بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
لیستە

ئاڵوگۆڕێکی هاندەرانە

ئاڵوگۆڕێکی هاندەرانە

دووجار ڕێگام گرت بەرەو ئەوروپا و دووجار بەبێ سەرکەوتن گەڕامەوە. ئێستا دەتوانم بە بڕوابەخۆبوونەوە لە ئایندە بڕوانم، ئەمەش سوپاس بۆ سەنتەری غانی – ئەڵمانی بۆ کار، کۆچ و بەیەکترشادکردنەوە (GGC).

من ناوم ئافؽـا*. من تەمەنم ٤٨ ساڵە و خەڵکی ئاپێسۆکوبیم، شارۆچکەیەکی بچووکی هەرێمی ئۆتییە لە وڵاتی غانا. من فێری بەرگدوورین بووم، بەڵام نەمدەتوانی پارەیەکی پێویست بەدەست بهێنم بەوە و بۆیە بەختی خۆم تاقی کردەوە لە ئەڵمانیا و دواتریش لە هۆڵەندا، بەبێ ئەوەی سەرکەوتووبم.

لە کۆتاییدا گەڕامەوە بۆ غانا لە ٢٠١٧ – بەشێکی بەهۆی ئەوەی توشی چەند بەدبەختییەکی کەسیی بووم. پارەیەکی زۆرم نەبوو، بەڵام ژوورێکم گرت لە کاسۆوا لە ناوەڕاستی وڵاتدا و هەندێک کاری ئاست بچووکم کرد. ئەم کارە بەباشی نەڕۆیشت و زوو هەرەسی هێنا.

هاوڕێیەکم ئاگاداری کردمەوە دەربارەی GGC

ڕۆژێک هاوڕێیەکم پێی وتم دەربارەی سەنتەری غانی – ئەڵمانی بۆ کار، کۆچ و بەیەکترشادکرنەوە (GGC) و ئاشنای کردم بە ئێرنێستینا ئادو، یەکێک لە ڕاوێژکارەکانیان. ئەو بە وردی گوێی گرت لێم کە باسی ڕابردووی خۆم بۆ کرد و دواتر ئەوەی بۆ ئامادەکردم کە پێی دەوترێت شیکاری پێویستییەکان. بەڕاستی هەستم بە بوژانەوە کرد لە یەکەم دیدارمانەوە – لە کۆتاییدا کەسێک کاتی تەرخان کرد بۆ گوێگرتن لێم.

هەروەها ئەوەش کە بەڕاستی یارمەتی دام لە دەستپێکە نوێکەم لە غانا ئەوە بوو کە بەشداریم کرد لە خولێکی "شارەزا کردن" کە لەلایەن GGC ەوە ڕێکخرابوو. لەوێ پەنابەرانی دیکەم بینی و کە ئەزموونەکانی خۆمان باس دەکرد، بۆم ڕوون بۆوە کە ڕابردووەکەی من بێ هاوتا نییە. هەروەها بیرۆکەی نوێ و هاوڕێی نوێش پەیدابوو.

دانیشتنی دووەمی من لە GGC وابوو کە پێشنیار کرام بۆ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ کۆچ (IOM)، کە لە نزیکەوە کار دەکەن لەگەڵ سەنتەرەکە. ڕێکخراوی IOM بەفرگرەیەک و چەند بەرهەمێکی پێدام تاکو بیانفرۆشم لە دوکانی خواردنە نوێکەمدا. هەروەها ڕێکخراوەکە یارمەتی دام بۆ بەشداریکردن لە زنجیرەیەک خول لەبارەی ژمێریاری و ئاماری کەلوپەل. پڕۆگرامێکی یارمەتی دارایی GIZ لە بارەی کۆچ و کارکردن بوە هۆی ئەوەی کە من چەند کەلوپەلێکی دیکە وەربگرم بۆ دوکانەکەم.

زانیاری نوێ و بوێرییەکی نوێبووەوە

ئێرنێستینا ئادو هەمیشە ئامادەبوو بۆ یارمەتی دانی من و تائێستاش هەر پەیوەندیمان هەیە. بەردەوام لە گفتوگۆکانماندا ئاگاداری دەکەمەوە لە بەرەوپێشچوونەکانم کە دەیانکەم. زانیارییە کردارییەکانی خولەکە بۆ کارسازەکان زۆر یارمەتی دەر بوون بۆ من.

بەم دواییانە بەشداریم کرد لە خولێکی دیکەی ڕاهێنان بۆ پەنابەرەکان. ژن و پیاوە بەشداربووەکان لە دۆخێکی هاوشێوەی دۆخەکەی مندا بوون، کە دووبارە هانی دام کە ئەم دەستپێکە نوێیەم سەرکەوتوو بکەم بەهەموو توانامەوە. من دەمەوێت خەونەکەم بۆ بوون بە کارسازێکی سەرکەوتوو بەدی بهێنم و ئێستا من دەربارەی داهاتوو گەشبینم.

*ناوی خوازراو

As of: 01/2021

من بە ڕاستی هەستم بە بوژانەوە کرد دوای یەکەم دانیشتنی ڕاوێژکاریم لە GGC – لە کۆتاییدا کەسێک کاتی تەرخان کرد بۆ گوێکرتن لێم.
ئافؽـا*

ئەزمونەکان زیاتر