بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
لیستە

لێرە دەتوانی هەموو ئەو ڤیدیۆیانە بدۆزیەوە لەبارەی عێراق

لێرە دەتوانی هەموو ئەو ڤیدیۆیانە بدۆزیەوە لەبارەی عێراق

ئەم بەشە ڤیدیۆ لەخۆ دەگرێت بە زانیاری لەبارەی گەڕانەوە بۆ وڵاتی خۆت، دەرفەتەکانی کار و دەستپێکردنی بازرگانییەک. ئایا تۆ هێشتا لە ئەڵمانیای یان لە وڵاتێکی دیکە و بیر لە گەڕانەوە دەکەیەوە بۆ وڵات؟ ئێمە بژاردەکانت بۆ ڕوون دەکەینەوە بۆ وەرگرتنی یارمەتی بە شێوازی سادە. هەروەها ئێمە چیرۆکی گەڕاوەکانی دیکەشت پێدەڵێین کە بەسەرکەوتووانە توانیویانە ژیانیان باشتر بکەن. یاخود ئایە تۆ لە وڵاتی خۆتدا دەژی، بەڵام بەدوای دەرفەتی پیشەیی نوێدا دەگەڕێی؟ ڤیدیۆکانمان هێشتا زانیاری بەسوودت پێدەدەن لەبارەی بژاردەکانی ڕاوێژکاریی کە بەردەستن بۆ تۆ.

زانیاری زیاتر لەبارەی سەنتەری ڕاوێژکاریی لێرەدا بەردەستە. >

ئەم لینکە ڤیدیۆیەکی یووتیووب دەکاتەوە. تکایە ڕێساکانی هەرێمی تایبەتی ئەوێ بپارێزە.

دووبارە

سوودبینین لە ئەزموونەکانم لە ئەڵمانیاوە بۆ عێراق

من ناوم تایفە. ٣٥ ساڵم و خێزاندارم بە دوو منداڵەوە. دەمەویست ژیانێکی پارێزراو بدۆزمەوە بۆ خێزانەکەم و هەلی کارکردن پەرەپێبدەم لە ئەڵمانیا. بەڵام ئێمە مافی پەنابەریمان پێنەبەخشرا. لە عێراق، هەرچەندە، ئەوەمان دۆزیەوە کە بەدوایدا دەگەڕاین. هەندێک یارمەتی دەستپێکردنی کار بواری بۆ ڕەخساندم کە دوکانێکی چاککردنەوەی ئۆتۆمبێل بکەمەوە.

زانیاریی زیاتر >

ئەم لینکە ڤیدیۆیەکی یووتیووب دەکاتەوە. تکایە ڕێساکانی هەرێمی تایبەتی ئەوێ بپارێزە.

دووبارە

گەڕانەوە بۆ لای خێزان

من ناوم زانکۆیە و لە هەولێر لە دایک بووم لە ١٩٨٦. ڕۆیشتم بەرەو ئەڵمانیا لە ٢٠١٧، چونکە دەمەویست پیشەکەم پێشبخەم. هەلبەتا، لەماوەی مانەوەم لەوێ، بۆم دەرکەوت کە لە ژیاندا چ شتێک گرنگە. گەڕامەوە بۆ عێراق و ئێستا شوێنێکی چاکردنەوەی ئۆتۆمبێلمی خۆمم هەیە.

زانیاریی زیاتر >

ئەم لینکە ڤیدیۆیەکی یووتیووب دەکاتەوە. تکایە ڕێساکانی هەرێمی تایبەتی ئەوێ بپارێزە.

دووبارە

کەوسەر کاردەکات وەک کارمەندی پێشوازی لە عێڕاق

کەوسەر و خێزانەکەی کۆچیانکرد بۆ ئەڵمانیا بەهیوای دەرفەتی باشتر. لەبەر ئەوەی کچەکەی نەیتوانی لەگەڵیان بێت، دوای چەند مانگێک خێزانەکە گەڕانەوە بۆ عێراق. دوای دانیشتنە ڕاوێژکارییەکان لەگەڵ سەنتەری تەکنەلۆجی و مەشقکردنی ئەوروپی (ETTC)، کەوسەر بەشداریی کرد لە خولێکی ڕاهێنان و توانی کارێک بدۆزێتەوە. کاتێک بەهۆی کۆرۆناوە کارەکەی لەدەستدا، سەنتەری (ETTC) یارمەتیدا بۆ دۆزینەوەی کارێکی نوێ. لە ئەمڕۆدا، ئەو وەک کارمەندی پێشوازی کاردەکات و پلانی هەیە بەردەوامبێت لە پەرەپێدانی پیشەکەی لەو بوارەدا.

ئەم لینکە ڤیدیۆیەکی یووتیووب دەکاتەوە. تکایە ڕێساکانی هەرێمی تایبەتی ئەوێ بپارێزە.

دووبارە

ڕابەر نانەواخانەی کردۆتەوە لە عێراق;

ڕابەر ٢٩ ساڵە و لە ئەڵمانیا ژیاوە و کاری کردووە بۆ ماوەی چەند ساڵێک بەر لەوەی بگەڕێتەوە بۆ عێراق لە ٢٠١٨. مۆڵەتی مانەوەکەی ڕەتکرایەوە. دوای وەرگرتنی ڕێنمایی لەلایەن سەنتەری تەکنەلۆجی و مەشقکردنی ئەوروپی (ETTC)ەوە، خولێکی ڕاهێنانی بازرگانیی تەواوکرد و لە کۆتاییدا توانی فڕنێکی بچووکی تایبەت بەخۆی بکاتەوە، کە پلانی هەیە لە داهاتوودا فراوانتری بکات.