بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
لیستە

دەستپێکە نوێکەم لە نەمامگەیەکی سروشتی

ئەم لینکە ڤیدیۆیەکی یووتیووب دەکاتەوە. تکایە ڕێساکانی هەرێمی تایبەتی ئەوێ بپارێزە.

دووبارە

دەستپێکە نوێکەم لە نەمامگەیەکی سروشتی

من ناوم عەبدولەتیفە، لە تەگزیرت دەژیم، گوندێکە زۆر دوور نییە لە بەنی مەلال لە باکوری-ناوەڕاستی مەغریب. گوندەکەم هەموو شتێکی پێویستی هەیە بۆ نەمامگەیەکی سەرکەوتوو: خاکێکی زۆر و کەشوهەوایەکی باش. من هەمیشە خولای دار و گوڵم هەبووە، کە بۆیە لە کۆتاییدا خەونەکەم بەدیهێنا و دەستمکرد بە کاری خۆم لەم بوارەدا. بەرلەوە، من لە دەرەوە دەژیام بۆ ماوەی دە ساڵ و هەشت ساڵم بەڕێکرد بە کارکردن لە بواری ئاساییدا لە مەغریب.

سەنتەری زانیاری مەغریبی-ئەڵمانی بۆ کۆچ و ئاوێتەکردنەوەی پیشەیی (EIMA) یارمەتی دام بۆ دامەزراندنی بازرگانییەکەم. ئەوە ئاژانسی مەغریبی بۆ دامەزراندن بوو (ANAPEC) کە منی ناساند بە سەنتەرەکە. تیمی (EIMA) یارمەتیان دام بۆ گۆڕینی بیرۆکەکەم بۆ پڕۆژەیەکی کرداری. من خاوەنی پارچەیەک زەوی بووم، بەڵام پێویستیم بە ئامۆژگاریی بوو لەسەر چۆنیەتی دەستپێکردنی بازرگانییەک و ئامادەکردنی پلانێکی بازرگانی.

 

کارسازەکە لەماوەی سەردانەکەی بۆ (EIMA)

سەنتەرەکە وایکرد بەشداری بکەم لە خولێکی ڕاهێنان وەک بەشێک لە پڕۆژەی "کارە سەوزەکان" بۆ گەنجان لە ناوچە لادێنشینەکان. ئەو خولی ڕاهێنانانە ئەو زانیاریانەی پێبەخشیم کە پێویستم بوون بۆ دەستپێکردنی بازرگانییەکەم و بەڕێوەبردنی بەشێوەیەیکی بەردەوام. هەروەها سەنتەری (EIMA) ئاگاداری کردمەوە لەبارەی پاڵپشتییە داراییەکان کە لەلایەن ڕێکخراوی (CEFA) دابین دەکرێن.

پلانەکان بۆ خانووی میوانداری

بڕیارمدا کە دەبێت نەمامگەکەم دەبێت بەتەواوی ئەندامیی بێت، کە ئەمە تاڕادەیەک نوێیە لێرە لە مەغریب و زۆر بە باشی ڕیکلامی بۆ نەکراوە وەک وڵاتەکانی دیکە. بازرگانییەکەم پڕقازانجتر دەبێت ئەگەر بابەتی قڕکەر و کیمیایی بەکاربهێنم، بەڵام من ئەمە وەک ئەرکی خۆم دەبینم بۆ نەوەی داهاتوو تاکو بەشداربن لە بەشداریکردن بەرەو جیهانێکی بەردەوام.

پێشتر بڕوام نەدەکرد کە ئێستا من لە ناو نەمامگە ئەندامییەکەی خۆمدا وەستاوم. وەک زۆرێک لە خەڵکی ناوچەکەم، کۆچم کرد بۆ ئەوروپا بە گەنجی چونکە بەدوای دەرفەتی باشتردا دەگەڕام. بەڵام ئەمە هەموو ڕابردووە. من بەرەو داهاتوو دەڕوانم و ئێستا پلانم داناوە بۆچەند پڕۆژەیەکی دیکە. ئارەزوو دەکەم خانوویەکی میوانداریی درووست بکەم و خواردنی تەندرووست دابین بکەم. دەمەوێت خەڵکی هەست بەباشی بکات کاتێک سەردانم دەکەن و دڵخۆشبن کاتێک دێن بۆ نەمامگەکە – ڕەنگە تەنانەت پشوویەکی کورتیش وەربگرن لێرە. هەروەها ئارەزوو دەکەم خزمەتگوزاریی پەروەردەیی دابین بکەم بۆ منداڵان و گەنجان.


کەوتنە ناو پەتای کۆرۆنا

بەداخەوە، قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری خستەسەر من و کۆمپانیاکەم بە توندی. پێویست بوو قەبارەی تیمەکەم بچووک بکەمەوە بەهۆی دۆخی ئابوورییەکەوە. کاریگەرییەکانی پەتاکە لەهەموو لایەکەوە هەستیپێکرا. لەبەر ئەو هۆیە، (EIMA) منی پێشنیار کرد بۆ دەستپێشخەری نەتەوەیی بۆ پەرەپێدانی مرۆیی (Initiative Nationale pour le Développement Humain – INDH)، کە لە ئێستادا یارمەتیم دەدەن.

عەبدولەتیف لە نەمامگەکەی

من هێشتا کاتێکی زۆر بەسەردەبەم لە نەمامگەکەم. ئەمە منداڵیم بەبیردەهێنێتەوە – باوکم بنچینەکانی کشتوکاڵ و نەمامگەیی فێرکردم لە قۆناغێکی زووەوە. لەوکاتەوە من پەیوەندییەکی تایبەتم هەبووە لەگەڵ ڕوەکەکاندا. زۆر قسەدەکەم لەگەڵیان. نەمامگەکەم جیهانێکی بچووکی منە و بەهیوام ببینم زیاتر گەشە بکات.

ڕێکەوت: ٠٥/٢٠٢١

دەرفەتەکانی ڕێنمایی و یارمەتی کە لێرەدا باسکراون دابینکراون وەک بەشێک لە پڕۆژەی "گەڕانەوە بۆ دەرفەتە نوێکان".

زیاتر بزانە >
من خاوەنی پارچەیەک زەوویم، بەڵام پێویستیم بە ڕێنمایی بوو بۆ چۆنیەتی دەستپێکردن بە بازرگانییەک و ئامادەکردنی پلانێکی بازرگانی.
عبدولەتیف

ئەزمونەکان زیاتر