بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
لیستە

ڕۆحیەتی کارسازانە و نەریت

نەدیم لە کۆگای قوماشەکەیدا

ڕۆحیەتی کارسازانە و نەریت

من ناوم نەدیمە. ٥٧ ساڵم و خەڵکی جەیلەمم، کە شارێکی بچووکە لە پارێزگای پونجاب لە پاکستان. لە ٢٠١٥ خێزانەکەم بەجێهێشت بۆ گەڕان بەدوای کاردا و دەرفەتی باشتر لە ئەڵمانیا. بەڵام هەرگیز نەمتوانی لەوێ جێگیر ببم. دوای ٥ ساڵ لە کاری موچە کەم، ئێستا گەڕاومەتەوە بۆ پاکستان و کارێکی جلوبەرگ بەڕێوەدەبەم لە جەیلەم. سەنتەری پاکستای-ئەڵمانی بۆ ئاسانکاریی و ئاوێتەکردنەوە (PGFRC) یارمەتیان دام بۆ دامەزراندنی.

 
تاکە هۆکاری ئەوەی کە ئێستا من کارسازم بە کۆگاکەی خۆم بەهۆی ئەو ئامادەکارییانەوە بووە کە ئەنجامم داوە. هەموو ئەمانە لە ئەڵمانیاوە دەستیان پێکرد کاتێک هاوڕێیەکم لە فرانکفۆرت پێی وتم لەبارەی سەنتەرێکی ڕاوێژکاریی گەڕانەوە. لەوێ ڕاوێژکارەکەم منی ناساند بە شارەزایەکی ئاوێتەکردنەوە کە دواتر شیکارییەکی پێداویستییەکانی بۆ ئامادەکردم. ڕاوێژکارەکەم ئەمەی بەکارهێنا بۆ ڕوونکردنەوەی دەرفەتە بەردەستەکان بۆم لە پاکستان. من ئاسوودەبووم هەر لەدوای یەکەم دیدارەوە، چونکە زانیم بەم زوانە دەگەڕێمەوە ماڵ بۆ لای خێزانەکەم.

پەیوەندیکردن لەگەڵ پاکستان لە ئەڵمانیاوە

تەنانەت بەر لە جێهێشتنی ئەڵمانیا، ڕاوێژکارێکی (PGFRC)م ناسی لە ڕێگەی خزمەتگوزاری ڕاوێژکاریی گەڕانەوە لەوێ. ئەو لە لاهورەوە لەسەرهێڵ بوو لەگەڵم بۆ ئامادەکردنم بۆ دەستپێکێکی نوێ و بەردەوام بوو لە یارمەتیدانم دوای گەڕانەوەش. ئەو هانیدام بۆ دەستپێکردنی کارێکی خۆم. پێشنیاری ئەو بۆمن ئەوە بوو کە سەرەتا پڕۆگرامی (StartHope@Home) تەواوبکەم لە ئەڵمانیا. ئەم پڕۆگرامە یارمەتی پەنابەران و کۆچبەران دەدات بۆ دەستپێکردنی بازرگانییەک لە وڵاتی خۆیاندا. ئەوە یەکێک بوو لە کۆمەڵێک خولی ڕاهێنان لە ئەڵمانیا و پاکستان کە منیان ئامادەکرد بۆ دەستپێکە نوێکەم.

هەروەها ڕاوێژکارەکەی (PGFRC)، منی ناساند بە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ کۆچ (IOM). لەژێر پڕۆگرامی (REAG/GARP) (پرۆگرامی ئاوێتەکردنەوە و کۆچکردن بۆ پەنابەران لە ئەڵمانیا / پڕۆگرامی پاڵپشتیکراوی حکومی بۆ گەڕاندنەوە)، یارمەتی منیدا بۆ گەڕانەوە بۆ وڵات لە ماوەی چەند هەفتەی سەرەتامدا لە پاکستان. هەروەها ڕاوێژکارەکە پێشنیاری بۆ کردم کە داواکاری پێشکەش بکەم بۆ یارمەتی دارایی لە تۆڕی ئەوروپی بۆ گەڕانەوە و ئاوێتەکردنەوە (ERRIN) بە شێوازی (Business Start-up Plus). تۆڕی (ERRIN) یارمەتی دام بە بەخشینە جۆر بە جۆرەکانیان بۆ دەستپێکردنی کارەکەم.

قوماش بۆ پۆشاکی نوێ

کڕیاران لە پاکستان سەرەتا قوماش دەکڕن بۆ جلوبەرگە میللیەکانیان بەبێ هیچ بڕینێک و نەخشێک. لە دوکانەکان، قوماشەکان لەسەر شتێک جێگیردەکرێن کە پێی دەوترێت تهان – لوولەکی گەورەی قوماش. خەڵکی قوماش داوادەکەن هەر ئەوەندەی کە بۆ پۆشاکەکە پێویستیانە. دواتر قوماشەکە دەدەن بە دەرزی. بەرگدروویەک، کە جلەکەی لێوە دەدوورێت. من ئەو ڕێگەیەم گرتۆتە بەر و قوماشەکان دەفرۆشم، بەڵام خۆم جلەکان نادوورم.

پەتاکە و هەروەها بەرزبوونەوەی هەڵئاوسان لە وڵات مانای وابوو کە توانای خەڵکی بۆ کڕین بەشێوەیەکی بەرچاو کەم بۆتەوە، کە کاریگەری نەرێنی هەیە لەسەر کارەکەم. لەبەر ئەمە هەوڵدەدەم کە مەودای بەرهەمەکانم فراوان بکەم و بابەتەکان ڕاستەوخۆ لە درووستکەرەکانەوە بکڕم. بەم جۆرە، دەتوانم پارەی گواستنەوە و گەیاندنم بۆ بگەڕێتەوە. هەروەها سەنتەری (PGFRC) ناساندمی بە دەزگای موجاز، کە دەتوانن یارمەتیم بدەن لە هەر پرسیارێکی قوڵی ستراتیجی کە ڕەنگە بۆم درووست ببێت لەبارەی کارەکەمەوە.

لە گفتوگۆدا: نەدیم (لە لای ڕاست) و فەیسەڵ شابیر، ڕاوێژکارێکی (PGFRC)

بیرۆکەی نوێ لەسەر بەبازاڕکردن لەڕێی تۆڕی کۆمەڵایەتییەوە

هەروەها سەنتەری (PGFRC) بەم دواییانە نیشانیاندام کە چۆن دەتوانم سوود وەربگرم لە بەکارهێنانی تۆڕی کۆمەڵایەتی بۆ برەودانی زیاتر بە کارەکەم. ئێستا زۆر باش دەزانم چۆن بەرهەمەکانم بەبازاڕ بکەم بە ئۆنلاین، و فرۆشەکانم لە ڕێی واتسئاپەوە زیاد دەکەن. ئەو پاڵپشتییە بەردەوامانەی بەدەستیان دەهێنم لەلایەن (PGFRC)یەوە هانم دەدەن لە کارەکەمدا. خولەکانی ڕاهێنان و ڕاوێژکارییەکان هەستی بڕوابەخۆبوونم پێدەبەخشن کە دەتوانم بەباشی ڕووبەڕووی ئاستەنگەکان ببمەوە.

هەر وەک: 07/2021

ئەو دەرفەتانەی بۆ ڕاوێژ و یارمەتی دابین کراون لێرەدا، بەشێکن لە پرۆگرامی "گەڕانەوە بۆ دەرفەتە نوێکان".

زیاتر بزانە >
اکە هۆکاری ئەوەی کە ئێستا من کارسازم بە کۆگاکەی خۆم بەهۆی ئەو ئامادەکارییانەوە بووە کە ئەنجامم داوە.
نەدیم

ئەزمونەکان زیاتر