بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
لیستە
ساموێل لە وۆرکشۆپی دوورین لە شارەکەی خۆی لە کوماسی

ئەو کەرەستانەی کە دەستپێکێکی نوێیان لێبەرهەم هێندرا

ساموێل غانای جێهێشت بۆ گەڕان بەدوای ژیانێکی باشتر لە ئەوروپا. ئەو ئێستا گەڕاوەتەوە بۆ غانا دوای چەند ساڵێکی دوایی سەخت، و دەیەوێت بژێویەکی نوێ دابمەزرێنێت لە وڵاتی خۆی. ئەو دەستی کرد بە پلاندانانێکی ورد بۆ کارەکەی لە کارگەی چنینەکەی خۆی تەنانەت لەوکاتەوەی هێشتا لە ئەڵمانیا بوو.

شتوتگارت، مانگی دەی ٢٠٢٠. ساموێلی خەڵکی غانا لەسەر مێزێک دانیشتووە لەگەڵ کۆمەڵێک بەڵگەنامە لەبەردەمی؛ لەبەرامبەریشی ئومیت کەپەنەک دانیشتووە. کەپەنەک ڕاوێژکاری گەڕانەوەیە لە (AGDW- گروپی کاری یەک جیهان)، وە ئەو یارمەتی ساموێل دەدات لە چەندان بابەتی جیاواز لە چەند مانگی ڕابردوودا. ساموێل یەکێک لە بەڵگەنامەکان هەڵدەگرێت: سەردێڕەکەی بریتییە لە "پلانی بازرگانی"، و خەتێکی تۆخی لەژێرەوە کێشراوە. پلانەکە ئامادە کراوە لەلایەن ساموێلەوە بە هاوکاری ڕاوێژکارێکی دیکە – ئیسماعیل سانتۆس، کە ڕاهێنەری ئەو بووە لە کاریگەرییە کۆمەڵایەتییەکان. پڕۆژەکەی ساموێل بۆ بەڕێوەبەردنی کارگەیەکی چنینی خۆی لە وڵاتی دایکیدا ئێستا بەرەوپێشچووە بۆ شتێکی تۆکمە. ئەو ٤٠ ساڵە خەریکی گەڕانەوەیە بۆ وڵاتەکەی غانا.

ئەو یارمەتی وەرگرت بە درێژایی پڕۆسەکە لەلایەن "گەڕانەوە بۆ دەفەتە نوێکان"، کە پڕۆگرامێکە دابین کراوە لەلایەن وەزارەتی فیدڕاڵی بۆ هاریکاری ئابووری و بەرەوپێشچوون (BMZ). ڕێکخراوی (GIZ) ئەم پڕۆگرامە جێبەجێ دەکات. تۆڕێکی شارەزایانی بەیەکترشادکردنەوەش بەشێکن لە "گەڕانەوە بۆ دەرفەتە نوێکان". ئەوان ڕاوێژی گەڕانەوە دابین دەکەن لە ئەڵمانیا، و زانیاری کەسی دابین دەکەن و هەروەها پەیوەندیش دابین دەکەن بۆ هەر یەکێک لە گەڕاوەکان. شارەزا ئەنیکا ئێبێرهارد لە شتوتگارت پەیوەندی دامەزراند لەگەڵ سەنتەری غانی-ئەڵمانی بۆ کار، کۆچ و بەیەکترشادکردنەوە (GGC) لە غانا لە قۆناغی سەرەتادا و ئەو هێشتا هەر لە پەیوەندیدایە. هەروەها GCC بەشێکیشە لە "گەڕانەوە بۆ دەرفەتە نوێکان".

لە داهاتوو ڕوانین: ساموێل باش ئامادەیە بۆ گەڕانەوە بۆ وڵات و دەستپێکردنی ژیانێکی نوێ.

مەشق بۆ چەندهێندەکردن

پێش گەڕانەوەی، ساموێل بەشداریشی کرد لە مەشقێک کە لەلایەن (Sparkassenstiftung) ەوە دابینکرابوو کە تایبەت بوو بەوانەی پلانیان هەیە بازرگانییەک دەستپێبکەن. ئەم دەزگایە هاوبەشی هەیە لەگەڵ GIZ، و خولەکانی مەشقکردن ڕێکدەخەن بۆ ئامادەکردنی گەڕاوە شیاوەکان بۆ دەستپێکردنی بازرگانییەکی نوێی سەرکەوتوو لە وڵاتی خۆیان. خولەکەی ساموێل موشقێکی دەگرتەوە بۆ چەندهێندەکردن، تاکو لە داهاتوودا ئەو وەک نوێنەرێکی تۆڕدرووستکردن تاکو ڕاوێژ بدات بە خەڵکانی تر لە غانا و ببێتە خاڵی پەیوەندییەکانیان. "ساموێل زۆر هاندراوە"، ئەنیکا ئێبێرهارد وای وت. "ئەو توانای هەیە کە بژێویەکی سەرکەوتوو دابمەزرێنێت بۆ خۆی هەرکات بگەڕێتەوە".

ساموێل غانای جێهێشت لە ٢٠١٠ – ڕۆیشت بۆ ئیتاڵیا لە سەرەتادا. "ژیان لەوێ هێندە ڕاستەڕێ نەبوو کە بیرم لێدەکردەوە"، ئەو ئێستا وادەڵێت. "من لە ڕاستیدا مۆڵەتی کارم هەبوو، بەڵام لەوێ هیچ کارێک نەبوو. ئیشم لە خواردنگە دەستکەوت، بەڵام موچەکە هێندە نەبوو کە تەنانەت کرێکانمی پێبدەم." ئەو ڕۆیشت بۆ ئەڵمانیا لە ٢٠١٧، بە هیوای دەرفەتی پیشەیی. بەڵام خەونەکانی بەڕاست نەگەڕان.

"ڕێکخستنی دەستپێکێکی نوێ بۆخۆم"

"بڕیارم دا کە باشتر دەبێت گەر بگەڕێمەوە بۆ غانا و دەستبکەمەوە بەژیان سەر لە نوێ"، ساموێل ڕوونی کردەوە. ئەو چوو بۆ یەکێتی غانا لە شتوتگارد، کە کۆمەڵەیەکی تاراوگەیە، و یارمەتی وەرگرت بۆ پارەدانی گەشتەکەی. بەڵام پەتای کۆڕۆنا وای کرد ئەو نەتوانێ گەشتەکەی بکات وەک پلانی بۆ دانابوو. "ئەوە بەختێکی باش بوو بۆ من"، ساموێل وای وت. دواتر یەکێتی غانا ئەوی ناساند بە سەنتەری ڕاوێژکاری گەڕانەوەی AGDW، کە لەوێ ئەو توانی سوود وەربگرێت لە ئامۆژگارییەکان و مەشقەکانی دەستپێکردنی بازرگانی.

 

لەوێ زۆر فێربووم کە دڵنیام دەتوانم لە بازرگانییەکەی خۆم سوودیان لێوەرگرم"، ساموێل وای وت. ئەو دەیەوێت بە تایبەت کارگەی چنینەکەی بەکاربهێنێت بۆ درووستکردنی قوماشی میللی کێنتێ. ئەم بیرۆکەیە بە بەخت سەری هەڵنەدا. "من پێشتر فێرببووم چۆن کێنتێ بچنم لە غانا پێش ئەوەی بڕۆم بۆ ئەوروپا. "لە ڕاستیدا بازرگانییەکەی ئەو هەبوو لە بنچینەدا، لەکاتێکدا ساموێل بەشێک بوو لە کارگەیەکی چنین بەرلەوەی کۆچ بکات. ئێستا ئەو بەردەوامدەبێت لە بەڕێوەبردنی کارگەکە وەک تاکە خاوەنی – بەو شارەزاییانەی وەریگرتووە لە خولەکانی مەشقکردن لە ئەڵمانیا و دیدگایەکی نوێی پیشەگەریی لەسەر شتەکان.

ساموێل لەکاتی گفتوگۆدا لەگەڵ ڕاوێژکارێکی (GCC)

پەیوەندی بەردەوام لەگەڵ سەنتەری ڕاوێژکاریی ئەکرا

مانگی ١١ی ٢٠٢٠. کاتەکە هات بۆ سانوێل تاکو گەشت بکات بۆ غانا، کە لەوێ خێزانەکەی چاوەڕێی بوون. کاتێک گەڕایەوە بۆ ئەکرا، ئەو چاوی کەوت بە ڕاوێژکارێک لە GCC. ئەو پێشتر لە پەیوەندیدا بوو لەگەڵ تیمی ڕاوێژکاریی کاتێک لە ئەڵمانیا بوو، بۆنموونە، لە ماوەی ڕاهێنەرایەتیدا لە کاریگەریی کۆمەڵایەتی. ساموێل تیشێرتێکی ڕەنگاوڕەنگ نەخشاوی لەبەربوو کاتێک بۆ جاری یەکەم هاتە سەنتەرەکە، و پڕ هیوا دیاربوو. گفتۆکەی لەگەڵ ڕاوێژکار ئێرنێستینا ئادو دوو کاتژمێری خایەند. ئەوان زۆر لەبارەی کاتە دژوارەکانی گەڕاوەکان قسە دەکەن کە لەڕابردوودا دووچار بوون. ماوەیەک کاتی پێدەچێت تاکوو ئەو هەموو ئەوانە ڕێکدەخات.

ئێرنێستینا ئادو سەرسام بوو بە ویستەکانی ساموێل، و ئارەزوو دەکات یارمەتیبدات ئامانجەکانی بەدی بهێنیت. "ئێمە یارمەتی دەدەین لە گەشتەکەیدا، و هیوا و ئومێدی پێدەدەین تاکو ئاسانتر جێگیربێت." ساموێل گەشت دەکات بۆ کوماسی دوای گفتوگۆکە بۆ سەردانکردنی کارگەی چنینەکە و پلانی کۆتایی جێبەجێ بکات بۆ خستنەکاری.

بنیادنان لەسەر زانیاری کۆن: ساموێل دەیەوێت بەردەوامبێت لە کارکردن لەسەر ئامێرێکی میلی چنین کە پێشتر لەسەری کاری دەکرد.

ئەزمونی چڕ و زانیاری نوێ

غانا، مانی یەکی ٢٠٢١. "ئێمە دڵنیاین ئەو دەتوانێت سەرکەوتووبێت"، ئێرنێستینا ئادو گەشبینە. "ئەو زۆر باش بازرگانی چنین دەزانێ، چونکە ئەو پێشتر لەو کارەدا بووە پێش ئەوەی ئێرە جێبهێڵێت." هەروەها ڕاوێژکارەکە ئاماژە دەکات بەو خولی مەشقکردنانەی ساموێل تەواوی کردبوون لە ئەڵمانیا بۆ ئامادەکردنی باشتری ئەو. "من بڕوام وایە ئەو دەتوانێت بەباشترین شێوە سوود لە زانیارییەکان وەربگرێت بۆ بازرگانییەکەی."

ساموێل هاوڕایە، و پێی وت کە ئەو دەستی کردووە بە ناسینی کەسی نوێ لە پیشەسازی چنین لە کێنتێ. ئەم تۆڕە لە پەیوەندی یارمەتی ئەو دەدات کەرەستی خاوی دەستبکەوێت و کە باشتر پەرە بدات بە بازرگانییەکەی. ساموێل هەست بە هاندان دەکات بەهۆی خولی مەشقکردنەکان و ڕاوێژکارییەکان لەگەڵ GGC، و ئەو بڕوای وایە باش ئامادەیە بۆ دەستپێکێکی نوێ. من چەند ئامانجێکم بۆخۆم داناوە کە ببم بە یەکێک لە باشترین بازرگانانی چنینی میللی لە غانا لە پێنج ساڵی داهاتوودا."

لە بەروارەی 2021/01

"من لە ئەڵمانیا زۆر فێربووم کە دڵنیام دەتوانم سوودی لێوەربگرم لە بازرگانییەکەی خۆمدا."
Samuel

ئەزمونەکان زیاتر