بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
لیستە

کرداری سەربەخۆ

کرداری سەربەخۆ

یارمەتیدانی ژنان لە دۆخە سەختەکاندا و بەهێزکردنیان: ئەوە ئامانجی ڕێکخراوی سۆلوۆدییە بۆ مافی مرۆڤ (هاوسۆزی لەگەڵ ژنان لە تەنگانەدا). سۆلوۆدی هاوبەشی GIZ ە بۆ یارمەتی دانی ژنان لە ئەڵمانیا کە بیر لە گەڕانەوە دەکەنەوە بۆ وڵاتەکانیان. خولێکی دوو هەفتە، بەشداربووان ئامادە دەکات بۆ دەستپێکردنی بازرگانییەکیان کاتێک دەگەرێنەوە. کارمەندی کۆمەڵایەتیی ئەنتۆنینا ڕێینەرز لە پڕۆسەکەدا یارمەتیان دەدات.

خاتوو ڕێینەرز، کێ بەشداری ئەو خولانە دەکات کە بۆ ئەو ژنانەیە کە پلانی دەستپێکردنی بازرگانییەکی خۆیانیان هەیە؟
بەشداربووان لە پێشینەی زۆر جیاوازەوە دێن. ئەوان تەمەنیان لەنێوان ٢٠ بۆ ٦٠ ساڵی دایەو خەڵکی نایجێریا، ئەلبانیا، کۆسۆڤۆ و وڵاتانی ترن. ئاستی خوێندنیشیان جیاوازە: هەندێکیان نەخوێندەوارن، بەڵام تێشیاندا هەیە کە زانکۆی تەواو کردووە. هەندێک لەوان کاتیان هاتووە بگەڕێندرێنەوە، بەڵام هەندێکی تریان هێشتا بیردەکەنەوە کە ئایە بگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان یان نا. ئەوەی کە هاوبەشن تێیدا ئەوەیە یان سەڵتن یان دایکی جیابووەوەن. خولەکانی مەشقکردن بەڕێوەدەچن لە سەرەتای ٢٠١٩ ەوە، و تاکو ئێستا هەشت دانەمان ئەنجام داوە. زۆرترین ژمارەی بەشداربووان بۆ هەر خولێک شەش ژنە. ئەمە ڕێگەمان دەدات بە باشترین شێوە ڕێنماییان بکەین.

ئەو ژنانە چی فێر دەبن؟
ئێمە هەماهەنگیمان کردووە لەگەڵ ڕێکخراوی مەشق پێدەرەکە کە لەلایەن ژووری بازرگانی و پیشەسازییەوە (IHK) لە بۆن/ڕێین-سیگ بەڕێوەدەبرێت تاکو هەموو ئەو زانیاریە پێویستانە کۆبکاتەوە کە پێویستن بۆ دەستپێکردنی بازرگانییەک. ئەمەش پەرەپێدانی بیرۆکەی بازرگانی و شێوازی ژمێریاری سادە تاکو بەبازاڕکردن دەگرێتەوە.

ئایە هیچ یەکێک لە بەشداربووەکان سەرکەوتوو بووە لە دەستپێکردنی بازرگانییەکی خۆیان؟
بەڵێ. یەکێک لە بەشداربووەکانی پێشوومان خواردنگەیەکی کردۆتەوە لە پێرو، بۆ نموونە، یەکێکی دیکە دوکانی دروومان لە ئۆگەندا. ئەو درووستکراوی خۆی درووست دەکات و دەیانفرۆشێت، هەروەها بابەتی دیاریش.

تۆ لە خولەکەدا بەشداری وەک کارمەندی کۆمەڵایەتی. ڕۆڵی تۆ چییە؟
من یارمەتی ژنەکان دەدەم بۆ چارەسەرکردنی هەموو جۆرە کێشەیەک و من بە شەو و بەڕۆژ بە تەلەفۆن بەردەستم. من یارمەتی زیادە دابین دەکەم لە ماوەی خولەکەدا بۆ ئەو ژنانەی کە ناتوانن بخوێننەوە یان بنووسن. بەڵام گرنگترین لایەنی من چاودێری دەروونی-کۆمەڵایەتییەکەیە: گەڕانەوە هاوشانە لەگەڵ خەمۆکی و ترس. زۆرێک لە ژنان هیچیتر تۆڕێکی کۆمەڵایەتیان نەماوە لە وڵاتی خۆیان و ئەوانەی تر تەنانەت لە خێزانەکەی خۆیان ڕایان کردووە – بەهۆکاری وەک هەڕەشەکردن بۆ هاوسەرگیری بەزۆر. هەندێکیان منداڵیان هەیە کە لە ئەڵمانیا لەدایک بوون و هیچ نازانن لەبارەی وڵاتەکەی خۆیانەوە.

ئاسان نییە بۆ دایکێکی سەڵت بۆ وەرگرتنی پشوویەکی دوو هەفتە. ئێوە چۆن ئەمە ڕێکدەخەن؟
پێش پەتای کۆرۆنا، خولەکە لە سانکت ئۆگەستین ئەنجام دەدرا لە نزیک بۆن. ژنەکان و منداڵەکانیان شوێنی مانەوەیان بۆ دابینکرابوو و چاودێری دەکران لە ژووری میوان کە دابین کرابوون لەلایەن ( Divine Word Missionaries). من ژنەکانم کۆکردەوە و هێنامن بۆ شوێنی مانەوەیان. چاودێری منداڵەکانیش دابین کرابوو، کە زۆر ئاستەنگی لەبەردەم لابردین.

خولەکە چۆن گۆڕانی بەسەردا هات لە ماوەی پەتای کۆرۆنادا؟
لە ئێستادا، بە دڵنیایی، بۆنەکان ئەنجام بدەین بە بەرجەستەیی. ئەمە باش نییە ئەنجامبدرێت، چەنکە دەبێت ژنەکان لە ویلایەتە جیاوازەکانی ئەڵمانیاوە گەشت بکەن. بۆیە ئێمە زنجیرەیەک لە سێمینارمان پەرەپێداوە کە لە ئێستادا بۆ یەکەمجار ئەنجام دەدرێن.

لەو سیمینارانەوە چی فێربووی؟
زانیاری پوخت دەتوانرێت بە سەرهێڵی بگەیەندرێت هەروەک ئەوەی بە ئامادەبوون فێری دەبن. هەرچەندە، ئێمە پێویست بوو کە خولەکە درێژبکەینەوە بۆ سێ هەفتە، ئەمەش وانەکانی کەم کردەوە بۆ سێ کاتژمێر لە ڕۆژێکدا. مەحاڵە بتوانرێت سەرنج لەسەر شاشە بمێنێتەوە بۆ ماوەیەکی درێژ. پێشتر پەیوەندیم کرد بە کارمەندانی کۆمەڵایەتی کە ژنەکان لەوێ دەمێننەوە، تاکو یارمەتی بەشداربووان بدەن پەیوەستی ئینتەرنێت ببن. بەڵام فێربوون لە شوێنی مانەوەیانەوە زۆر باش نییە. ئەو شوێنەی لێی دەژین پڕە لە دەنگی بەرز و فشار.

ئەم لینکە ڤیدیۆیەکی یووتیووب دەکاتەوە. تکایە ڕێساکانی هەرێمی تایبەتی ئەوێ بپارێزە.

دووبارە

تۆ چۆن دەتوانی پاڵپشتی لە ڕێی سەرهێڵیەوە دابین بکەی وەک کارمەندێکی کۆمەڵایەتی؟
قورسە بۆ درووستکردنی متمانە بەبێ یەکتربینینی کەسی. زۆرێک لە گفتوگۆکان لە پەراوێزی خولەکە مەحاڵ بوو ئەنجام بدرێن. لەم زنجیرە سەرەتاییەی سێمینارە سەرهێڵەکان، توانیم یارمەتی ژنێکی نەخوێندەوار بدەم بۆ شارەزابوون لە خولەکە. بەڵام یەکێک لە بنچینە گرنگەکانی ئامانجی فێربوونەکە بریتییە لەوەی ژنەکان خۆیان لایەنە بەهێزەکانی خۆیان بناسنەوە و بیاندۆزنەوە.

ئەمە چۆن بەشداری دەکات لە دەستپێکردنی بازرگانییەک بە سەرکەوتووانە؟
ئەم ژنانە زۆرجار کەم دەڕوانن لە تواناکانیان. بۆیە یەکێک لە کارەکانم بریتییە لەوەی کە بڕوایان پێبهێنم کە ئەوان چەند بەتوانان. دایکێک کە بە ویژدان و بەزەییەوە چاودێری منداڵەکەی دەکات سەرەڕای بارودۆخە سەختەکانیش، نیشانەی خۆڕاگری، ئارامی و هاوسۆزیی دەنوێنێت – کە ئەمانەش داواکاری سەرەکین  بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ کڕیارەکاندا لە بازرگانییەکەی خۆتدا. کاتێک ژنەکان لەوە تێدەگەن، دواتر بەرەو سەربەخۆبوونی زیاتر دەچن بە بڕوابەخۆبوونی زیاترەوە.

Image copyright ©️ Irina Ruppert/laif

ئەم ژنانە زۆرجار کەم دەڕوانن لە تواناکانیان. بۆیە یەکێک لە کارەکانم بریتییە لەوەی کە بڕوایان پێبهێنم کە ئەوان چەند بەتوانان.
Antonina Reiners

ئەزمونەکان زیاتر