بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
لیستە

زانیارییەکان بەدەست هاتن

ڕاهێنەر فێلیکس ئەمواکۆ بۆمپۆنگ و بەشداربووانی خولەکان کە لەلایەن (Sparkassenstiftung) ەوە جێبەجێ دەکرێت.

هەرکەسێک بیەوێت بازرگانییەکی سەرکەوتوو بەڕێوەبەرێت، پێویستی بە زانیاری بازرگانییە. کۆرسێک کە لەلایەن (Sparkassenstiftung) دەوترێتەوە نیشانی دەدات کە چۆن ئەو زانیارییانە بەدەست بهێندرێن بەشێوازێکی چێژبەخش.

دەروون ئاسوودە دەبێت، بەڵام بە تەرکیزدەبێت – هەر وەک یاری کە هەموولایەک کاتێکی خۆش دەبینن لەکاتی یاریدا بەڵام بەدڵنیایی دەیانەوێت براوەش بن. بەدرێژایی سێ ڕۆژی "یاری بازرگانی بچووک"، گەنجەکان زۆر شت فێربوون دەربارەی ئەو شتانەی کە پێویستە بیزانن بەرلەوەی ببنە خاوەنکار: بۆچی هەندێک لە بازرگانییە بچووکەکان سەرکەوتوو دەبن و ئەو ئاستەنگانە چین کە ڕووبەڕوویان دەبنەوە؟ چۆن هەژماری تێچووەکان و داهات بکەم؟ چۆن بانکێکی گونجاو بدۆزمەوە؟ چۆن خزمەتی کڕیارەکانم بکەم؟ چۆن کاردانەوە بکەم لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی بازاڕدا؟

بەشداربووان تەنها بەشێوەیەکی بێزارکەرانە زانیاریان پێنادرێت دەربارەی بابەتەکان، بەڵکو ئەوان بەکرداریی بابەتەکان بەرجەستە دەکەن بەباشترین شێوە. ئەمە لەبەر ئەوەی ڕاهێنانەکە لە مانگی نۆدا دەکرێت بەر لە سەپاندنەوەی ڕێگرییەکان بەهۆی پەتای کۆرۆناوە، و لەبەر ئەوە کۆبوونەوەکان بە ڕووبەڕوو ئەنجام دەدرێن. بەشداربووان خۆیان ڕێکخست بۆ چەند تیمێک لە ژووری سیمینار لە ناوەندی مانهێیم. هەر تیمێک بە خەیاڵ بازرگانییەکی بچووکی شەربەتی میوە بەڕێوەدەبات. تابلۆیەکی گەورە کە پڕتەقاڵی لەسەر چاپکرابوو داندرا لەبەردەم دامەزرێنەرە گەنجەکان. بەشداربووان پێویستە پارەی تایبەت بە یارییەکە مامەڵە پێوە بکەن بەناو تابلۆکەدا. نرخی میوەکان باسی لێوەکرا. هەر تێچوویەکی دیکەش کە ڕەنگە هەبێت، وەکو کارەبا و باج؟ چۆن هەژماری نرخێکی دیاریکراو بکەم بۆ فرۆشتنی شەربەتەکە؟ ئەو کەسەی باشترینە لەم کارەدا، یارییەکە دەباتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا، ئەوانەی تر نابنە دۆڕاو. ئەوان ڕەنگە لە کۆتاییدا پارەی کەمتریان پێبمێنێت، بەڵام ئەوان هەندێک ئەزموونیان کۆکردەوە.

ئامادەکاریی پێشوەختە بۆ دەستپێکێکی سەرکەوتوو

"ئای ئەگەر ئەوەم زووتر زانیبا"، کوڕە غانییەکە وای وت. وەک بەشداربووانی دیکە، ئەو لە خانەیەکی پێشوازیی حکومیدا دەژی لە بادین-ورتێمبێرگ و ئاگادارکرایەوە لەبارەی "یارییە بازرگانییەکان"ی Sparkassenstiftung لەلایەن شارەزای بەیەکترشادکردنەوە و خزمەتگوزاریی ڕاوێژکاریی گەڕانەوە لە BBQ/جێگیرکردنی نوێی نێودەوڵەتی(NPI). دامەزراوەکە ئەو کۆرسی ڕاهێنانانە دابین دەکات لەبری ڕێکخراوی (GIZ)GmbH. ئامانجی ئەوان ئامادەکردنی خەڵکییە بۆ گەڕانەوەیەکی سەرکەوتوانە و بەیەکترشادبوونەوە لەوکاتەوەی کە هێشتا لە ئەڵمانیان. ئەم هەماهەنگییە بەشێکە لە پڕۆگرامی "گەڕانەوە بۆ دەرفەتە نوێکان" کە لەلایەن وەزارەتی فیدڕاڵی

بۆ هاریکاری ئابووری و پەرەپێدان (BMZ) ەوە بەڕێوەدەبرێت.
بابەتی نرخاندن زۆر سەرنجڕاکێشە بەتایبەت بۆ بەشداربووانی غانا، چونکە ئەو کوڕە دوکانێکی بچووکی پۆشاکی داخست لە وڵاتی خۆی بەهۆی هەمان بابەتەوە: " نەمدەزانی پێویستە چ نرخێک دابنێم بۆ ئەوەی بگەم بە نرخە ڕاستەقینەکە. بۆیە هەرگیز قازانجم نەکرد." ئەو چیتر هیچ دەرفەتێک نابینێت لە ئەڵمانیا بۆخۆی، بۆیە دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ غانا. ئەو دڵخۆشە بەو توانایانەی دابینکرابوون لەلایەن ڕاهێنانە بازرگانییەکە. "دەتوانم شتێک لەسەر ئەمە هەڵبچنم"، ئەو وای وت، و ئێستا وا خەریکی پلانە بۆ دەستپێکێکی نوێ.

داهاتووی باشتر: ئەو زانیاریانەی بەدەست هاتوون لە خولەکانەوە واتای ئەوەیە کە بەشداربووان بەباشی ئامادەن بۆ دەستپێکردنی پیشەیەک لە وڵاتەکانی خۆیان.

فێربوونی سەرکەوتوانە لەڕێی پێشبڕکێی چێژبەخشەوە

"ئەم جۆرە فێربوونە دوورە لە شێوازی وشکی فێربوونەوە. تێکەڵبوون، مەشقی کرداریی و هاندانی تەواوکردنی یارییەک بە براوەیی دەبێتە هۆی ئەنجامی فێربوونێکی سەرکەوتوانە"، فلێکس ئەمواکۆ بۆمپۆنگ لە Sparkassenstiftung وای وت. ئەمواکۆ یارییەکە بە ئینگلیزی دەڵێتەوە و جارجار تەختەڕەشەکە بەکاردەهێنێت بۆ ڕوونکردنەوەی بابەتە دیاریکراوەکان بە قوڵی. ئەو دڵخۆشە کە خەڵکی دووبارە دەتوانن کۆببنەوە سەرباری ڕێگرییەکان بەهۆی پەتای جیهانیی کۆرۆناوە. یاریەکان ئەنجام دەدرێن بە بەشداربووی کەمتر و دووری زیاتر لەیەک و کەشوهەوایەکی باشتریش.

دوابەدوای "یاری بازرگانییە بچووکەکان"، دوایین دوو ڕۆژی هەفتەی ڕاهێنانەکە تەرخان کرا بۆ "یاری پاشەکەوتکردنەکان". حەوت بەشداربووەکان دابەشبوون بەسەر دوو خێزانی یاریکردندا. ئەم یارییە بۆ ئەنجامدانی بڕیارەکانی ژیانە کە بەزۆری بڕیاری داراییشن. ئەمانە بریتین لە بڕیاری وەک: ئایا پێویستە خانوویەک بکڕین یان شوێنێک بەکرێ بگرین؟ ئایا دەتوانین کۆمپیتەرێک بۆ منداڵەکان بکڕین یان تەنها شتە پێویستەکان بکڕین؟ چۆن پارە تەرخان بکەین بۆ ئاهەنگێکی هاوسەرگیری؟

"بەڕاستی پێویستە باڵانسێک بدۆزیەوە لەنێوان چۆنایەتی ژیان و دڵنیایی بۆ داهاتوو لە کاتی ئەنجامدانی بڕیاردان لەسەر ئەو جۆرە پرسیارانە"، یەکێک لە بەشداربووان وای بۆ دەچوو. ئایا باشترە پاشەکەوت بکەی یان بکەوییە ژێر قەرزەوە؟ بەهەرجۆرێک بێت، ڕێگاکە دەچێتەوە بۆ بانکەکان یان دامەزراوە داراییەکانی دیکە. بازرگانییە قەرزییەکان چۆن کاردەکەن و ئایا پارەکانت باشترە لە هەژمارێکدا بن یان لە ماڵەوە بن – ئەمانە ئەو جۆرە بابەتانەن کە گەنجەکان باسی لێوەدەکەن. دواتر یارییەکە دەست پێدەکات. یەکێک لەوان ڕۆڵی بانکێک دەبینێت و بڕیار دەردەکات لەبارەی ڕێژەی سوو بۆ قەرزەکان و پاشەکەوتەکان. بەشداربووەکان پێدەکەنن لەکاتی بەکارهێنانی پارەی ناو یارییەکە. "بەڕاستی ئەمە هەمووی دەربارەی ئەو شتانەن کە دەگوزەرێن"، ئەو کەسەی خەڵکی نایجیریایە وای وت کە دەستی کرد بە ڕاهێنانەکە بە هەندێک زانیاریی دارایی پێشوەختە. "ئەم ڕاهێنانی بازرگانییە بەڕاستی زۆرت فێردەکات لە ماوەی تەنها چەند ڕۆژێکدا، چونکە تۆ بە ڕوونی هەموو شتێک دەکەی و بڕیاریان لەسەر دەدەی."

As of 11/2020

ئەزمونەکان زیاتر