بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
لیستە

گەڕاومەتەوە وڵات بۆ یارمەتیدان

دەیڤد یاو-مێنسا تێتێ، بەڕێوەبەری ناوەندی غانی-ئەڵمانی بۆ کار، کۆچ و ئاوێتەکردنەوە (MIAC) لە ئەکرا، قسە دەکات لەبارەی ئەو کارانەی ئەنجام دراون لە لایەن ناوەندەکەوە و هەروەها ئەو شتانەی کە ئەو هاندەدەن.

چۆن تۆ و تیمەکەت پاڵپشتی ئەوانە دەکەن کە بەدوای ڕاوێژدا دەگەڕێن؟

دەیڤید مێنسا تێتێ: پێش هەموو شت، تیمەکەم گوێدەگرن بۆ پرسیار و ئاستەنگەکان کە گەڕاوەکان پێمانی دەڵێن. پێش ئەوەی پەتای کۆرۆنا تەشەنە بکات، کۆبوونەوەی تاک بە تاکمان ئەنجام دەدا لێرە لە ناوەندەکە، بەڵام ئێستا بەزۆری ڕاوێژەکان لە دوورەوە پێشکەشدەکەین. خەڵکی وردەکارییەکانی خۆیان پێمان دەدەن، دواتر ئێمە پرسیاری پەیوەندیداریان لێدەکەین و ڕاوێژیان پێدەدەین بەگوێرەی ئەوە، جا لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە بێت یان سکایپ. سەرنجی ئێمە لەسەر خەڵکی گەنجە لە غانا هەروەها ئەو خەڵکانەی لە دەرەوە دەگەڕێنەوە. ئێمە دانیشتنە ڕاوێژکارییەکانمان بە شتە بنەڕەتییەکان دەست پێدەکەین. ئێمە بوێری دەدەین بە خەڵکی بۆ دەستپێکردنەوە سەر لە نوێوە. بۆ نموونە، ئێمە ئەو جۆرە زانیاریانەیان بۆ دابین دەکەین کە یارمەتیان دەدەن بۆ دامەزراندنی کۆمپانیایەکی خۆیان.

لە ئێستادا چ دەرفەت گەلێک دەبینی لە غانادا؟

غانا ئابووریەکەی لەگەشەدایە بە چەندان دەرفەتی زۆر لە هەموو بوارەکاندا. کەمی دەرفەت نییە لە بوارەکانی دەستپێکردنی کار و بازرگانی ئەلیکترۆنیدا بە تایبەتی، هەروەها لە بواری IT یشدا بەهۆی پەتاکەوە. چەندان کاری بەشی IT بەردەستن، و زۆرێک لە شارەزایانی IT لە غانا بە ئاسانای کاریان دۆزیوەتەوە. زۆرێک لە خەڵکی و کۆمپانیاکان تەکنەلۆجیای دیجیتاڵی زیاتر بەکاردەهێنن کە ماوەی پەتاکەدا، و خزمەتگوزارییەکانیان بە سەرهێڵی دابین دەکەن وەک ئێمە. کشتوکاڵیش بوارێکی دیکەی جێ چاوەڕوانییە. ئێمە هەوڵ دەدەین کار بۆ گەڕاوەکان دابین بکەین لە مەیداندا. بڕوامان وایە وەبەرهێنان لە تەواوی زنجیرەی کشتوکاڵدا جێی شایەنییە. ئەمەش هەروەها کاری نوێ دەڕەخسێنێت. هەروەها بواری بازرگانی بچووک و مامناوەندیش شیانی هەیە بۆ پەرەپێدان.

چی هاندت دەدات لە کارەکەتدا؟

خۆشەویستیم بۆ وڵاتەکەم و خواست و ویستەکەم بۆ بەشداریکردنم لە یارمەتیدانی غانا بۆ گەشەکردن و بەرەوپێشچوون. من لە ئەڵمانیا خوێندوومە و ئێستا گەڕاومەتەوە وڵات بۆ یارمەتیدان.

ئێمە بوێری دەدەین بە خەڵکی بۆ دەستپێکردنەوە سەر لە نوێوە.
David Yaw-Mensah Tette

ئەزمونەکان زیاتر