بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
لیستە

پلانەکان بۆ گەڕانەوە لە ماوەی پەتای کۆرۆنادا – پرسیار و وەڵام

گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەت زۆر پرسیار لەگەڵ خۆیدا دێنێت، تەنانەت لە دۆخی ئاساییشدا. پەتای کۆرۆنا نادڵنیایی تەواو نوێ زیاد دەکات. لێرە دەتوانی گرنگترین ڕاستیەکان بزانی لە بارەی دۆخی ئێستا. هەشت پرسیار و وەڵام.
 
١) ئایە دەتوانم بگەڕێمەوە وڵاتی خۆم لە ماوەی پەتای کۆرۆنادا؟
بەگشتی بەڵێ، هەرچەندە چوونەناو هەندێک وڵات تەنها لە چەند دۆخێکدا ڕێگەپێدراوە. دەتوانرێت پوختەیەک لەسەر ڕێکارە هەنووکەییەکان لێرە ببیندرێن. ئەگەر بتوانی بچییە ناو، دەبێ چاوەڕوانی کۆنتڕۆڵی زیاتر و پشکنینی تەندروستی زیاتر بی. ڕەنگە پێویست بکات خۆت کەرەنتین بکەی لەگەڵ گەیشتن. بەگشتی پێویستە زانیاری باشت هەبێت لەبارەی دۆجی پەتاکە لە وڵاتی خۆتدا.

٢) لەکوێ دەتوانم زانیاری بدۆزمەوە لەبارەی دۆخەکە لە وڵاتی خۆم؟
ناوەندی ڕاوێژکاری لە وڵاتی خۆت دەتوانێ یارمەتیت بدات بۆ ئەوە. ئەوانە لەلایەن ڕێکخراوی (GIZ) بەڕێوەدەبرێن لە بری وەزارەتی فیدڕاڵی بۆ هەماهەنگی ئابووری و پەرەپێدان (BMZ). دەتوانی وردەکاری پەیوەندییەکان بدۆزیەوە بە چوونە سەر بەشی Startfinder homepage کرتە کردن لەسەر ناوی وڵاتەکەی خۆت. هەروەها زانیاری لەسەر دۆخی کۆرۆنا لە چەندان وڵات دابینکراوە لە لایەن ئۆفیسی فیدڕاڵی دەرەوە.

٣) ئەگەر لە ئێستادا گەڕانەوە ئاستەمە – دەتوانم لانی کەم خۆمی بۆ ئامادە بکەم؟
بەڵێ بەدڵنیایی. ئاسایی پەیوەندی بکە بە نزیکترین ناوەندی ڕاوێژکاری گەڕانەوە. ناونیشانەکە بەردەستە لەسەر ماڵپەڕی (Returning from Germany). تیمی ڕاوێژکاری قسەت لەگەڵ دەکەن لەبارەی هەل و دەرفەتەکانت، هەروەها هەموو زانیاریەکی پێویست دەگوازنەوە بۆ شارەزایەکی ئاوێتەکردنەوە. دواتر ئەم شارەزایە پەیوەندی گرێدەدات بۆت لەگەڵ ناوەندی ڕاوێژکاری لە وڵاتی خۆت.

٤) ئایە ناوەندەکانی ڕاوێژکاری کراوەن لە ماوەی پەتای کۆرۆنادا؟
زۆربەی ناوەندەکان بە کاتی داخراون. بەڵام هێستا ئەوان ڕاوێژ دابین دەکەن – تیمەکە بە تەلەفۆن، ئیمەیڵ و سکایپ بەردەستن. ڕاوێژکارەکان تەنانەت دەتوانن گفتوگۆی کەسی ڕێکبخەن لەگەڵت بە تەلەفۆن. دەتوانی باشتر بزانی کە ڕاوێژەکان چۆن کاردەکەن لەماوەی پەتای کۆرۆنادا بە کرتەکردن لێرە. ڕاوێژکارێک لە غاناوە چاوپێکەوتنی لەگەڵ کراوە لەبارەی ژیانی ڕۆژانە نوێکەیەوە.

٥) چ پێداویستیەکی دیجیتاڵیم پێویستە تاکو ڕاوێژی سەرهێڵی وەربگرم؟
بەدڵنیایی زۆر باش دەبێت گەر بتوانی دەستت بگات بە کۆمپیوتەرێک و ئینتەرنێتێکی جێگیر. ئەمە مانای وایە کە ڕاوێژکارەکان دەتوانن ڕاهێنانت پێبدەن لەڕێی ڤیدیۆ و بەیەکەوە کارت لەگەڵ بکەن لەسەر پەرەپێدانی پلانە بازرگانییەکان یاخود هەژمارکردنی تێچووەکان، بۆ نموونە. هەندێکجار ڕەنگە بگونجێت کە کارتی ئینتەرنێتت بۆ دابین بکرێت یان ڕێگەت پێبدرێت ئینتەرنێتێکی گشتی بەکاربهێنی. هێشتا تۆ دەتوانی ڕاوێژ وەربگری بە تەلەفۆن ئەگەر هیچ لەمانە بەردەست نەبوون بۆت.

٦) پەتای کۆرۆنا واپێدەچێت کاریگەری ئابووری دژوار درووست بکات لەسەر وڵاتەکەم. ئایە لە ڕاستیەوە نزیکە کە تەنانەت کارێک بدۆزرێتەوە یان بازرگانییەک دەستپێبکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا؟
ئەمە دەوەستێتەسەر دۆخی تایبەتی وڵاتێکی دیاریکراو – و ئەو بوارەش کە دەتەوێ کاری لەسەر بکەی. هەندێک لە بوارەکان وەک گەشتیاری، هۆتێل و خواردنگەکان ڕەنگە سەردەمێکی سەخت بەڕێبکەن تا ماوەیەکی دیکە، ڕەنگە دەرفەتی نوێ هەبێت لە بواری تەندروستی و دابەشکردنی خواردن. باشترین شت ئەوەیە پەیوەندی بکرێت بە ناوەندی ڕاوێژکاری لە وڵاتی دایک بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی ناوخۆیی.

٧) من ئارەزوو لە دەستپێکردنی بازرگانییەک دەکەم، بەڵام بەدڵنیایی پێویستە سەرەتا خولێکی مەشقی ئامادەکاری ببینم لە ئەڵمانیا. ئایە هیچ شتێکی لەم جۆرە لە ئێستادا بەڕێوەیدەچێت؟
لە ئێستادا چەند خولێکی مەشقی زۆر کەم هەیە کە بە گروپ خەڵکی کۆببنەوە. سەرەڕای ئەوەش، هاوبەشەکانی GIZ کە خەڵکی لە ئەڵمانیا ئامادە دەکەن، ئەوانەی ئارەزووی گەڕانەوەیان هەیە، هێشتا بەردوامن لە کارکردن. ئەوان خولەکانی مەشقکردن و ڕاهێنانەکانیان لە ڕێی تەلەفۆنەوە یان ئینتەرنێتەوە دەڵێنەوە. بۆ نموونە، ڕاهێنەرەکانی (Social Impact) (StartHope@Home) بەردەوامن لە پاڵپشتی کردنی خەڵکی بۆ دەستپێکردنی بازرگانییەک – بە شێوەیەکی کەیس بە کەیس، تەنانەت بە شێوەی بەرجەستەییش لە نێوان ڕاهێنەرەکان و گەڕاوەکان. هەروەها پڕۆژەی جێگیرکردنی نوێی نێودەوڵەتی کە لەلایەن پەیمانگای پەروەردەیی ( Bildungswerk der Baden-Württembergischen Wirtschaft) ەوە بەڕێوەدەبردرێت لەپێشینەیی دەدەن بە ڕاوێژکاری دیجیتاڵی. ناوەندی ڕاوێژکاری گەڕانەوەت کار دەکات لەگەڵ شارەزایەکی ئاوێتەکردنەوە و هەروەها لەگەڵ ناوەندی ڕاوێژکاری لە وڵاتی خۆدا بۆ ئاگادارکردنەوەی تۆ لەبارەی ئۆفەری زیاتر کە ڕەنگە بەردەست بن لە ئەڵمانیا.

٨) ئەزموونی ئەوانی تر چییە کە پلانی گەڕانەوە دادەنێن لە ماوەی پەتاکەدا؟
لێرەدا دەتوانی چیرۆکی کەسێکی گامبی بخوێنیەوە کە ئامادەکاری دەکات بۆ گەڕانەوە بۆ وڵاتی خۆی سەرەڕای پەتای کۆرۆنا. ئەو خزمەتگوزاری جیاوازی ڕاوێژکاری و پاڵپشتی وەردەگرێت.

Image copyright ©️ DPA

Stand: 07/2020

ئەزمونەکان زیاتر