بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
لیستە

پاڵنەرێکی نوێ بۆ ژیان وەک جوتیارێک

ئەم لینکە ڤیدیۆیەکی یووتیووب دەکاتەوە. تکایە ڕێساکانی هەرێمی تایبەتی ئەوێ بپارێزە.

دووبارە

پاڵنەرێکی نوێ بۆ ژیان وەک جوتیارێک

من ناوم ڤاڵبۆنایە و جوتیاری شیرەمەنیم. من هاوسەرگیریم کردووە و دایکی چوار منداڵم. من و خێزانەکەم لە کۆمۆران دەژین، گوندێکە لە کۆسۆڤۆ. ئێمە ڕەوە ماڵاتمان بەخێودەکرد بەر لەوەی بڕۆین بۆ ئەڵمانیا. ئێمە شەش بۆ حەوت مانگامان هەبوو و ساڵی ٧٠٠ کیلۆ گۆشتیان لێ بەرهەم دەهات. بەڵام ئێمە کێشەمان هەبوو لە بەردەوامیدان بە کێڵگەکەمان. ئێمە ئامێری باشی کشتوکاڵیمان نەبوو بۆ بەرهەمهێنانی خۆراکی پێویست بۆ ماڵاتەکان. ئێمە گەیشتینە ئەو بڕوایەی کە ناتوانین لەو کێڵگەیە سەرکەوتوو بین. بۆیە بڕیارمان دا بڕۆین بۆ ئەڵمانیا بەهیوای ژیانێکی باشتر.

مێردەکەم پێشتر ١٥ ساڵ ژیابوو لە ئەڵمانیا پێشتر. کاتێک گەیشتینە ئەڵمانیا، وامانزانی کە ئەو دەتوانێت لەو شوێنەوە دەستپێبکاتەوە کە جێی هێشتبوو. بەڵام وا دەرنەچوو. من جیاکرامەوە لە مێردەکەم و دانرام لە شوێنێکی مانەوەی جیاواز. ئەوە ئەزموونێکی خۆش نەبوو. لە کۆتاییدا من گەڕامەوە، بەڵام مێردەکەم لە ئەڵمانیا مایەوە بۆ دوو ساڵی تر. گەر بمزانیبایە شتەکان بەوجۆرە دەبن، هەرگیز وڵاتم جێنەدەهێشت.

ڤاڵبۆنا لەکاتی کاردا لەناو گەوەڕەکەیدا.

ئامێرەکان بەپەلە پێویست بوون

لە کۆسۆڤۆ ئێمە پێویست بوو لەسەرەتاوە دەستپێبکەینەوە. من سودم لە هیچ یارمەتییەکی حکومیی وەرنەگرت – بەشێکی بەهۆی ئەوەبوو کە من ئاگاداری هیچ یارمەتییەکی بەردەست نەبووم. دووبارە دەستم پێکردەوە لەژێر هاندانی خۆم بۆ بەخێوکردنی ماڵات، بە چوار مانگای گۆشت و دوو مانگای شیر. هەروەها خانویەکی نوێشمان درووستکرد. شتەکان هێشتا هەر دژواربوون بۆ ئێمە بەبێ ئامێر.

بەڕاستی من زۆر بەختداربووم بە پەیوەندیکردنم بە ڕێکخراوی (Deutsche Gesellschaft für Internationale Zusammenarbeit (GIZ) GmbH) و هەروەها دەستپێشخەری پەرەپێدانی کشتوکاڵی لە کۆسۆڤۆ (IADK). ئەمە دەرفەتی ئەوەی پێدام کە تراکتۆرێک بکڕم، ئامێرێکی دروێنە، ئامێرێکی شیردۆشین و ئامێری دیکەی کشتوکاڵی. وەک ڕوونە، ئەمە کارەکانمی زۆر ئاسانتر کرد. هەروەها خولەکانی ڕاهێنان فێریان کردم چۆن بەباشترین شێوە سوود لە زەوییەکانم وەربگرم و خۆراکی پێویستی لێ بەرهەم بهێنم بۆ ئاژەڵەکانم.

جوتیارەکە چێژدەبینێت لە کارکردن لە کێڵگەکەدا.

کارەکەم تاقەتپڕوکێنە، بەڵام زۆر پاداشتهێنەرە. من بەدرێژایی ڕۆژ لەدەروەم لەناو هەوای پاکدا و منداڵەکانم لە دەورمن. من خۆراکی باش و سروشتیان بۆ دابین دەکەم و دەتوانم بیاننێرم بۆ قوتابخانە.

ڕێکەوت: ٠٧/٢٠٢١

ئەو دەرفەتانەی بۆ ڕاوێژ و یارمەتی دابین کراون لێرەدا، بەشێکن لە پرۆگرامی "گەڕانەوە بۆ دەرفەتە نوێکان".

زیاتر بزانە >
کارەکەم تاقەتپڕوکێنە، بەڵام زۆر پاداشتهێنەرە.
ڤاڵبۆنا

ئەزمونەکان زیاتر