بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
لیستە

ئاوێتەبوون لەناو کاردا بەردەوامە، بەس بە شێوەیەکی جیاواز

مارکۆ لیێتز، بەرپرسی پرۆژەکان لە (Bildungswerk der Baden-Württembergischen Wirtschaft e.V.)، ڕێکخەری خوێندن و ڕاهێنانەکان بۆ کارمەندان لە (Baden-Württemberg

ئاوێتەبوون لەناو کاردا بەردەوامە، بەس بە شێوەیەکی جیاواز

خولەکانی مەشقکردن ناتواندرێت لە ئێستادا بەڕێوەبچن، گەشتکردن مەحاڵە – بازاڕی کرێکار لە وڵاتی دایک دووچاری فشار دەبنەوە: بۆیە پڕۆژەی جێگیرکردنی نێودەوڵەتی (NPI) خۆی گونجاندۆتەوە لە قەیرانی کۆرۆنادا. NPI دەستپێشخەرییەکی BBQە، کە یارمەتیدەری (Bildungswerk der Baden-Württembergischen Wirtschaft)ەیە. چوار پرسیار و وەڵام لەسەر دۆخی ئێستا.

جێگیرکردنی نێودەوڵەتی چۆن کار دەکات؟
جێگیرکردنی نێودەوڵەتی (NPI) هاوبەشە لەگەڵ "Perspektive Heimat" و یارمەتی پەنابەران و کۆچبەران دەدات بۆ پلاندانانی گەڕانەوە بۆ وڵاتی خۆیان. "یەکێک لە هۆکارە قایلکەرەکان بریتییە لە دەرفەتەکانی کارکردن"، مارکۆ لیێتز وای وت. "شێوازی کاری ئێمە بریتییە لەوەی کە دڵنیابین کە بەشداربووان دوای جێهێشتنی ئەڵمانیا دەزانن دواتر چی ڕوودەدات. ئەوان بەشێوەیەکی نموونەیی پێویستە بتوانن کارێک دەستپێبکەن لە وڵاتی خۆیان." هەرچەندە لیێتز دەشزانێ کە گەڕانەوە هێندەش بێکێشە نییە لە زۆربەی دۆخەکاندا. بۆیە NPI هەماهەنگیش دەکات لەگەڵ ناوەندی ڕاوێژکاریی کۆچکردنی GIZ لە وڵاتانی دایک بۆ دابینکردنی هاوکاری بۆ گەڕاوەکان.

ڕاوێژکارییەکەت چۆن گۆڕاوە لە ماوەی قەیرانی کۆرۆنادا؟
"شیانی کار و کار دانان خواستیان لەسەرە،" مارکۆ لیێتز وتی. دوای کەمبوونەوەیەکی کەم لە سەرەتای پەتای کۆرۆنادا، ژمارەی ئەو کەسانەی بەدوای ڕاوێژدا دەگەڕێن بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیان کردووە. هێشتا ئێمە لە (Bildungswerk der Baden-Württembergischen Wirtschaft) بە سروشتی ئاگادارین کە ئابووری و هەروەها بازاڕی کار لە وڵاتانی دایکدا دەکەونە ژێر فشار. "بەگشتی ئێمە زۆر پەیوەندیمان هەیە لەگەڵ کۆمپانیاکان لە بواری خواردندا – ئەمە بەسودە چونکە گەڕاوەکان شارەزایی زمانی ئەڵمانیان هەیە و دەتوانن لەگەڵ میوانە ئەڵمانیەکان بدوێن، بۆ نموونە". بەڵام بەداخەوە، لیێتز پێمان دەڵێت، مانادار نییە قسەکردن لەسەر کار لە بواری گەشتیاری و خواردندا لە داهاتوویەکی نزیکدا.

جێگرەوەکان چین؟
"ئێستا پێویستە زیاتر هەوڵبدەین بۆ پەیوەندی کردن بە کۆمپانیاکانی تر لە بوارەکانی تردا." لیێتز دەرفەت دەبینێت لە بواری وەک گەیاندنی خواردن، تەندروستی و میدیای دیجیتاڵی. بۆیە ( Bildungswerk der Baden-Württembergischen Wirtschaft) خولێکی یەک مانگەی پەرەپێداوە لەسەر خوێندەواری دیجیتاڵی، بۆ نموونە – و بیر لە شێوازی نوێی ئەو خولە دەکەنەوە: "دەتوانین لە بنەمادا ئێمە ئەم خولە بە زاراوەی ماندینکاش بڵێینەوە، یەکێک لەو زمانانەی بەفراوانی قسەی پێدەکرێت لە گامبیا. دواتر ڕاهێنەرەکە لە گامبیا خولەکە دەڵێتەوە بەشێوەی سیمینار. ئێمە هەرگیز بیرمان لە شتێکی ئاوا نەدەکردەوە چەند مانگێک بەر لە ئێستا."

ئایا قەیرانی کۆرۆنا تەوژم دەدات بە ڕاوێژکاری دیجیتاڵی؟
"شیانی بۆ کار و کار دانان بە گۆڕانکارییەکی ڕیشەییدا تێپەڕدەبێت لە ئێستادا،" لیێتز وای وت. "ئەوانە هەر دەگۆڕان بەهۆکاری بوونی پیشەسازی ٤.٠. ئێستا بەس خێراتر بووە." ( Bildungswerk) دەستی کرد بە پەرەپێدانی بیرۆکەیەکی فێربوونی ئەلیکترۆنی دوو ساڵ پێش ئێستا. لیێتز دانی پێدانا کە لەسەرەتادا ڕاڕابوو لەبارەی ئەو شێوازەوە. "وا بیرم دەکردەوە کە ئەمە ناتوانێت ببێتە جێگرەوەی پەیوەندی ڕووبەڕوو." هەرچەندە هێشتا زۆر بەسوودە کە ڕووبەڕوو گەڕاوەکان ببیندرێن، لانی کەم جارێک. دواتر زۆر شت هەیە کە دەتواندرێت بە دیجیتاڵی باسیان لێوە بکرێت. ئەوەش گرنگە لەبەرچاو بگیردرێت کە ئایە ئامادەبوونی بەرجەستەیی لە خولەکانی مەشقدا داواکراوە. "هەموو شت ناتواندرێت بە دیجیتاڵی ئەنجام بدرێت لە بواری خۆشخواردندا، بۆ نموونە. بەڵام بەپێچەوانەوە، مەشقی پێشکەشکردنی کار، زۆر بەباشی دەتواندریت بە سەرهێڵی ئەنجام بدرێت." هۆکارە ژینگەییەکان بۆ فێربوونی دیجیتاڵی خۆیان دەدوێن. "وە دەتوانی بگەی بە خەڵکانی زیاتر." لیێتز کۆتایی پێدێنێت: "ئاوێتەبوون لە کاردا بەردەوامە، بەڵام بەشێوەیەکی جیاواز"

ئێستا پێویستە زیاتر هەوڵبدەین بۆ پەیوەندی کردن بە کۆمپانیاکانی تر لە بوارەکانی تردا، وەک گەیاندنی خواردن، تەندروستی و میدیای دیجیتاڵی.
Marco Lietz

ئەزمونەکان زیاتر