تجاوز إلى المحتوى الرئيسي
القائمة

ئەو شوێنەی کە ژن و پیاوە شۆک بووەکان یارمەتی لێ دەدۆزنەوە

سەنتەری (GMAC) ڕاوێژکاریی گشتگیر دابین دەکات.

ئەو شوێنەی کە ژن و پیاوە شۆک بووەکان یارمەتی لێ دەدۆزنەوە

کرانەوە، قسەکرد لەبارەی ئەزموونەکانتەوە و بڕوابەخۆبوون: وۆرکشۆپێکی سەنتەری (GMAC) ڕێک ئەو دەرفەتەی بە گەڕاوەکان بەخشی. هەروەها ئەمە گفتوگۆکانی تایبەت لەبارەی ئاڵنگارییەکانی شۆکبوون و تایبەت بە ڕەگەزی لەخۆ دەگرت.

ئەو شوێنەی کە ژن و پیاوە شۆک بووەکان یارمەتی لێ دەدۆزنەوە

زۆربەی کات لە گوپی بچووکدا ئاسانترە بۆ دروستکردنی متمانە و قسەکردن لەسەر پێشخانەکەت. لەو ڕاستیەی کە تەنها ١٠ کەس هەبوون لە گروپەکەدا، یارمەتی بەشداربووەکانی دا تاوەکو بکرێنەوە لە ماوەی دوو ڕۆژی وۆرکشۆپی (GMAC) دا. ٦ ژن و ٤ پیاوەکە شتێکی هاوبەشیان هەبوو: هەموویان بەم نزیکانە گەڕابوونەوە عێراق لە ئەوروپاوە. زۆربەیان دووچاری ئەزموونی نەرێنی ببوونەوە لە دەرەوە، کە ئێستا پێویستە کاری لەسەر بکەن.

یارمەتیدانی خەڵکی تاکو یارمەتی خۆیان بدەن

ئەوان چیرۆکە کەسییەکانیان ئاڵوگۆڕ نەکرد تاکوو دووەم ڕۆژی وۆرکشۆپەکە لە هۆتێلی کۆرال پالاس لە بەغداد. بەشداربووان سەرەتا ئەو زانیارییانەیان پێبەخشرا کە یارمەتیان بدات بۆ مامەڵە کردن لەگەڵ دۆخە دژوارەکاندا لە ماوەی دەستپێکە نوێکەی ژیانیان لە وڵاتی خۆیان. ئەمە قسەکردن لەسەر بابەتەکانی وەک بڕیاردانی پێشوەختە لەسەر بنەمای ڕەگەز و توندوتیژی لەسەر بنەمای ڕەگەز لەخۆ دەگرێت. بۆ نموونە ئەوان فێربوون کە چۆن توندوتیژی بناسنەوە و ڕاپۆرتی بکەن بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە عێراق. هەروەها ئەوان فێربوون کە چۆن بتوانن خۆیان بپارێزن لە ئازاری جەستەیی و کۆمەڵایەتی.

کارکردن لەسەر ئەزموونەکانی خۆت

چیرۆکە کەسییەکانی بەشداربووان بەزۆری باس لە زەرەری زۆر، هیوا لەدەستدان و گەڕانەوە بۆ عێراق بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی داهاتوویەکی نادیار دەکەن. ئاوێتەبوونی ئابووری و کۆمەڵایەتی لە دەرەوە زۆر زەحمەت بوو بۆیان، هەرچەندە ئەوان زۆر شتیان کردە قوربانی بۆ بەدەستهێنانی ئەمە. هەندێک لەوان تەنانەت باسیان لەوەکرد کە لە دەرەوە توشی توندوتیژیش بوون.

لە عێراقدا، ئەوان نیگەران بوون لەبارەی دەرفەتە پیشەییەکانیان تاکو ئەو کاتەی ئاشنابوون بە خزمەتگوزارییە دابینکراوەکان لەلایەن سەنتەری (GMAC). ژنەکان و پیاوەکان توانیان هەموو ئەمانە باس بکەن لە وۆرکشۆپەکەدا – لە گروپی جیاوازدا و لە ژینگەیەکی پڕ لە متمانەدا. "ئاڵوگۆڕکردنی زانیارییەکان لەبارەی ئەوەی کە ئەزموونیان کردووە و گفتوگۆکردن لەبارەیەوە، یارمەتیدان تاوەکو ئاستی خەمەکانیان کەمبێتەوە. بەشداربووەکان دەزانن کە ئێمە لەوێین بۆ یارمەتیدانی ئەوان"، ڕاوێژکاری سەرەکی ئەمە ڕوون دەکاتەوە.

سەنتەرەکە یارمەتی پێشکەش دەکات – هەردوو دەروونی-کۆمەڵایەتی و پیشەیی

سەنتەری (GMAC) پاڵپشتی گەڕاوەکان و دانیشتوانی ناوخۆیی دەکات بە چەندین ڕێگە. بۆ نموونە، تیمەکە شارەزایانی تەندروستی دەروونی و پاڵپشتی دەروونی-کۆمەڵایەتی لەخۆ دەگرێت. ئەزموون دەریخستووە کە گەڕاوەکان بەدیاریکراوی زۆربەی کات توشی شۆک دەبن و پێویستیان بەم ڕاوێژکارییە دەبێت. هەروەها هەرکەسێک کە ئەزموونی توندوتیژی کردووە یان دەکات، دەتوانن پەیوەندی بکەن بە تیمی (GMAC)ەوە.

 

سەرباری یارمەتیدانی خەڵکی بۆ هەرسکردنی ڕابردووەکەیان، سەنتەری (GMAC) هەروەها یارمەتی خەڵکی دەدات بۆ بنیاتنانی داهاتوویەک بۆ خۆیان لە عێراقدا. بۆ نموونە تۆ دەتوانی پەیوەندی بکەی بە (GMAC)ەوە گەر ئارەزووت لە دەستپێکردنی بازرگانییەکە یاخود گەر بتەوێت بازرگانییەکەت فراوانتر بکەیت.هەروەها تۆ دەتوانی پرسیار بکەی بۆ ڕاوێژ گەر دەگەڕێی بەدوای کارێکدا یان شاگردییەکدا.

هەروەها سەنتەری (GMAC) گەڕاوەکان پێشنیاز دەکات بۆ ڕێکخراوە هاوبەشەکانی. ئەمە چەندین ڕێکخراو دەگرێتەوە کە پاڵپشتی تایبەتی دەروونی-کۆمەڵایەتی دابین دەکەن. یەکێک لەوان ڕێکخراوی پەرەپێدانی ژنانە (WEO)، کە هاوبەشە لە ڕێکخستنی وۆرکشۆپەکە.

سەنتەری (GMAC) بۆ هەمووان کراوەیە

گرنگ نییە ژن بی یان پیاو، گەڕاوەبی یاخود لە خەڵکی ناوخۆیی: "دەرگاکەمان کراوەیە بۆ هەموو کەس کە بەدوای ڕاوێژدا دەگەڕێت. ئێمە ئامادەین بۆ یارمەتیدانی هەر کەسێک"، بەگوێرەی (GMAC). تاکە پێشمەرج ئەوەیە کە هەرکەسێک بەدوای یارمەتیدا دەگەڕێت، پێویستە بۆخۆیان پەیوەندی بکەن بە سەنتەرەکەوە. سەنتەری (GMAC) هەروەها بە گرنگی دەزانێت کە لە ڕێگەی خزمەتگوزارییەکانیەوە بگات بە ژنان: "ئێمە دەمانەوێت یارمەتی زیاتری ژنان بدەین تاکو خۆیان بپارێزن. ئەوان پێویستە فێربن کە چۆن پشت بەخۆیان ببەستن لە دۆخە ترسناکەکاندا." وۆرکشۆپی زیاتر لە پلاندایە بۆ داهاتوو. لانی کەم یەکێکیان وا بڕیارە بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی (WEO) ئەنجام بدرێت.

بەروارەی سێی ٢٠٢٣

ئەم دەقە نووسراوە بە زمانێکی سادە بۆ ئەوەی دڵنیابین کە بۆ تێگەیشتنی هەمووان ئاسانە.

الباب مفتوح لأي شخص يطلب النصيحة. نحن مستعدون لمساعدة أي شخص.
للوظائف والهجرة وإعادة الدمج في بغداد (GMAC)

المزيد من الخبرات