توانیم ئارایشگایەکی خۆم بکەمەوە لە پریستینا لە ٢٠١٩ لەژێر ناوی بازرگانی "ڤالی".

هەموو ئەمانە هاتنە دی بەو یارمەتییانەی وەرم گرت لەلایەن DIMAK. من زۆر خۆشحاڵم کە ئارایشگایەکی تایبەت بەخۆم هەیە و دووبارە دەتوانم ستایلی قژی خەڵکی ڕێکبخەم. من ئەو کەسەبووم کە پارەم پەیدا دەکرد بۆ خێزانەکە، چونکە مێردەکەم بەداخەوە بێکارکەوتبوو لەوەتەی گەڕاوینەوە. بەڵام دواتر پەتای کۆرۆنا هات لە ٢٠٢٠.

پلاندانانی هەنگاوی داهاتوو بەیەکەوە: ڕاوێژکاریی لە (DIMAK) لە کۆسۆڤۆ

پلان بۆ ئەوکاتەی پەتاکە ئاسایی دەبێتەوە

کار زۆر باشبوو ئەو کاتەی ئارایشگاکەم کردەوە، بەڵام ئێستا ئێمە زۆر سەرقاڵ نین چونکە لێرە زۆر کەم کڕیار دێن. من کاردەکەم تەنها تاکو پارەی کرێی شوێنەکە دابین بکەم، و دوای ئەوە هیچ نامێنێتەوە.

هێشتا، من هەرچی لە توانامدابێت دەیکەم تاکو بڕیاری داخستنی نەدەم. من نیازم وایە دووبارە هەڵبستمەوە هەرکات پەتاکە ئاسایی ببێتەوە، و ئارەزوو دەکەم کارەکەم فراوانتر بکەم. کچەکانم ئێستا گەورەتربوون و ئارایشگاکە وەک دەرفەتێکی پیشەیی دەبێت بۆیان. دەستکردن بە کارێک لە کۆسۆڤۆ مانای ژیانێکی نوێ بوو بۆ خێزانەکەم و بۆخۆشم.

As of: 01/2021

من بەڕاستی دەمەویست وەک ئارایشکار کاربکەم دووبارە – ئەمجارە ئارایشگایەکی خۆم بەڕێوەبەرم.
Vahide

ئەزمونەکان زیاتر