بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
لیستە

"بەیەکەوە چارەسەرێک دەدۆزینەوە"

نووسراو: گوێگرتن، کارکردن لەسەر دەرفەتەکان و ڕێکخستنی یارمەتی.

"بەیەکەوە چارەسەرێک دەدۆزینەوە"

سەنتەری عێراقی-ئەڵمانی بۆ کار، کۆچ و ئاوێتەکردنەوە (GMAC) لە بەغدا، باشترین ڕاوێژکاریی دەروونی-کۆمەڵایەتی دابین دەکات بۆ یارمەتیدانی گەڕاوەکان. لە چاوپێکەوتنێکدا، ڕاوێژکاری تەندروستی، عەلی، ڕوونی دەکاتەوە کە ئەوە چۆن کار دەکات. ئەو زۆری لا گرنگە کە خەڵکی هەست بە ئاسوودەیی بکەن لەگەڵیدا
 

چ جۆرە خزمەتگوزارییەکی دەروونی-کۆمەڵایەتی بەردەستن لە سەنتەرەکەدا و بۆ کێیە؟

خزمەتگوزارییەکانمان بۆ ئەو کەسانەیە کە لە ئەڵمانیا و وڵاتانی تری ئەوروپی دەگەڕێنەوە. ئێمە ڕاوێژکارییەکی سەرەتایی دابین دەکەین بۆ ئەو کەسانە، کە ئەوە بەکاردەهێنین بۆ هەڵسەنگاندنی بارودۆخەکەیان. ئەمە دەبێتە بنچینەیەک تاکو ئاڕاستەیان بکەین بۆ ڕێکخراوە هاوبەشەکانمان بۆ وەرگرتنی پاڵپشتی زیاتر. بۆ نموونە، هاوبەشەکانمان کە هەماهەنگیان لەگەڵدا دەکەین بریتیین لە دەروونزان و پزیشکان.

ئەو نیگەرانی و خەمانە چین کە خەڵکی هەیانە کاتێک سەردانتان دەکەن؟

ئەو گەڕاوانەی کە دێن بۆ سەردانی من و تیمەکە زۆر کات پەشۆکاون. ئەوان توشی ناڕێکی دەروونی یاخود خەمۆکین و ترسیان هەیە لە داهاتوویان. ئەو خەڵکانە هەست بە ناجێگیری دەکەن چونکە کارێکیان نییە. ئەوان پێمان دەڵێن کە هەموو ڕۆژەکەیان لە ماڵەوە بەسەر دەبەن. ئەمە دەبێتە هۆی درووستبوونی کێشە و ناکۆکی لەگەڵ خێزانەکانیان. ئەوان نازانن چی بکەن.

دەتوانی باسی دانیشتنێکی نموونەیی ڕاوێژکاریی دەروونی-کۆمەڵایەتیمان بۆ بکەی لە سەنتەرەکەتان؟

گرنگترین شت ئەوەیە کە پەیوەندییەک درووست بکەی. ئەو کەسانەی کە سەردانمان دەکەن پێویستە هەست بە ئاسوودەیی بکەن. دەرفەتی ئەوەیان پێدەدەم کە بە ئازادانە قسە بکەن. ئەوان بە گشتی باس لە ئەزموونەکانیان و دۆخی ئێستای ژیانیان دەکەن. دواتر بەیەکەوە کاردەکەین بۆ پڕکردنەوەی چەند پرسیارێک لەبارەی تەندرووستی دەروونیان. من و تیمەکەم ئەنجامەکانی پرسیارەکان و گفتوگۆکان بەکاردەهێنین بۆ بڕیاردان لەسەر دۆخی تەندرووستی دەروونی کەسەکە. بە مانایەکی تر، ئێمە بڕیار دەدەین کە ئاخۆ ئەوان پێویستیان بە پاڵپشتی زیاتری دەروونی-کۆمەڵایەتی هەیە. گەر پێویستیان پێبوو، هەڵسەنگاندن دەکەین کە کام لە ڕێکخراوە هاوبەشەکانمان گونجاوترینە بۆیان. زۆربەی خەڵکی تەنها دەیانەوێت دەربازیان بێت لە جەنجاڵییەکانی بیرکردنەوەیان. ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە ڕاوێژکارییەکانمان بێ بەرامبەرە.

چی تایبەتە لەبارەی ڕاوێژکارییە دەروونی-کۆمەڵایەتییەکەتان؟

تەندرووستی دەروونی بابەتێکی لەکەدارە لە عێراقدا. زۆرێک لە خەڵکی ناوێرن باس لە قورساییەکانی سەرشانیان بکەن. بەڵام لەگەڵ ئێمەدا دەتوانن بە ئازادانە قسە بکەن. چونکە هەموو ئەوەی قسەی لەسەر دەکەین زۆر بە پارێزراوی و شاراوەیی دەمێنێتەوە. هیچ کەسێک جگە لە من نازانێت کە ئەوان لە ڕاوێژکاری یاخود چارەسەری دەروونی-کۆمەڵایەتیدان. ئێمە ناوەکانیان نانێرین بۆ ڕێکخراوە هاوبەشەکانمان. ئێمە ژمارەیەکی کۆد بەکاردەهێنین و تەنها ئەو ژمارە کۆدییە بڵاودەکرێتەوە. ئەمە واتا دەتوانین لەگەڵ ڕێکخراوە هاوبەشەکانمان گفتوگۆبکەین لەبارەی کەسەکان، و باشترین خزمەتگوزاری بەردەستیان بۆ دابین بکەین، بەبێ ئەوەی ناوەکانیان ئاشکرابکرێت.

ئێوە چۆن متمانە و پەیوەندیی درووست دەکەن لەگەڵ خەڵکی؟

زۆرینەی ئەو کەسانە یان کێشەی پارەیان هەیە یاخود لە دوور لە بەغدا دەژین – بۆیە زۆربەی دانیشتنە ڕاوێژکارییەکانمان لەڕێگەی ئۆنڵاینەوە ئەنجام دەدرێت. زۆرجار قورسە کە ڕاستەوخۆ پەیوەندیی درووست بکرێت لەڕێگەی شاشەوە. بەڵام زۆربەی جار ئەمە کاری خۆی دەکات لە کۆتاییدا. یارمەتی دانی خەڵکی بەباشی پێویستی بەوەیە کە زۆر بزانین لەبارەی پێشخانەکانیانەوە. من بە هێواشی دەستپێدەکەم بە پرسیارکردن و پرسیار لەسەر دۆخی ژیانیان دەکەم لە ئێستادا. من زۆر کراوەم لەگەڵیاندا. بۆیان ڕوون دەکەمەوە کە ئێمە لێرە چی دەکەین. هەر کەیسێک جیاوازە، هەموو تاکێک پێشخانێکی جیاوازی هەیە، چ کۆمەڵایەتی یاخود خێزانی. دوای هەر دانیشتنێکی ڕاوێژکاری، بڕیاردەدەم دواتر چی بکەم. ئاخۆ باشترین کار بۆ ئەو تاکە بریتییە لە ئەنجامدانی خولێکی ڕاهێنان یان دۆزینەوەی کارێک. وە یاخود کەسەکە پێویستی بە یارمەتی تەندرووستی زیاتر هەیە یان چارەسەری دەروونی-کۆمەڵایەتی لە ڕێگەی چاکسازییەوە. ئێمە بەیەکەوە کاردەکەین بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک.

٠٨/٢٠٢٢

زمانی ئەم چاوپێکەوتنە سادەکراوەتەوە. ئەمە تاکو دڵنیابین لەوەی هەموو ئەوانەی ئارەزوومەندن بە ئاسانی تێیبگەن.

زمانی ئەم چاوپێکەوتنە سادەکراوەتەوە. ئەمە تاکو دڵنیابین لەوەی هەموو ئەوانەی ئارەزوومەندن بە ئاسانی
تێیبگەن

ئەزمونەکان زیاتر