بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
لیستە

سەرکەوتن وەک "دایکی ماسییەکان"

ئەم لینکە ڤیدیۆیەکی یووتیووب دەکاتەوە. تکایە ڕێساکانی هەرێمی تایبەتی ئەوێ بپارێزە.

دووبارە

سەرکەوتن وەک "دایکی ماسییەکان"

من ناوم کازییە و ٣٣ ساڵم. من خەڵکی ویلایەتی پلاتیۆی نایجێریام. من نەمتوانی کارێک بدۆزمەوە دوای خوێندنەکەم لە بەڕێوەبەردنی گشتیدا. وەک ژنێکی هاوسەرگیری کردوو بە سێ منداڵەوە بە ژیانێکی کولەمەرگی دەژیام. ئەوە شتێکی جێی شانازی نەبوو. من دەمەویست شتێک بەدەستبهێنم بە خوێندنەکەم، بەڵام سەرکەوتوو نەبووم.

شەرمەزاری و بێ ورەییەکەم مانای وابوو کە زۆر بە دەگمەن ماڵم جێدەهێشت. لەکۆتاییدا هاوڕێیەکم پێیوتم لەبارەی سەنتەری نایجێری-ئەڵمانی. ئەو بەشداری خولێکی ڕاهێنانی کردبوو لەوێ، و ئامۆژگاری کردم کە منیش بڕۆم و لە کۆتاییدا شتێکی بەرهەمدار بکەم. توانا و بوێریم کۆکردەوە و بەدوای نموونەکەی ئەو هاوڕێیەم کەوتم.

کارسازەکە خواردن دەدات بە ماسییەکانی.

ئەزموونەکەم لەگەڵ ئەو سەنتەرە ناوازەبوو. ڕاستەوخۆ هەستم کرد لێم تێدەگەن. ڕاوێژکارەکان منیان خستەوە سەر ڕێچکە درووستەکە. ئەوان گوێیان لێگرتم و چەندان خولی ڕاهێنانیان بۆ پێشنیارکردم. بڕیامدا بۆ بەخێوکردنی ماسی. لە منداڵیەوە زوو زوو سەیری ماسیگرەکانم دەکرد کە دەچوون بۆ ڕووبار، بە دەستکەوتەکانیانەوە دەهاتنەوە و پارەی باشیان لێ قازانج دەکرد.

ڕاهێنان لەسەر بەخێوکردنی ماسی و گرنگیپێدانیان

خولی ڕاهێنانەکەم لە ئەکادیمیای (EMBA) هەموو شتێکی فێرکردم کە پێویستبوو بیزانم لەبارەی چۆنیەتی بەکارهێنانی تانکیی گەورە بۆ پەروەردەکردن، خواردنپێدان و چاودێریکردنی جۆری جیاوازی ماسییەکان. هەروەها من فێربووم لەسەر چۆنیەتی خۆشکردن و بەئەنجامگەیاندنی ماسییە گەورەکان. دوای خولەکە من بێچووە ماسی و خۆراکیانم پێدرا. من و سێ لە بەشداربووان هەماهەنگییەکمان دامەزراند. بەیەکەوە توانیم پارەی پێویست کۆبکەینەوە بۆ بەکرێگرتنی شوێنێک بۆ کێڵگەی ماسییەکانمان.

کازی لە ئێستادا دووبارە گەشبینە بە داهاتوو.

کۆمپانیاکەم ناوی "سەرچاوە کێڵگەییەکانی دینچی". زۆر ئارەزووی چوونە سەرکار دەکەم، و لە بەیانی تاکو ئێوارە لە کێڵگەی ماسییەکان کاردەکەم. زۆر کڕیار بەردەوام دێن دێن بۆلام – و پێم دەڵێن "دایکی ماسییەکان". من ماسییەکان دابین دەکەم بەگوێرەی ئەوەی خەڵکی دەیانەوێت: برژاو، بە دوکەڵ خۆشکراو، هەموو ماسییەکە یان بە پارچەکراوی. ئێستا پارەی پێویستی لێوە پەیدادەکەم کە بتوانم بژێوی خێزانەکەم دابین بکەم. بەردەوام هەندێک ئیش هەیە بیکەم و بەتەواوی من ئاسوودەم.

ڕێکەوت: ٠٧/٢٠٢١

 
ئەو دەرفەتانەی بۆ ڕاوێژ و یارمەتی دابین کراون لێرەدا، بەشێکن لە پرۆگرامی "گەڕانەوە بۆ دەرفەتە نوێکان".

زیاتر بزانە >
ئەزموونەکەم لەگەڵ ئەو سەنتەرە ناوازەبوو. ڕاستەوخۆ هەستم کرد لێم تێدەگەن.
کازی

ئەزمونەکان زیاتر