گەڕانەوە بۆ وڵاتی خۆت هەمیشە ئاسان نییە. سەرەڕای ئەوە یارمەتی لەلایەن (GMAC) و ڕێکخراوە هاوبەشەکەیان (هاوپەیمانی هارتلاندی نێودەوڵەتی) یارمەتی ژنان دەدات بۆ دامەزراندنی بازرگانییەکانیان لە عێراقدا. ئەم دوو ژنە بازرگانییە ئۆنلاینە سەرکەوتووەکانیان بەڕێوە دەبەن لە بەغداد، بۆ فرۆشتنی جلوبەرگ و بابەتی جوانکاریی یەک بەدوای یەک.
کرانەوە، قسەکرد لەبارەی ئەزموونەکانتەوە و بڕوابەخۆبوون: وۆرکشۆپێکی سەنتەری (GMAC) ڕێک ئەو دەرفەتەی بە گەڕاوەکان بەخشی. هەروەها ئەمە گفتوگۆکانی تایبەت لەبارەی ئاڵنگارییەکانی شۆکبوون و تایبەت بە ڕەگەزی لەخۆ دەگرت.
ڕێدار، ٣٤ ساڵ، ڕاوێژکارێکە لە سەنتەری (GMAC) لە هەولێر. ئەو لێرەدا قسە دەکات لەسەر ئەوەی کە چۆن گەڕاوەکان دەتوانن سوود وەربگرن لە خزمەتگوزارییەکانی (GMAC).
سەنتەری عێراقی-ئەڵمانی بۆ کار، کۆچ و ئاوێتەکردنەوە (GMAC) لە بەغدا، باشترین ڕاوێژکاریی دەروونی-کۆمەڵایەتی دابین دەکات بۆ یارمەتیدانی گەڕاوەکان. لە چاوپێکەوتنێکدا، ڕاوێژکاری تەندروستی، عەلی، ڕوونی دەکاتەوە کە ئەوە چۆن کار دەکات. ئەو زۆری لا گرنگە کە خەڵکی هەست بە ئاسوودەیی بکەن لەگەڵیدا.
من و ژنەکەم بەردەوام بووین لە بەڕێوەبردنی بازرگانییەکەمان لە ماوەی پەتای کۆرۆنادا.
ئەو ڕاوێژ و یارمەتییانەی کە وەرمگرتن لەلایەن (PGFRC) وای کرد کە بتوانم بازرگانییەکەم سەرپێ بخەم و بەڕێوەی بەرم کەمێک دوای گەڕانەوەکەم.
گفتوگۆکان لەگەڵ خاوەنکارەکان، وۆرکشۆپەکان لەسەر کێشە گرنگەکانی پیشەگەریی، هەروەها لەسەرووی هەموویانەوە هاندانێکی یەکجار زۆر: دەربڕینەکانی پێشانگای کار لە غانا ٢٠٢١.
من خواردنگەکەی خۆم بەڕێوەدەبەم لە شارۆچکەکەی خۆمدا. سوپاس بۆ هەندێک پاڵپشتی گرنگ، من دەتوانم بە بەردەوامی پەرە بە بازرگانییەکەم بدەم و هەروەها لەگەڵ قەیرانەکان هەڵبکەم.
کاتەکەم لە ئەڵمانیا ئەزموونێکی نایاب بوو، بەڵام نەمدەتوانی لەوێ کار بکەم. لە سەنیگال، ئێستا من شوێنێکی دروومان بەڕێوەدەبەم و بیردەکەمەوە بۆ کردنەوەی پێشانگایەک بۆ فرۆشتنی بابەتەکان.
من بازرگانییەکی قوماشم دامەزراند بە هاوکارییەکانی سەنتەری (PGFRC). بەبازاڕکردنەکەم بەکارهێنانی تۆڕی کۆمەڵایەتیش دەگرێتەوە.
زۆر لە خەڵکی ڕێگە دەگرنە بەر بەرەو ئەوروپا لە شاری قەراغ دەریایی سفاکس لە تونس بەهیوای ژیانێکی باشتر. ڕاوێژکار ئوسێما لە سەنتەری ئەڵمانی-تونسی بۆ کار، کۆچ و ئاوێتەکردنەوە (CTA) هەندێک جێگرەوەی کۆچکردن ڕوون دەکاتەوە.
ئەو یارمەتییانەی بەدەستم گەیشت، مانای وابوو دەمتوانی دووبارە دەستپێبکەمەوە وەک جوتیارێک.
دەستپێکردنی خزمەتگوزاریی گەیاندنی خۆم مانای وابوو کە دەتوانم دەرفەتی پیشەیی دابین بکەم بۆ گەنجانی تر.
ئەو زانیاریانەی کە بەدەستمهێنان لە خولەکانی ڕاهێنان لە بەخێوکردنی ماسیدا مانای وابوو کە بتوانم کۆمپانیای خۆم دابمەزرێنم.
من و خوشکم مارکەی مۆدەی خۆمان دامەزراند لە نایجێریای ڕەسەن.
دوای گەڕانەوەمان، من و ژنەکەم لە سەرەتاوە دەستمان پێکردەوە: بەرهەمهێنانی سەوزەواتەکان ئێستا داهاتووی ئێمەیە.
تیشکی سەرەکی ئێوە چییە لە گفتوگۆکانتان لەگەڵ گەڕاوەکاندا؟ مارکەس فێبیگەر لە (Zentrale Rückkehrberatung Südbayern) (ZRB – ڕاوێژکاریی ناوەندی گەڕانەوە بۆ باشوری باڤاریا) لە موهڵدۆرف لەبارەی کارەکانی تیمەکەیەوە قسەدەکات.
Mithilfe einer Fortbildung zur Unternehmensgründung konnte ich mein Hobby zum Beruf machen.
کالی* ڕاوێژکارێکە لە سەنتەری عێراقی-ئەڵمانی بۆ کار، کۆچ و ئاوێتەکردنەوە لە عێراق (GMAC). لە چاوپێکەوتنەکەدا، ئەو باس دەکات کە کارەکەی چییە و چ جۆرە دەرئەنجامێک ئەو دڵخۆش دەکات.
سەلار ڕاوێژکارێکە لە GMAC لە هەولێر. لێرەدا ئەو باس لە ڕۆتینی ڕۆژانەی کارەکەی دەکات.
Meine Frau und ich haben in Ghana zwei Lebensmittelläden eröffnet. Es war ein weiter Weg dorthin, doch gemeinsam haben wir es geschafft.
In meinem Heimatdorf in Marokko habe ich eine kleine grüne Welt geschaffen. Sie ermöglicht mir ein Auskommen und ist ein Beitrag zur Nachhaltigkeit.
نیغات عەزیز ڕاوێژکارێکە لە (PGFRC) و کەسی بەرپرسە بۆ ژنان و خەڵکانی بە پێویستی. بەیەکەوە لەگەڵ ڕێکخراوە هاوبەشەکان، ئەو داواکارییە تایبەتەکانیان دەخاتەڕوو.
دامەزراندنی دوکانی خۆم ژیانمی گۆڕی.
خوری بە کوالێتیەکی ئەندامی بۆ چنیارەکان لە هەرێمەکەم – ئەم بیرۆکە پڕشنگدارە سەرکەوتنی بۆهێنام.
بازرگانییەکم لە سەنیگال دەستپێکردووە بۆ درووستکردنی جلوبەرگی دایکان و منداڵان.
سەرکەوتووانە خزمەتگوزارییەکی خاوێنکردنەوەم دامەزراند لە سڕبیا.
زۆرێک لە خەڵکی شارۆچکەکەم بێکارن. دەمەوێت بازرگانی خۆم دابمەزرێنم بۆ گۆڕینی ئەمە.
من بووم بە کارمەندی سەربەخۆ وەک دیزاینەری لۆگۆ لە مەغریب – بڕیارێکی درووست کە هیوادارم سوود بگەیەنێت بەوانی دیکەش.
من ناوم ئەگیمە و خەڵکی کۆسۆڤۆم. پێشتر لە پیشەسازی مەڕمەڕ کارم دەکرد، بەڵام داهاتەکەی خراپ بوو. بە مووچەکە نەمدەتوانی خێزانەکەم بژیەنم. بۆیە لە ٢٠١٥ دەستی ژنەکەم و سێ منداڵەکەم گرت و ڕۆیشتین بۆ ئەڵمانیا. داوای پەنابەریمان کرد.
من ناوم دێریکە؛ ٢٩ ساڵم و خەڵکی غانام. من زانستی کۆمپیوتەرم خوێندووە، بەڵام لە وڵاتی خۆم نەمتوانی کارێک بدۆزمەوە. لە ٢٠١٤ وەک گەشتیارهاتم بۆ ئەڵمانیا، لەوێ مامەوە و لە خواردنگەیەک کارم دەکرد. بەڵام ژیانم بەوجۆرە نەبوو کە پێشبینیم دەکرد.
ڕۆیشتم بەرەو ئەڵمانیا بۆ بەرەوپێشبردنی پیشەکەم. بزانە بۆچی دووبارە لە هەولێر دەژیم و چۆن گەڕامەوە.
خەونەکەم بۆ بوون بە یاریزانێکی پیشەگەر لە ئەوروپا لە ڕاستییەوە دوور بوو. ئێستا خاوەندی نانەوایەکم لە غانا و دەتوانم خۆم بەڕێوەبەرم.
جێهێشتنی غانا بۆ گەڕان بەدوای کاردا؟ هەموو کەس پێویستە زۆر باش بیری لێبکاتەوە. ئێمە بەڕاستی هەموو دەرفەتەکانمان هەیە لێرە.
من ناوم ڕیاڵفە و ٢٥ ساڵم. ڕۆیشتم بۆ ئەڵمانیا لە سەرەتای ٢٠١٨ و ویستم پیشەیەک دەستپێبکەم لەوێ. بەڵام دوای ٥ مانگ بۆمدەرکەوت کە ئەمە سەختە بەبێ هەبوونی دۆخێکی یاسایی. بۆیە گەڕامەوە بۆ وڵاتی خۆم، ئەلبانیا – دواتر لەوێ دەرفەتی تەواو نوێ بەڕوومدا کرانەوە. ئەوەی ڕوویدا بەمجۆرە بوو
دەستپێکردن بە کۆمپانیایەکی تایبەت بە بەبازاڕکردن لەڕێی ئینتەرنێتەوە، هیوای پێدەبەخشێت: ئێمیلیانۆ داهاتووی بۆخۆی بنیادنا لە سڕبیا دوای گەڕانەوەی لە ئەڵمانیا. ئەمڕۆ، ئەو پلانی هەیە بۆ فراوانکردنی کارەکەی و چەندان کارمەندی نوێ دابمەزرێنێت.
من ناوم ساشایە. لە کورشیڤاچ لە دایک بووم لە ناوەڕاستی سڕبیا و گەڕامەوە ئەوێ دوای چەندان ساڵ لە ئەڵمانیابوون. لەبەرئەوە لەهەمان کاتدا توانیم دەست بکەم بە کۆمپانیایەکی خۆم لە سڕبیا – شتێک بوو کە هەمیشە خەونم پێوە دەبینی بیکەم. بەڵام هەروەها پاڵپشتیشم وەرگرت بۆی. ئەمە چیرۆکەکەمە:
من ناوم ناعە؛ ٢٩ ساڵم و خەڵی غانام. پێشتر وەک بەڕێوەبەری بۆنەکان کارم دەکرد. لە ٢٠١٥، ڕۆیشتم بۆ ئەڵمانیا بۆ دەستکردن بە خوێندنی ماستەر لە پەرەپێدانی ئابووری و زانستە نێودەوڵەتییەکان. بەڵام لە سەرەتاوە بۆم ڕوون بوو کە دەگەڕێمەوە دوای تەواوکردنی. دەمەویست یارمەتی وڵاتەکەم بدەم بەرەوپێشبچێت. لەهەمان کاتدا، دوودڵبووم کە چۆن دەتوانم داهاتوویەک لەوێ بنیادبنێم.
سڵاو، من خالیدم. من ٣٤ ساڵم و خەڵکی تونسم. خێزانەکەم کۆگایەکی میوە و سەوزەیان هەیە کە ماوەیکی زۆر لەوێ کارم کردووە. بەڵام هەمیشە خەونم ئەوە بوو کە لە ئەوروپا بژیم. ڕێگام گرتە بەر بۆ ئەوێ لە ٢٠٠٨ کاتێک تەمەنم ٢٤ ساڵ بوو. سەرەتا ساڵێکم لە ئیتاڵیا بەسەربرد. دواتر گەشتم کرد بەرەو ئەڵمانیا لەڕێی فەڕەنساو بەلجیکاوە.
من ناوم سەفێتە و خەڵکی سڕبیام. دوای کارکردن لە نیشتیمانی خۆم بۆ ماوەیەکی درێژ وەک وەستای دیوار و دیکۆرات، بەختی خۆم تاقی کردەوە لە ئەڵمانیا. هەرچەندە قورس بوو دۆزینەوەی کارێک لەوێ. بۆیە بیرم کردەوە بگەڕێمەوە بۆ سڕبیا. دواتر بڕیارەکە درا بۆم. دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا منیان ناردەوە.
من ناوم جێرییە و خەڵکی نایجێریام. تواناسازییەک یارمەتیدام کە ئەندازیاری بخوێنم لە شانشینی یەکگرتوو(بەڕیتانیا) بۆ ماوەی ساڵێک لە ٢٠١٤. دوای ئەمە بۆم ڕوون بۆوە کە: من دەمەوێت بگەڕێمەوە بۆ نایجێریا و تواناکانم بەگەڕبخەم لە نیشتیمانی خۆم.
من ناوم یاسینەیە و خەڵکی مەغریبم. زانستە ئیسلامییەکانم تەواو کردووە لە فێس، بەڵام نەمتوانی کارێک پەیدا بکەم دوای دەرچوون. دواتر بەختداربووم کە توانیم بەشداری بکەم لە مەشقێک کە لەلایەن پڕۆژەی بانگەشەی توانادارکردنی گەنجانی گوندنشین (PEJ) دابین کرابوو.
من ناوم سەعیدە و لە ناوچەی فێس گەورەبووم لە مەغریب. لەوێ فێری دروومان بووم. ئەو هەستەم لا درووست بوو کە دەرفەتی باشتر هەبێت لە شوێنی دیکە، بۆیە لە ٢٠١٥ سەرەتا چووم بۆ تورکیا و دواتر یۆنان. لە کۆتاییدا لە ئەڵمانیا گیرسامەوە. لەوکاتدا من ٣٠ ساڵ بووم و بەهیوای دۆزینەوەی کار بووم لە ئەڵمانیا.
من ناوم ئیگریتایە و خەڵکی ئەلبانیام. من لەگەڵ مێردەکەم و سێ کچەکانم کۆچم کرد بۆ ئەڵمانیا لە مانگی یەکی ٢٠١٦. چیمان دەویست؟ ژیانێکی باشتر! لەڕاستیدا باش دەڕۆیشت: مێردەکەم کارێکی دەستکەوت وەک لەحیمچی، منیش وەک خاوێنکەرەوە و منداڵەکانیش دەچوونە قوتابخانە. ئەوان زوو فێری ئەڵمانی بوون. بەڵام هێشتا ئێمە بیری خێزانەکەمان دەکرد، و هاوڕێکانمان و کەلتورەکەمان لە ئەلبانیا. بۆیە لە مانگی یەکی ٢٠١٧ گەڕاینەوە.
دوو کۆلێژی پیشەیی حکومی لە تونس ژن و پیاوی گەنج فێردەکەن چۆن پیشەکەیان دەستپێبکەن لە بواری خواردەمەنی و هۆتێل.
سەحەر عەلی بەرپرسی نوێی ناوەندی میسڕی-ئەڵمانی بۆ کار، کۆچ و ئاوێتەکردنەوەیە (EGC)، کە لە قاهیرە کراوەتەوە لە سەرەتای مانگی یازدەوە. لە ماوەی گفتوگۆدا ئەو قسەدەکات لەبارەی ئەوەی ناوەندەکە چی دەکات – و بۆچی ئەو هیوای بەرزی پێیە.
ئەوانەی مەشقی کرداری دەبینن لە ئەڵمانیا چانسێکی باشتریان هەیە لە دۆزینەوەی کار لە وڵاتی خۆیان. بۆیە ئەوانەی ئارەزووی گەڕانەوە دەکەن، بۆ نموونە لێرە مەشق دەکەن لەسەر مەقەست، موجەفە و ڕەنگکردن لە دینسلاکن.
خێزانێک کە لە ئەڵمانیاوە گەڕاونەوە بەدوای قوتابخانەیەکدا دەگەڕێن بۆ منداڵەکانیان. ژن و پیاوی گوندێک لە باشوری سڕبیا دەیانەوێت بزانن چۆن کارێک بدۆزنەوە. تەمارا ڤیوسینۆڤیک یارمەتی ئەوان و هی تریش دەدات. ڕوانینێک لە کاری ڕۆژانەی ڕاوێژکارێک لە ناوەندی زانیاری ئەڵمانی بۆ کۆچ، مەشقکردن و کار (DIMAK) لە سڕبیا.
پڕۆگرامێکی مەشقکردن کە لەلایەن GIZ ەوە بەڕێوەدەچێت، پیاو و ژنی گەنج ئامادە دەکات بۆ کاردەستکەوتن لە بواری هۆتێلدا، و سەرکەوتووانە دەرفەتی دەستکەوتنی کاریان بۆ زیاد دەکات.
دەیڤد یاو-مێنسا تێتێ بەڕێوەبەری ناوەندی غانی-ئەڵمانییە بۆ کار، کۆچ، ئاوێتەکردنەوە (MIAC) لە ئەکرا. لە چاوپێکەوتنێکی کورتدا، باسی ئەو کارانە دەکات کە لە ناوەندەکەدا ئەنجامدراون و لە بارەی هاندانەکانی ئەو لە کارەکەی.
گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەت چەندان پرسیار لەگەڵ خۆی دەهێنێت تەنانەت لە دۆخە ئاساییەکانیشدا. پەتای کۆرۆنا نادڵنیایی تەواو نوێ دێنێتە ئاراوە. لێرە دەتوانی لەبارەی گرنگترین ڕاستییەکان بزانی لەسەر دۆخی ئێستا. هەشت پرسیار و وەڵام.
ستیفان گرونباوم یەکێکە لە ٢٠ شارەزاکەی ئاوێتەکردنەوەی (GIZ) کە دابەشبوون بەسەر نزیکەی هەموو ویلایەتەکانی ئەڵمانیادا. ئەوان وەک پردێکی پەیوەندی کاردەکەن لەنێوان ڕاوێژکارانی گەڕانەوە لە ئەڵمانیا و ئەوانەی کار دەکەن لە وڵاتانی دایک.
Ich lebe heute wieder bei meiner Familie in Nigeria und ziehe Geflügel auf. Man kann es auch hier zu etwas bringen.
یارمەتیدانی ژنان لە دۆخە سەختەکاندا و بەهێزکردنیان: ئەوە ئامانجی ڕێکخراوی سۆلوۆدییە بۆ مافی مرۆڤ (هاوسۆزی لەگەڵ ژنان لە تەنگانەدا). سۆلوۆدی هاوبەشی GIZ ە بۆ یارمەتی دانی ژنان لە ئەڵمانیا کە بیر لە گەڕانەوە دەکەنەوە بۆ وڵاتەکانیان.
ئێستا من ئارایشگایەکی تایبەت بەخۆمم هەیە لە کۆسۆڤۆ. هەروەها ئەمە دەرفەتی پیشەییش دەدات بۆ منداڵەکانم.
باوکێک لەگەڵ چوار کچەکەیدا هیواخوازە بۆ داهاتوویەکی باش بۆ منداڵەکانی. سەنتەری زانیاری ئەڵمانی بۆە کۆچ، مەشقکردن و کارکردن (DIMAK) یارمەتی خێزانەکە دەدات بۆ سەر ڕێگە ڕاستەکە.
من ماڵێکی پیشەگەرییم دۆزییەوە لە ئارایشگایەک لە سڕبیا. ڕێگاکەم بۆ گەیشتن بێرە دوورودرێژ و دژوار بوو.
ساموێل غانای جێهێشت بۆ گەڕان بەدوای ژیانێکی باشتر لە ئەوروپا. ئەو ئێستا گەڕاوەتەوە بۆ غانا دوای چەند ساڵێکی دوایی سەخت، و دەیەوێت بژێویەکی نوێ دابمەزرێنێت لە وڵاتی خۆی. ئەو دەستی کرد بە پلاندانانێکی ورد بۆ کارەکەی لە کارگەی چنینەکەی خۆی تەنانەت لەوکاتەوەی هێشتا لە ئەڵمانیا بوو.
دووجار ڕێگام گرت بەرەو ئەوروپا و دووجار بەبێ سەرکەوتن گەڕامەوە. ئێستا دەتوانم بە بڕوابەخۆبوونەوە لە ئایندە بڕوانم، ئەمەش سوپاس بۆ سەنتەری غانی – ئەڵمانی بۆ کار، کۆچ و بەیەکترشادکردنەوە (GGC).
ئێستا من دارتاشێکم کە تەواوی خواردنگەکان ڕووپۆش دەکەم. من لە دووڕیانێکدا توانیم ئەگەرەکانی سەرکەوتوو بوون بدۆزمەوە بۆ کاری خەونەکانم.
هەرکەسێک بیەوێت بازرگانییەکی سەرکەوتوو بەڕێوەبەرێت، پێویستی بە زانیاری بازرگانییە. کۆرسێک کە لەلایەن (Sparkassenstiftung) دەوترێتەوە نیشانی دەدات کە چۆن ئەو زانیارییانە بەدەست بهێندرێن بەشێوازێکی چێژبەخش.
وامزانی ڕۆیشتن بۆ ئەوروپا هەموو کێشەکانم چارەسەر دەکات. بەڵام نەگەیشتم بەوێ. لە ئێستادا من لە سەنیگال دەژیم و زۆر باشم – ئەمەش سوپاس بۆ یارمەتییە دەروونییە کۆمەڵایەتییەکان لەلایەن "خانووی هیوا".
ڕێگاکەم بەرەو ئەوروپا گەیاندمی بە لیبیا، بەڵام ئێستا من و براکەم بازرگانییەکی دروومانی تایبەت بەخۆمان بەڕێوە دەبەین لە وڵاتەکەی خۆمان نایجێریا.
چۆن ڕاوێژی دەستپێکردنی بازرگانی StartHope@Home کار دەکات لەماوەی پەتای کۆرۆنادا.
خولەکانی مەشقکردن ناتواندرێت لە ئێستادا بەڕێوەبچن، گەشتکردن مەحاڵە – بازاڕی کرێکار لە وڵاتی دایک دووچاری فشار دەبنەوە: بۆیە پڕۆژەی جێگیرکردنی نێودەوڵەتی (NPI) خۆی گونجاندۆتەوە لە قەیرانی کۆرۆنادا. چوار پرسیار و وەڵام.
کرانەوە و باوەڕ وای کردووە زۆر خەڵک متمانەیان هەبێت بە DIMAK لە چەند ساڵی ڕابردوو. ئێستا بەرهەمی ئەوە دەچنینەوە. ڕاوێژکاران هالیسا دوکا و دۆریسا لالا، باس لە کارەکانیان دەکەن لە ماوەی قەیرانی کۆرۆنادا.
سینتیا پلانی دادەنا بۆ کردنەوەی کۆگایەکی مۆدەی خۆی لە نایجێریا – دواتر پەتای کۆرۆنا هات. ئێستا سینتیا ڕووپۆش دەچنێت، بەڵام ئەم داواکارییە حکومییە دڵنیاییەکی دارایی بەو دەدات لەو ماوەی قەیرانەدا.
ئێرنێستینا ئادو لە ناوەندی غانی-ئەڵمانی بۆ کار، کۆچ و ئاوێتەکردنەوە (GGC) قسەدەکات لەبارەی کارەکەی لەماوەی پەتای کۆرۆنادا.
من ناوم بێستونە؛ ٣٢ ساڵم و خەڵکی هەولێرم لە عێراق. من هاوسەرگیریم کردووە و دوو منداڵم هەیە. هەموو بەیەکەوە ڕۆیشتین بۆ ئەڵمانیا لە ٢٠١٨، چونکە بارودۆخ لە عێراق زۆر سەخت بوو بۆ ئێمە. بەڵام لە ئەڵمانیاش دۆخێکی باشمان نەبوو. لە ئێستادا گەڕاوینەوە هەولێر و من پیشەیەکی نوێم هەیە. ئێستا من سەرتاشم.
من ناوم بیلالە. دوای قەیرانە داراییەکە، عێراقم بەجێهێشت و چووم بۆ ئەڵمانیا لە ٢٠١٥. دەمویست ژیانێکی باشتر پەیدابکەم لەوێ. دوای ١٢ ڕۆژ لە گەشتکردن بەبێ خواردن و جێگەی شایستە گەیشتمە ئەڵمانیا. هیوام وابوو کە چارەسەرێک بدۆزمەوە بۆ کێشەکانم.