بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
لیستە

ژیانێکی نوێ بە دووکانە کوتاڵەکەی خۆی

پیاوێک وەستاوە لەبەردەم ئەو قوماشانەی نیشانی داون لە

ژیانێکی نوێ بە دووکانە کوتاڵەکەی خۆی

من ناوم عەدنانە و ٣٦ ساڵم. من خەڵکی گوجراتم، شارێکە لە پارێزگای پونجاب لە پاکستان. من پێشتر لە کۆگایەکی جلوبەرگ کارم دەکرد. بەڵام بڕیارمدا گەشت بکەم بۆ یۆنان لە ٢٠١٠ بۆ گەڕان بەدوای دەرفەتی باشتردا. من پێویست بوو قەرزێک بکەم بۆ تێچووی گەشتەکەم. من هەندێک کاری ئاساییم دۆزییەوە لە یۆنان، بەڵام زۆر دەگمەن پارەی پێویستم پێ دەست دەکەوت بۆ دانەوەی قەرزەکەم.

من ڕۆیشتم بۆ ئەڵمانیا لە کۆتایی ٢٠١٤دا بۆ هەوڵدانەوە و دووبارە دەستپێکردنەوە لەوێ. دواتر لە ٢٠١٩دا بڕیارمدا بگەڕێمەوە بۆ پاکستان تاکو لەگەڵ ژنەکەمدا بم. ئۆفیسی کۆچکردن لە ئەڵمانیا منی پێشنیارکرد بۆ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ کۆچ (IOM). (IOM) گەشتەکەی بۆ ڕێکخستم، و یارمەتی دارایی بۆ دابین کردم لە ڕێگەی (REAG/GARP) (پرۆگرامی ئاوێتەکردنەوە و کۆچکردن بۆ پەنابەران لە ئەڵمانیا / پرۆگرامی حکومیی بۆ گەڕاندنەوە).

لە پاکستان، هەموو پاشەکەوتەکانم لە دووکانێکدا بەکارهێنا کە پلان وابوو قوماشی جلوبەرگی ژنانە بفرۆشم. کرێ لە گوجرات زۆر بەرزە، بۆیە بڕیارمدا لەسەر دوکانێک لە جەلالپور جاتان، شارێکی دراوسێیە. ئەزموونەکانی پێشووترم بۆم سوودبەخش بوون کاتێک دووکانەکەم دادەمەزراند.

ڕاهێنان بە زۆرێک لە زانیاری کرداریی

شتەکان لە سەرەتادا تا ڕادەیەک باش دەڕۆیشتن، بەڵام دواتر پەتای کۆرۆنا هات. حکومەتی پاکستان پێویست بوو ڕێگری هاتووچۆ ڕابگەیەنێت، هەروەها چەند ڕێکارێکی دیکەش. ئەمە کاریگەرییەکی گەورەی هەبوو لەسەر داهاتی دوکانەکەم. خۆشبەختانە، هاوڕێیەکم پێیوتم لەبارەی سەنتەری پاکستانی-ئەڵمانی بۆ ئاسانکاریی و ئاوێتەکردنەوە (PGFRC) لە لاهۆر.
 

من و ژنەکەم چاومان بە ڕاوێژکارێک کەوت لە سەنتەرەکە لە لاهۆر. ئەو وردەکارییەکانی ئێمەی وەرگرت و ناونووسی کردین بۆ خولێکی ڕاهێنانی پەرەپێدانی بازرگانیی. ئەم خولی ڕاهێنانە زۆر پڕزانیاریی بوو، و ئێستا ژنەکەم یارمەتیم دەدات بۆ بەبازاڕکردنەکەمان. من دەمتوانی ئەوەی فێری بووم بیخەمە کار لە بازرگانییەکەم. لەهەمووی گرنگتر، من وەستام لە پێدانی قەرز بە کڕیارەکانم.

هەروەها خولی ڕاهێنانەکە فێری کردم لە گرنگی تۆمارکردن – لەوکاتەوەی ئەو خولی ڕاهێنانەم کردووە، تۆماری وردی بازرگانییەکەم پاراستووە. هەروەها ئێمە فێربووین کە گرنگیدانی باش بە کڕیار زۆر گرنگە. من تەنانەت خزمەتگوزاریی گەیاندنیشم دابینکرد بۆ باشترکردنی خزمەتگوزاریی کڕیارانمان. هەروەها ئەم نوێگەریانە کاریگەریی ئەرێنییان هەبوو لەسەر داهاتمان.

بەڕێوەبەرەکە بازرگانییەکەی فراوانکەد تاکو قوماشی نەدووراویش بگرێتەوە

بەکرێگرتنی دووکانی دووەم

خولی ڕاهێنانەکە هەروەها چەند بیرۆکەیەکی دیکەشی پێدام لەسەر بەرەوپێشبردنی بازرگانییەکەم. بە ڕێکەوت دوکانێکی ئەوبەری شەقامەکە چۆڵ بوو، بۆیە بەکرێم گرت. من فێربووم کە چۆن ڕکابەری بکەم لە بوارەکەی خۆمدا و بۆشایی لە بازاڕدا بناسمەوە. بۆم دەرکەوت کە لە ناوچەکەی خۆمدا تەنها ئەوە جلانە بەردەستن کە ئامادەکراون. بۆیە مەودای بەرهەمەکانم فراوان کرد تاکو قوماشی پیاوان بگرێتەوە بەبێ هیچ دروومانێک. ئەوەی ئێمە لە ئێستادا تاکە دووکانە لە ناوچەکەدا کە قوماشی نەبڕاو دەفرۆشێت بەبێ دروومان کە بۆ جلوبەرگی میللی پێویستە لە پاکستان.

دوای خولی ڕاهێنانەکەمان، ژنەکەم دەستیکرد بە بەبازاڕکردنی بەرهەمەکانمان لە واتسئاپەوە. ئێمە بڕیارماندا تیشک بخەینە سەر شتی جیاواز: ژنەکەم لەگەڵ کڕیارە ژنەکاندا لەسەر هێڵە، منیش بانگەشە بۆ قوماشەکانمان دەکەم بۆ کڕیارە پیاوەکان. هەروەها ئێمە پلانی دیکەش تاووتوێ دەکەین، وەکو ڕیکلامی تەلەفیزیۆنی و بەبازاڕکردن لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دیکە.

یارمەتی لەلایەن دامەزراوەی مۆجاز

لەماوەی ڕاوێژکارییەکانی دیکەدا لە (PGFRC)، کەسێک پێی وتم لەبارەی دامەزراوەی مۆجاز، ڕێکخراوێکی هاوبەش. نوێنەرێکی مۆجاز هاتە سەرهێڵ لەگەڵم و خولێکی ڕاهێنانی ٤ ڕۆژەی بۆ ڕێکخستم لەسەر پەرەپێدانی بازرگانیی. لە مانگی چواری ٢٠٢١، ئەو یارمەتی داین بۆ ئامادەکردنی پلانێکی وەبەرهێنان. خولی ڕاهێنانەکە فێریکردم لەسەر چۆنیەتی ئامادەکردنی شیکاریی پێداویستیی بۆ بازرگانییەکەمان. ئەمە یارمەتیدام بۆ دۆزینەوەی دەرفەتی نوێ. هەروەها دامەزراوەکە یارمەتیدام بە بەخشینی تایبەت بە بازرگانییەکەمان. هەروەها یارمەتیشی دام بە قوماش، چونکە من هیچ بڕی پێویستم نەبوو بەهۆی پەتای کۆرۆناکەوە.

ڕاوێژ و یارمەتییە بەردەوامەکان کە وەرمانگرت لەلایەن (PGFRC)ەوە دەستی من و ژنەکەمی کردەوە بۆ بەردەوامی دان و فراوانکردنی بازرگانییەکەمان، تەنانەت لەماوەی پەتاکەدا. من دڵنیام کە ئەم پاڵپشتییە بەردەوامانە مانای وایە کە دەتوانم لەگەڵ هەموو ئاستەنگەکان خۆم بگونجێنم کە ڕەنگە تووشیان بم.

ڕێکەوت: ٠٨/٢٠٢١

ئەو دەرفەتانەی بۆ ڕاوێژ و یارمەتی دابین کراون لێرەدا، بەشێکن لە پرۆگرامی 
."گەڕانەوە بۆ دەرفەتە نوێکان

زیاتر بزانە >
ڕاوێژ و یارمەتییە بەردەوامەکان کە وەرمانگرت لەلایەن (PGFRC)ەوە دەستی من و ژنەکەمی کردەوە بۆ بەردەوامی دان و فراوانکردنی بازرگانییەکەمان، تەنانەت لەماوەی پەتاکەدا.
عەدنان

ئەزمونەکان زیاتر