سڵاو، من خالیدم. من ٣٤ ساڵم و خەڵکی تونسم. خێزانەکەم کۆگایەکی میوە و سەوزەیان هەیە کە ماوەیکی زۆر لەوێ کارم کردووە. بەڵام هەمیشە خەونم ئەوە بوو کە لە ئەوروپا بژیم. ڕێگام گرتە بەر بۆ ئەوێ لە ٢٠٠٨ کاتێک تەمەنم ٢٤ ساڵ بوو. سەرەتا ساڵێکم لە ئیتاڵیا بەسەربرد. دواتر گەشتم کرد بەرەو ئەڵمانیا لەڕێی فەڕەنساو بەلجیکاوە.
من ناوم سەفێتە و خەڵکی سڕبیام. دوای کارکردن لە نیشتیمانی خۆم بۆ ماوەیەکی درێژ وەک وەستای دیوار و دیکۆرات، بەختی خۆم تاقی کردەوە لە ئەڵمانیا. هەرچەندە قورس بوو دۆزینەوەی کارێک لەوێ. بۆیە بیرم کردەوە بگەڕێمەوە بۆ سڕبیا. دواتر بڕیارەکە درا بۆم. دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا منیان ناردەوە.
من ناوم جێرییە و خەڵکی نایجێریام. تواناسازییەک یارمەتیدام کە ئەندازیاری بخوێنم لە شانشینی یەکگرتوو(بەڕیتانیا) بۆ ماوەی ساڵێک لە ٢٠١٤. دوای ئەمە بۆم ڕوون بۆوە کە: من دەمەوێت بگەڕێمەوە بۆ نایجێریا و تواناکانم بەگەڕبخەم لە نیشتیمانی خۆم.
من ناوم یاسینەیە و خەڵکی مەغریبم. زانستە ئیسلامییەکانم تەواو کردووە لە فێس، بەڵام نەمتوانی کارێک پەیدا بکەم دوای دەرچوون. دواتر بەختداربووم کە توانیم بەشداری بکەم لە مەشقێک کە لەلایەن پڕۆژەی بانگەشەی توانادارکردنی گەنجانی گوندنشین (PEJ) دابین کرابوو.
من ناوم سەعیدە و لە ناوچەی فێس گەورەبووم لە مەغریب. لەوێ فێری دروومان بووم. ئەو هەستەم لا درووست بوو کە دەرفەتی باشتر هەبێت لە شوێنی دیکە، بۆیە لە ٢٠١٥ سەرەتا چووم بۆ تورکیا و دواتر یۆنان. لە کۆتاییدا لە ئەڵمانیا گیرسامەوە. لەوکاتدا من ٣٠ ساڵ بووم و بەهیوای دۆزینەوەی کار بووم لە ئەڵمانیا.
دوو کۆلێژی پیشەیی حکومی لە تونس ژن و پیاوی گەنج فێردەکەن چۆن پیشەکەیان دەستپێبکەن لە بواری خواردەمەنی و هۆتێل.
ئەوانەی مەشقی کرداری دەبینن لە ئەڵمانیا چانسێکی باشتریان هەیە لە دۆزینەوەی کار لە وڵاتی خۆیان. بۆیە ئەوانەی ئارەزووی گەڕانەوە دەکەن، بۆ نموونە لێرە مەشق دەکەن لەسەر مەقەست، موجەفە و ڕەنگکردن لە دینسلاکن.
پڕۆگرامێکی مەشقکردن کە لەلایەن GIZ ەوە بەڕێوەدەچێت، پیاو و ژنی گەنج ئامادە دەکات بۆ کاردەستکەوتن لە بواری هۆتێلدا، و سەرکەوتووانە دەرفەتی دەستکەوتنی کاریان بۆ زیاد دەکات.
دەیڤد یاو-مێنسا تێتێ بەڕێوەبەری ناوەندی غانی-ئەڵمانییە بۆ کار، کۆچ، ئاوێتەکردنەوە (MIAC) لە ئەکرا. لە چاوپێکەوتنێکی کورتدا، باسی ئەو کارانە دەکات کە لە ناوەندەکەدا ئەنجامدراون و لە بارەی هاندانەکانی ئەو لە کارەکەی.
گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەت چەندان پرسیار لەگەڵ خۆی دەهێنێت تەنانەت لە دۆخە ئاساییەکانیشدا. پەتای کۆرۆنا نادڵنیایی تەواو نوێ دێنێتە ئاراوە. لێرە دەتوانی لەبارەی گرنگترین ڕاستییەکان بزانی لەسەر دۆخی ئێستا. هەشت پرسیار و وەڵام.