بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
لیستە

"کێشەکانی ئەو خەڵکە، کێشەی منیشن"

تەمارا ڤیوسینۆڤیچ لە شوێنی کارەکەی لە (DIMAK) لە سڕبیا

کات٨:٣٠ ی بەیانییە لە بەلگراد. تەمارە ڤیوسێنۆڤیک پەیوەندی دەکات بە ژمارەیەکەوە و بە هێمنی چاوەڕێی وەڵام دەکات. ئەو خێزانەی ڤیوسێنۆڤیک پەیوەندی پێوەدەکات ئێوارەی ڕابردوو گەیشتوونەوە سڕبیا. دایک و باوک و دوو منداڵەکەیان لە ئەڵمانیا دەژیان بۆ ماوەی شەش مانگ. ڤیوسێنۆڤیک پرسیاریان لێدەکات کە چۆنن و ئایە هەموویان پشوویان وەرگرتووە لەو گەشتە درێژە. ئەو ڕاوێژکارە لە ناوەندی زانیاری ئەڵمانی بۆ کۆچ، مەشقکردن و کار (DIMAK) لە سڕبیا. ڤیوسێنۆڤیک یارمەتی گەڕاوەکان دەدات بۆ گەڕانەوە بۆ وڵاتی خۆیان و بنیادنانەوەی دەرفەتی نوێ بۆ خۆیان لەوێ. جگە لە گەڕاوەکان، DIMAK ئامانجی ئەو خەڵکانەشە کە هەم دانیشتوانی ناوخۆن و ئاوارەن.

ڤیوسێنۆڤیک ئەو گفتوگۆیەی ئەم بەیانییەی لەگەڵ ئەو خێزانە هەر وەک زۆربەی گفتوگۆیەکانی دیکەیەتی: بەڕێزەوە، بە هەمان ئاست، بە زمانێکی ڕەوان.

لیستێکی درێژی ئەرکەکان

"هەست بە هاوسۆزیەکی قوڵ دەکەم لەگەڵ ئەو خەڵکە، و دەمەوێت یارمەتیان بدەم"، ڤیوسێنۆڤیک وای وت. "ئەوان هەموویان نیگەرانی جیاوازیان هەیە. هەندێکیان بەدوای کاردا دەگەڕێن، ئەوانی دیکە نازانن کام دەزگایە بەرپرسی چییە. پرسیاریان هەیە لەبارەی خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان، بیمەی تەندروستی یان قوتابخانە بۆ منداڵەکانیان."

ڤیوسینۆڤیک دەزانێت بەدیاریکراوی کام دەزگایە یارمەتی پێشکەش دەکات بۆ دۆخە تایبەتەکان. ئەودەیان نێرێت بۆ لایەنە پەیوەیندیدارەکان.
دوای گفتوگۆی سەرەتا لەگەڵ خێزانەکە، ڤیوسینۆڤیک لیستێکی ئەرکی درێژی هەیە کە دەیەوێت ئەنجامیان بدات بەر لە گفتوگۆی داهاتوویان هەفتەی داهاتوو. کچەکە (١٥) و کوڕەکە (١٦) ڕاستەوخۆ پێویستیان بە دەستپێکردنەوەی خوێندن هەیە و ڤیوسێنیک دەیەوێت بەدووربێت لەوەی ئەوان ساڵێک دووبارە بکەنەوە. لەبەر ئەوە، دۆزینەوەی قوتابخانەیەکی نوێ کاری لە پێشینەیە لە لیستەکەدا. هەر وەک ئەو خێزانە، ڤیوسینۆڤیک بە تاکەکەسی ئامۆژگاری هەموو گەڕاوەکان دەکات. بەهۆی پەتای کۆڕۆناوە تیمی DIMAK لە بەلگراد ڕاوێژکارییەکەیان گۆڕیوە بە تەلەفۆنکردن یان لەڕێی خزمەتگوزاری نامەوە.

سیمینارێکی سەرهێڵیی گەڕان بە دوای کاردا

لەم دوای نیوەڕۆیەدا، ڤیوسینۆڤیک سیمینارێکی سەرهێڵ پێشکەشدەکات. نزیکی ٢٠ پیاو و ژن بەشداری دەکەن لە گوندێکی باشوری سڕبیا. ئەوان بەدوای کاردادەگەڕێن یان دەیانەوێت پیشەکەیان بگۆڕن. ڤیوسینۆڤیک ئەو دەرفەتی کارانە ڕوون دەکاتەوە کە بەردەستن. DIMAK هاوبەشی دەکات لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانەی کە بەپەلە بەدوای کارمەندا دەگەڕێن، بۆ نموونە لە کشتوکاڵدا. لە ڕۆژانی داهاتوودا، بەشداربووان فێردەبن چۆن سی ڤی بنووسن. لەماوەی مەشقەکەدا، ئەوان یارمەتی دەدرێن بۆ ئامادەکردنی ئامانجەکانیان بۆ داهاتوو.

"من دەمەوێت ڕوانگەیەکی ئەرێنی بدەم بە خەڵکی"، ڤیوسینۆڤیک وای وت. "کێشەکانیان کێشەی منیشن. ئێمە هەوڵدەدەین بەیەکەوە چارەسەریان بکەین." دوای چەند مانگێک، زۆرجار ئەو وێنەی ئەو پیاو و ژنانەی پێدەگات کە پێشتر یارمەتی داون. وەک ئەوەی ئەم دواییانەی مایل، باوکە سەڵتەکە بە سێ منداڵەوە. ئەو ڕاوێژانەی کە ئەو بەدەستی گەیشت لەلایەن ڤیوسینۆڤیکەوە یارمەتی دا کە کاری دارتاشیەکەی دەستپێبکات.

من هەوڵدەدەم ڕوانگەیەکی ئەرێنی ببەخشم بە خەڵکی.
تەمارا ڤیوسینۆڤیک

ئەزمونەکان زیاتر