بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
لیستە

سەرکەوتن لە دامەزراندنی کێڵگەیەکی مریشک

ئەم لینکە ڤیدیۆیەکی یووتیووب دەکاتەوە. تکایە ڕێساکانی هەرێمی تایبەتی ئەوێ بپارێزە.

دووبارە

سەرکەوتن لە دامەزراندنی کێڵگەیەکی مریشک

من ناوم چارڵزە. ٣٧ ساڵم و خەڵکی نایجێریام. من توانیم سەرکەوتن بەدەست بهێنم لە کێڵگەی مریشک لە وڵاتی خۆم. ئەگەر ئەوەم پێشتر زانیبایە، هەرگیز هەوڵی کۆچکردنم نەدەدا. ئێستا لەگەڵ خێزانەکەم بەیەکەوە دەژیم. ئەم دەستپێە نوێیە بە کاری خۆم، مانای ئەوەیە دەتوانم پێداویستییەکانیان دابین بکەم کە پێویستیانە.

من لە خێزانێکی هەژار لەدایکبووم – دایک و باوکم هەرگیز پارەی پێویستیان نەبوو، دەمەویست سێ منداڵەکانم ژیانێکی باشتر لەوەیان هەبێت. زۆرێک لە هاوڕێیانم کۆچیان کرد بۆ ئەوروپا دوای جێهێشتنی قوتابخانە، و پارەیان دەناردەوە بۆ خێزانەکانیان لە وڵاتی خۆیان. منیش دەمویست هەمان کار بکەم، بەڵام من تەها تا لیبیا توانیم بڕۆم و لە کۆتاییدا دەبوو بگەڕێمەوە وڵات. خەونەکەم تێکشکا.

پیاوێک مریشکێک ڕادەست دەکات کە.

 

خولێکی مەشق و ٦٠ باڵندە تا ئەو دەستپێبکات

 

من دڵخۆشبووم کە گەڕاومەتەوە لای خێزانەکەم لە ویلایەتی ئیدۆ، لەگەڵ دایکم، خێزانەکەم و منداڵەکانم، بەڵام پێویست بوو لەسەرەتاوە دەستپێبکەمەوە دووبارە. دواتر بە ڕێکەوت لەبارەی کاریتاسەوە زانیم. تیمی ڕاوێژکاری لەوێ بۆیان ڕوون کردمەوە کە خولی مەشق پێشکەش دەکەن بە تایبەت بۆ گەڕاوەکانی وەکو من. ڕێکخراوی GIZ کارەکانی بۆ ڕێکخستم کە بەشداری بکەم لە خولێکی مەشقکردن لە بارەی بەخێوکردنی مریشک. ئەوە ماوەی هەفتەیەکی خایەند، و دوای ئەوە من چەند هاریکاریەک کراوم بۆ دەستپێکردن: ٦٠ مریشکی بچووک، هەروەها خواردن و کەلوپەل.

توانیم مریشکەکان بەخێوبکەم و بیانفرۆشم. قازانجەکەش بەکارهات بۆ دانەوەی قەرزەکانم و کڕینی مریشکی نوێ. کولانەی مریشکەکانم ڕێک لە تەنیشتی خانوەکەمانەوە درووست کرد. کڕیارەکانم بەزۆری کوانداری ترن، بەڵام هەندێک کڕیاری تایبەتیشم هەیە.

پیاوێک مریشکێکی.

کارەکەم هاندەرێکی گەورەی منە، چونکە من بە شانازیەوە خاوەنی کارەکەی خۆمم. ئەمە مانای ئەوەیە دەتوانم داهاتوو بنیاد بنێم بۆ خۆم و خێزانەکەم. کۆچکردن چارەسەر نییە، و زۆر ترسناکە. دەتواندرێت لێرەش لە نایجێریا سەرکەوتوو بی!

As of: 01/2021

کارەکەم هاندەرێکی گەورەی منە، چونکە من بە شانازیەوە خاوەنی کارەکەی خۆمم.
چارڵز

ئەزمونەکان زیاتر