بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
لیستە

دەستپێکێکی نوێ بە ئیشی خەونەکانم

ئەم لینکە ڤیدیۆیەکی یووتیووب دەکاتەوە. تکایە ڕێساکانی هەرێمی تایبەتی ئەوێ بپارێزە.

دووبارە

دەستپێکێکی نوێ بە ئیشی خەونەکانم

ناوم گلۆری یە. تەمەنم ٢٩ ساڵە و خەڵکی نایجێریام. دە ساڵ بەر لەئێستا هەوڵمدا کۆچ بکەم بۆ ئەوروپا، بەڵام سەرکەوتوو نەبووم – لە ئێستادا لە نایجێریا دەژیم. من چەند یارمەتییەکم وەرگرت بۆ دامەزراندنی بڕاندێکی مۆدە. ئەمە چیرۆکەکەمە:

کاتێک من تەمەنم ١٩ ساڵ بوو، خێزانەکەم بەپەلە پێویستیان بە پارەبوو. قاچاغچییەکان بەڵێنیان دا کە من و دایکم و براکەم فڕانک بگەیەننە ئەوروپا. پلانەکە بریتی بوو لە کارکردن لەوێ و پارەکە بنێرینەوە بۆ خێزانەکەمان لە نایجێریا. بەڵام ئێمە فڕێندراین و بردراین بۆ لیبیا، و ئەوەی لەوێ بەسەرمان هات سامناک بوو. خۆشبەختانە من دوای سێ ساڵ ئازاد کرام و پۆلیس منی گواستەوە بۆ کامپێکی نەتەوە یەکگرتووەکان، کە لەوێ ڕێکخراوێکی کەنیسە یارمەتی منی دا بۆ گەڕانەوە بۆ نایجێریا. براکەشم توانی ڕزگاری بێت.

یارمەتییەکی زۆر پێویست: گلۆری لەکاتی گفتوگۆدا لەگەڵ ڕاوێژکارێکی (NGC).

دەستم کرد بە چەندان جۆری کار لە نایجێریا، تەنانەت قاپ شوشتنیش. دواتر هاوڕێیەکم پێی وتم دەربارەی سەنتەری نایجێری-ئەڵمانی بۆ کار، کۆچکردن و بەیەکترشادکردنەوە (NGC) کە ڕێنمایی پیشەییان پێدام. بەڕاستی زۆر دەمویست کە بچمە ناو بواری مۆدە. کۆرسە سێ مانگییەکەی ڕاهێنانی دروومان ڕێک بۆ من گونجاو بوو، و براکەشم بەشداری ئەو کۆرسەی کرد.

(NGC) مەکینەی دروومانی بۆ دابین کردین و یارمەتی داین بۆ تۆمارکردنی کۆمپانیایەکی تایبەت بە خۆمان. ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ کۆچ (IOM) ژوورێکی ستۆدیۆی بۆ بەکرێ گرتین، و ئێمە ئێستا خاوەنکاری خۆمانین. ئێمە بابەتی مۆدە پەرەپێدەدەین و دەیان درووین. فڕانک شارەزای مۆدەی پیاوانە و منیش جلوبەرگی تایبەت بە ژنان دەدوورم، هەروەها جلوبەرگ بۆ منداڵانیش.

گلۆری لە دوکانی بەرگدروو کە بەڕێوەیدەبات بەیەکەوە لەگەڵ براکەیدا.

بەڕاستی ئەمە خەونێک بوو هاتە دی. من بەڕێوەبەری خۆمم، کە ئەمە هەستێکی بوێری و متمانە بەخۆبوونم پێدەبەخشێت. جۆریی ژیان لە نایجێریا ڕەنگە باشترین نەبێت لە جیهاندا، بەڵام ئەمە وڵاتی خۆمە. من بۆ ئێرە گونجاوم و ئارەزوو دەکەم لە داهاتوودا قوتابخانەیەکی تایبەت بە مۆدە دابمەزرێنم. ئامانجی من ئەوەیە کە گەنجە بێکارەکان لەسەر شەقامەکان نەهێڵم، چونکە ئەگەر ئەوان دەرفەتیان بۆ بڕەخسێندرێت لە وڵاتی خۆیان هەرگیز بیر لە کۆچکردن ناکەنەوە. هەروەها ئەوان نابنە قوربانی دەستی قاچاغچییەکانیش.

As of 12/2020

بەڕاستی ئەمە خەونێک بوو هاتە دی: من بەڕێوەبەری خۆمم.
Glory

ئەزمونەکان زیاتر