بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
لیستە

بازرگانێکی کارامە

پیاوێک وەستاوە لە دەروازەی دوکانێکدا.

بازرگانێکی کارامە

من ناوم شاکرە. ٤٥ ساڵم و خەڵکی سارای ئەلەمگیرم، کە شارۆچکەیەکی بچووکە لە پارێزگای گورجاتی پاکستان. من هاوسەرگیریم کردووە و پێنج منداڵم هەیە. من پێشتر کارم لە بیناسازیدا دەکرد و موچەیەکی باشم دەست دەکەوت. بەڵام دەمەویست ژیانێکی باشتر بۆ خێزانەکەم دروستبکەم، بۆیە بەرەو ئەڵمانیا ڕۆیشتم لە ٢٠١٥دا. لەوێ پێنج ساڵم بەسەربرد لە کارکردن وەک کرێکاری کێڵگە بۆ بەخێوکردنی ئاژەڵ لە کێڵگەیەکدا. بەڵام گەیشتمە خاڵێک کە نەمدەتوانی چیتر هەڵبکەم لەگەڵ دووریم لە خێزانەکەم، بۆیە لە ٢٠٢٠دا گەڕامەوە بۆ پاکستان.


من چووم بۆ سەنتەرێکی ڕاوێژکاریی گەڕانەوەی ناوچەیی، و ڕوونمکردەوە کە پێویستیم بە یارمەتییە بۆ دەستپێکردنی بازرگانی خۆم لە پاکستان. ڕاوێژکارەکەی گەڕانەوە دیدارێکی سکایپی ڕێکخست بۆ خستنە سەرهێڵی من لەگەڵ تیمەکەی سەنتەری پاکستانی-ئەڵمانی بۆ ئاسانکاریی و ئاوێتەکردنەوە (PGFRC) لە لاهۆر. ئێمە بیرۆکەکەمان تاووتوێکرد لەبارەی کۆگایەکی گشتی: هەروەها من دەمەویست جلوبەرگی قوتابخانە و بابەتی نووسینیش بفرۆشم هەروەها خواردنیش. ڕاوێژکارەکان لیستێکیان بۆ درووستکردم کە دابینکارە شیاوەکان شوێنە گونجاوەکان بۆ کرێی لەخۆ دەگرت.
 

/ پیاوێک دانیشتووە لە دوکانێکدا لەبەردەم کۆمەڵێک

خولی ڕاهێنانەکە هەندێک پێکهاتنی بەخشی بە پلانەکانم

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ کۆچ (IOM) گەشتی گەڕانەوەی بۆ پاکستان بۆ ڕێکخستم، و یارمەتی دارایی پێدام لەڕێگەی (REAG/GARP) (پرۆگرامی ئاوێتەکردنەوە و کۆچکردن بۆ پەنابەران لە ئەڵمانیا / پرۆگرامی حکومیی بۆ گەڕاندنەوە). من لە مانگی دووی ٢٠٢١ گەڕامەوە بۆ پاکستان، و دوای ماوەیەکی کورت سەردانی (PGFRC)م کرد. من هەندێک گفتوگۆی قوڵم ئەنجامدا لەگەڵ ڕاوێژکارەکان لەبارەی بیرۆکەی بازرگانییەکەم. لەگەڵ شتەکانی تردا، ئەوان پێشنیاریان کرد کە بەشداربم لە خولێکی پەرەپێدانی بازرگانیی و شارەزاییە پێویستەکان بۆ کار.

خولی ڕاهێنانەکە هەندێک پێکهاتنی بەخشی بە پلانەکانم. من لەبارەی هەنگاوەکانی داهاتووەوە فێربووم کە پێویستبوون بیان نێم بۆ دامەزراندنی بازرگانییەکەم. هەروەها من فێربووم چۆن سەرکەوتووانە بازرگانییەک بەڕێوەبەری بۆ دوور مەودا. هەروەها خولەکە فێری کردم کە گرنگە بزانی چ بەرهەمێک خواستی لەسەرە لە ناوچەکەدا. دوای ئەنجامدانی هەندێک توێژینەوە، بڕیارمدا بە زیادکردنی پێڵاوی ژنان بۆ لیستی بەرهەمەکانم و کڕینی سیستەمێکی هاڕینی ئارد. ئەمە مانای وایە کڕیارەکان دەتوانن ئاردەکەیان ڕاستەوخۆ لە دووکانەکەوە بهاڕدرێت.

دوو دوکانی تر کرانەوە

لە کۆتاییدا من ئامادە بووم لە مانگی شەشی ٢٠٢١، و دووکانێکم کردەوە لە شارۆچکەکەی خۆمدا. کڕیارەکانم ئێستا دەتوانن هەموو پێداویستییەکی ڕۆژانە بدۆزنەوە ڕێک لە ناوەڕاستی سارای ئەلەمگیر. من هێشتا بازرگانییەکەم پەرەپێدەدەم، بەڵام لە ئێستاشدا دەستم کردووە بە گەشەکردنی بنکەیەکی کڕیارانی بەوەفا. لەهەمانکاتدا، من دوو دوکانی تریشم کردەوە بۆ فرۆشتنی سەوزەوات و جلوبەرگی قوتابخانە.

کاریگەری پەتاکە لەسەر ئابووری پاکستان کاریگەری خستە سەر داهاتەکەم. بەڵام دڵنیام کە دۆخەکە بەم زوانە باشتر دەبێت. بەرلەوەی ئەڵمانیا بەجێبهێڵم، بەڕاستی زۆر نیگەران بووم کە ئاخۆ داهاتوو چی لەخۆ گرتووە بۆم لە پاکستان، هەرچەندە ڕاوێژەکان و یارمەتییەکانی کە وەرمگرتن لە لایەن (PGFRC) وایکرد کە بازرگانییەکەم سەرپێ بخەم و بەڕێوەی بەرم کەمێک دوای گەڕانەوەم. من هێشتا لە پەیوەندی بەردەوامدام لەگەڵ (PGFRC). تیمی ڕاوێژکارییەکە بەم نزیکانە منیان خستە سەرهێڵ لەگەڵ ڕێکخراوی هاوبەشیان، دامەزراوەی مۆجاز. ئەوە یارمەتیم دەدات بۆ کڕینی کەلوپەل بۆ بازرگانییەکەم.
 

ئێستا دەزانم کە تەنانەت کاتێک ڕووبەڕووی ئاستەنگەکان دەبمەوە، هەمیشە چارەسەرێک هەیە. من بینیومە کە تۆ دەتوانی خەونەکانت بەدی بهێنی بە ڕێنیشاندانی دروست، باش کارکردن و پابەندبوون.

ڕێکەوت: ٠٨/٢٠٢١

ئەو دەرفەتانەی بۆ ڕاوێژ و یارمەتی دابین کراون لێرەدا، بەشێکن لە پرۆگرامی 
."گەڕانەوە بۆ دەرفەتە نوێکان"

زیاتر بزانە >
Ich bin noch dabei, das Geschäft weiterzuentwickeln. Doch ich habe bereits damit begonnen, mir einen festen Kundenstamm aufzubauen.
Shakir

ئەزمونەکان زیاتر