بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
لیستە

دڵخۆشم کە دووبارە لە وڵاتم

ئەم لینکە ڤیدیۆیەکی یووتیووب دەکاتەوە. تکایە ڕێساکانی هەرێمی تایبەتی ئەوێ بپارێزە.

دووبارە

دڵخۆشم کە دووبارە لە وڵاتم

من ناوم زاگۆرکایە. ٢٨ ساڵم و لە کنجزڤاک دەژیم لە سڕبیا. من جیابوومەوە و دوو منداڵم هەیە، و کاتێکی زۆرم بەسەربرد بۆ دامەزراندنی ژیانێکی بۆ خۆم لە ئەڵمانیا. بەڵام ئەوێ هەرگیز هەستی ماڵەوەی پێنەبەخشیم. کەیسی پەنابەرییەکەمان ڕەتکرایەوە بۆیە گەڕاینەوە بۆ سڕبیا، لەوێ کە خولێکی کورتی مەشقکردن وەک ئارایشکار یارمەتیدام بۆ دەستخستنی شوێنپێیەک لەو پیشەسازییەدا.

داهاتووی پیشەییم ڕوون نەبوو پێشئەوەی ڕووبکەمە ئەڵمانیا لەگەڵ دایکم و خوشکەکەم. من قوتابخانە یان هیچ خولێکم تەواو نەکردبوو چونکە خێزانەکەم نەیان دەتوانی دابینی بکەن لەو کاتەدا. ئێمە کاری دروێنەی وەرزیمان دەکرد بۆ مانەوە، و بڕوامان بۆدرووست بوو کە دەتوانین ژیانێکی باشتر بدۆزینەو لە ئەڵمانیا. بەڵام لەوێ هەستم بە غەریبی کرد و دڵنیانەبووم لەخۆم، و لەکۆتاییدا بڕوام بۆدرووست بوو کە بگەڕێمەوە بۆ سڕبیا. لەهەمان کاتیشدا، دەترسام کە ناتوانم کارێک بدۆزمەوە لەوێ.

کارێک لە ئارایشگا

کارمەندێکی کۆمەڵایەتی کە کاری دەکرد لەگەڵ ڕۆما پێی وتم لەبارەی سەنتەری زانیاری ئەڵمانی بۆ کۆچ، مەشقکردن و پیشە (DIMAK). تیمی ڕاوێژکاری ئەوێ ڕاهێنەرایەتی پیشەو چەندان خولی جیاوازیان بۆ دابین کردم. بڕیارم دا بەشداری بکەم لە خولێکی سێ مانگی بابەتی ئارایشتی. هەمیشە دەمویست بچمە زاکۆ بۆ بوون بە ئارایشکار، بەڵام ئەم بژاردەیە پێشتر بەردەست نەبوو لە شارۆچکەکەماندا.

خولەکە لە ئارایشگایەک ڕێکخرابوو، بۆیە دەرفەتم هەبوو بۆ ڕاهێنان لەگەڵ کڕیارەکان ڕاستەوخۆ. من فێری کاری نینۆک و دەست و پێ بووم، بەڵام لە ڕاستیدا زیاتر چێژم دەبینی لە کاروباری کەلوپەلە جوانکاریەکان وەک دانانی برژانگی دەستکرد و نینۆک، لێدانی میکیاج و ئەو جۆرە کارانە. من خێرا فێربووم، کە ئەمەش بڕوابەخۆبوونی پێبەخشیم لەکاتی مامەڵەکردن لەگەڵ کڕیارەکاندا.

دوای تەواکردنی خولەکە، من بەختداربووم کە توانیم دەست بکەم بەکارکردن لە ئارایشگاکە وەک ڕاهێنان. دوای ئەوە شوێنی ژنێکم پڕکردەوە کە بە مۆڵەتی دایکایەتی ڕۆیشتبوو، و لە کۆتاییدا بەڕێوەبەرەکە کارێکی هەمیشەیی پێدام. ئێستا تەنانەت چەند کڕیارێکی بەردەوامیشم هەیە. من هێشتا زۆر چێژدەبینم لە کارەکە، و دەمەوێت هێشتا زیاتریش فێربم لەبارەیەوە. من گەشبینم، و دەمەوێت هەمیشە لەگەڵ گۆڕانکارییە خێراکانی کارەکە خۆم بگونجێنم. دراوسێکان و خزمەکانم دڵخۆشن کە ڕێگەم دەدەن تەکنیکەکانی مەساجکردن لەسەریان تاقیبکەمەوە یاخود مۆدێلە باوەکانی جوانکاریی تاقی بکەمەوە بۆیان. هەرچەندە پەتای کۆرۆنا بەداخەوە زۆرێک لەمانەی وەستاند. هیوادارم ئەمە کۆتایی هاتبێت، بەڵام بەگشتی دڵخۆشم کە من لێرەم لە سڕبیا.

As of: 01/2021

من گەشبینم، و دەمەوێت هەمیشە لەگەڵ گۆڕانکارییە خێراکانی کارەکە خۆم بگونجێنم.
Zagorka

ئەزمونەکان زیاتر